سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  هەر کردەوەیەکت ئەم دوو خالەی تیا نەبێت لای خوا وەرناگیرێت.
گۆڕینی فۆنت

هەر کردەوەیەکت ئەم دوو خالەی تیا نەبێت لای خوا وەرناگیرێت ... زۆر گرنگە

ئێمە کاتێك هەر پەرستشێك و عیبادەتێك دەکەین دەبێت ئاگادار ئەم دوو مەرجە بین
#یەکەم(الاخلاص) / واتە ئەو کارەی کە دەیکەن دەبێت تەنها و تەنها نییتمان بۆ خوا بێت و نییەتمان پاك بێت دوور بێت لە شیركی ڕیا و بەرچاوی خەڵك
خوای گەورە و میهرەبان فەرمووتی
(..لِێعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِینَ ڵهُ الدِّینَ....)①
پەرستشی خوا بکەن بە#دڵسۆزی و #ملکەچی
#دووەم(الدلیل)/ واتە پێویستە بۆ ئەو کارەی کە دەیکەین بەڵگەمان بۆی هەبێت لە قورئان و سوننەت نەك لە خۆمانەوە داهێنن (بدعه‌) بکەین لە دیندا ئەگەر کردەوە چەندێك گەورە و مەزن بێت کە بەڵگەی لەسەر نەبێت بە داهێنان و بدعه‌ هەژماردەکرێت و قبوڵ ناکرێت و ڕەت دەکرێتەوە
پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی :
(مَنْ أَحْدَپَ فِی أَمْڕنَا هَژَا مَا ڵیْسَ مِنْهُ فَهُوَ رَدٌّ)②
واتە : هەر کەسێك شتێك دابهێنێت کە فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوە ڕەت دەکرێتەوە
کەواتە دووخاڵی پێکەوە گرێ دراون با کرەوەکەشت هاوشێوەی قورئان و سوننەت بێت کە نییەتت بۆ خوا نەبێت وەرناگیرێت
با نییەتیشت پاك بێت کە کردەوەکەت هاوشێوەی قورئان و سوننەت نەبوو دیسان هەر ڕەت دەکرێتەوە

① : (📚 القران الكریم - سوره‌ البینه‌ : 5)
 ② : صحیح (📚صحیح البخاری : 2697)
 (📚صحیح مسلم : 1718)
🌺#واللە_اعلم_و_باللە_التوفیق🌺


 1827

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram