بەهەلە حالی بوونێکی گەورە لە فەرموودەیەکی بەناوبانگ ... زۆر گرنگە بڕوا ناکەم کەسێکمان هەبێت کە ئەم فەرموودەی نەبیستبێت بەڵام هەڵەش حاڵی کراوین ! تەنانەت زۆربەمان بەردەوام لەسەر زمانمانە هەموو ڕۆژێ ئەویش پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی (( إِنَّمَا الْأَعْمَالُ بِالنِّیَّاتِ...)① واتە : کردەوەکان بە نییەتە سەیر ئەکەی لێرەدا ناتوانیت ئامۆژگاری یەکێك بکەیت یەکسەر ئەڵێ انما الاعمال بالنیات !!!! ئەزیزم بۆ نوێژ ناکەی بۆ ڕۆژوو ناگری ؟؟ خوشکە باشەکەم بۆ خۆت داناپۆشی ؟؟ کاکە انما الٲعمال بالنیات دڵ تەواوە دڵ حسابە !!!! دە کەواتە با بچینە بنج و بناوانی فەرموودەکە ئینجا بۆت دەردەکەوێت بەڕاستی ئەم فەرموودەیە چاک خۆیان بەدرۆ دەخاتەوە ! کە ئەفەرموێ کردەوەکان بەنییەتە واتە کردەوە بە نییەت دادەمزرێ واتە نییەت مەرجە بۆ قبوڵ بوونی کردەوە ڕوونە؟ زۆرباشە چ شتێک بە نییەتە ؟؟؟ بێگومان تۆش دەڵێیت کردەوە ئێهــ دەی کەواتە برای بەڕێزم کە نوێژ ناکەیت و دەڵێیت کردەوە بە نییەتە ئێ بێ زەحمەت کوا کردەوەکەت هەتا حسابی نییەتت بۆ بکرێ ؟؟؟!! سەرەتای فەرموودەکە بە (انما الاعمال ) دەستی پێ کردووە ئێ نە نوێژ ئەکەیت نە ڕۆژوو یەک کردەوەت نییە هەتا نییەتت بۆی هەبووبێت !!! کوا خۆتت داپۆشی (کردەوەکەت کرد؟) هەتا ڕەچاوی نییەتت بکرێ ؟؟ ئێ پەیامبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی (کردەوە بە نییەتە) نەیفەرمووە (هەر نییەتت هەبێ تەواوە بەبێ کردەوە ) !! ئێستا بۆت دەرکەوت کە کردەوەت کرد ئینجا وەرە بڵێ انما الاعمال بالنیات بەڕاستی ئەسڵی ئەم فەرموودەیە بۆ یەکێکە کە لەسەر کردەوەی چاک بەردەوام بێت ئینجا بێت محاسەبەی خۆی بکات ئایە کە فڵان کردەوەم کرد نییەتم بۆ خوا بوو یان نا ئا ئەمە واتای ئەسڵی(انما الاعمال بالنیات)ە! با هەتا ئێوارە بڵێی نییەتم پاکە و چی و چی کە کردەوەت نەبوو حساب بۆ خۆت و نییەتت ناکرێت کردەوە ئاوێنەو ڕەنگدانەوەی دڵە ! چی بکەیت واتە دڵت وایە ! ناکرێت و ناگونجێت جام ئاوی تێدا بێت و دۆی لێ بڕژێت ! باشە خۆشەویستانم خودای میهربان چەند جار لە قورئانە پیرۆزەکەیدا فەرموویەتی (ان الژین ێمنوا و عملوا الصالحات) 61 جار خودای تعالی ئەمەی فەرمووە ! هەمیشە لەگەڵ ئیماندا باسی کردەوەی چاکەی کردووە واتە هیچیان بێ ئەوی تریان ناکرێت مەعقوول نیە تۆ بێیت بڵێیت ئیمانم هەیە بەڵام کردەوەی چاکە ناکەم ! ئەمە قسەی گیرفانی خۆتە پەیامبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی : ((خوای گەورە سەیری وێنە و شێوەتان ناکات بەڵکو سەیری دڵ و کردەوە کانتان دەکات ))② ئەگەر تەنها دڵ حساب بوایە وای نەدەفەرموو !!!! پاشان لە فەرمایشتێکی تردا پەیامبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی : ((دڵ پارچە گۆشتێکە ئەگەر باش بوو ئەوە هەموو جەستەکە باش دەبێت ئەگەر خراپ ئەوە هەموو جەستەکە خراپ دەبێت))③ تۆ بە تەواوەتی تەرکی کردەوەی چاکت کردووە و خەریکی خراپەیت ئیتر تۆ بڵێی پاکی ئەم دڵەت لە کوێدا بێت ؟! تۆ بڵێی کردەوەکانت خراپ بێت و دڵت پاك بێت تۆ لەپێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) شارەزاتری ئەگەر دڵت پاك بوایە کردەوەکانیشت پاك و چاک دەبوون! کەواتە لافی دڵ پاکی لێ مەدە جارێکی تر خوای گەورە و میهرەبان عز و جل فەرموویەتی ((إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ))④ واتە : بەڕێزترینتان لای خوای گەورە بە تەقواترینتانە تۆ بڵێی بە دانیشتن و قاچ خستنە سەرقاچ ئەم تەقوایە وا بە ئاسانی بەدەست بێت بەبێ کردەوە ؟! کەواتە لە ڕوانگەی قورئان و سوننەتەوە بۆمان دەردەکەوێت کە #دڵ و #کردەوە دوو شتی پێکەوە گرێ دراون هیچیان بێ ئەوی تریان نایانکرێت لە کۆتاییدا داواکارم خوای گەورە حالیمان بکات لە دینەکەی خۆی ① : #صحیح (متفق علیە) (📚 صحیح البخاری : 1) (📚 صحیح مسلم : 1907) ②#صحیح (📚 صحیح مسلم : 2564) ③ #صحیح (متفق علیە) (📚 صحیح البخاری : 52) (📚 صحیح مسلم : 1599) ④ (📚#القرێن_الکریم - سوره الحجرات : 13) 🌺#واللە_اعلم_و_باللە_التوفیق🌺