سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  هەڵەیەکی زۆر باوی ناو نوێژ گرنگە بە تایبەت بۆ ئەهلی جەماعەت
گۆڕینی فۆنت


هەڵەیەکی زۆر باوی ناو نوێژ گرنگە بە تایبەت بۆ ئەهلی جەماعەت

هەڵەیەکی زۆر باو هەیە کە نوێژ خوێنانی مزگەوتەکان بەزۆری ئەنجامی ئەدەن و لەوەچێ پێشیان نەزانیبێت

ئەویش ئەوەیە کاتێك کەسێك تازە دێت بۆ مزگەوت و رکعاتەکە دوا کەوتووە و ئیمام چووەتە سوجدە 

ئەو لەگەڵ ئیمامدا ناچێتە سوجدە بەڵکو چاوەڕێ دەکات تا ئیمام هەڵدەسێتەوە بۆ رکعاتێکی تر جا ئەو چاوەڕوانی رکعاتی داهاتووە درووست نییە نابێت چاوەڕێ بکەیت بەڵکو دەبێت ئیمام لە کوێ دا بوو تۆش دەست بەجێ بچیتە ناو نوێژ و شوێن ئیمام بکەویت 

بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە

پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی : 

هەر کەسێك منی بینی لە نوێژدا لە (رکوع) دا بووم یان لە (سوجدە) دا بووم یان بە(پێوە) وەستابووم با لەو کاتەدا لەگەڵ من بێت و من چۆنم کردبوو با ئەویش وا بکات و خۆی بخاتە سەر بار و حاڵەکە من . ①

کەواتە ‌ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی نابێت ئەو چاوەروانییە هەبێت . 

① : #صحیح
(📚 مصنف ابن ابی شیبه‌ : 2616) (📚 سنن الکبری : 2/296) (📚 المگالب العالیه‌ : 548)
 (📚 سلسه‌ الٲحادیپ الصحیحه‌ : 1188)


🌺#واللە_اعلم_و_باللە_التوفیق🌺


 1758

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram