سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  پەیامێكی گرنگ بۆ خوێنەرە بەڕێزەکان
گۆڕینی فۆنت

پەیامێكی گرنگ بۆ خوێنەرە بەڕێزەکان ... ئاگاداربن 

خوشك و برایانی ئەزیز و خۆشەویستم لە خزمەتتداندا ئاماژە بە خاڵێکی گرنگ ئەکەین و‌ئاڕاستەی بەڕێزتانی ئەکەین

هەرچەندە ئەزانین ئیمڕۆ جیهانی ئەلکترۆنی و تەکنەلۆژیا بە شێوەیەیکی بەرچاو بووەتە هۆی کەمبوونەی خوێندنەوە بەهەموو جۆرەکانیەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا خوێنەر کۆتایی نەهاتووە هەر ماوە و کەم تا زۆر گرنگی پێ دەدرێت 

جا لەبەر ئەوە پێویستە خوێنەرە بەڕێزەکان ئاگاداری ئەم بابەتە بن ... ئەویش زۆر خوێندنەوە و شارەزایی لە بوارە و جیاوەزەکان بەڵام تۆز نیشتن لەسەر کتێبەکەی خوای پەروەدگار و واز هێنان لێی ! 

. ئیمڕۆ سەیری گەنجێك ئەکەی لێی بپرسە لەوانەیە 40 بۆ 50 ڕۆمانی خوێندبێتەوە 20 بۆ 30 کتێبی مێژووی خوێندبێتەوە کەچی نازانێ قورئان چەند سورەتە !! 

زانکۆی تەواو کرد و تەخروجی کرد نازانێ لاپەڕەیەک قورئان بەجوانی بخوێنێتەوە دوایش خۆی بە شیخ الاسلام ناگۆڕێتەوە ! ئەگەر سەیری کتێبەخانەکەی بکەیت هەموو شتێکی تیایە جگە لە قورئان ئەوەندە شارەزایی هەیە لە بابەت و ژیانی ئەم نووسەر و ئەو نووسەر کەچی بۆ قورئانیش هیچ نازانێت 

خوانەکات یەکێك ڕەخنەی بگرێ لە نووسەری کتێبەکانی خۆی شین و مۆر ئەکاتەوە و بەهەموو شێوەیەك بەرگری لێ ئەکات بەڵام لەو لاوە بێ دینیێکیش هێرش ئەکاتە سەر قورئان و پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) 

ئەم دەمی داخراوە و نازانێ چۆن جواب باتەوە چونکە نەشارەزایە بە قورئان و سوننەت ئامادەیە ڕۆمانێکی زمان جیاواز بخوێنێتەوە و وشە بە وشە وەربگێڕێت کەچی بۆ قورئان هەزار و یەك بەهانە و بیانو ئەهێنێتەوە کاکە عەرەبی قورسە و فێر نابم و نازانم چی

کەچی خوای گەورەش 
 فەرموویەتی (بِلِسَانٍ عَرَبِيٍّ مُبِينٍ) (الشعراء /195) بە زمانێکی عەرەبەی ڕوون و ڕەوان ئێمە ئەم قورئانەمان هێناوەتەوە خوارەوە قابیلە خوا شتێکت بۆ بنێرێت و توانای فێربونیت نەبێ و نەتوانی بیخوێنیتەوە 

خۆ چەند پیتێکیان جیاوازە کوردی و عەرەبی بۆ 3 بۆ 4 ساڵ کاتت هەیە و ئاساییە فێری 3 زمانی تر ببیت بەڵام بۆ خوێندنەوەی قورئان هیچ هەوڵێکت نییە ؟؟! 

بەدڵینایەوە زانستی خوێندنەوەی قورئان
(تجوید) بە 4 یان 3 مانگ کەمتر فێر ئەبیت !!! بۆ کابرایەکی مسوڵمانی ئینگلیز یان سینی یان هیندی کە فڕی بە عەرەبیەوە نییە ئەزانێ ئەم سەر بۆ ئەوسەری قورئانت بۆ بخوێنێتەوە کە زمانەکەی ئەوو قورئان ئەرز و ئاسمانی فەرقە بەڵام هی تۆ چەند پیتێکی جیاوازە و هەوڵی فێربوونی نادەیت ونازانیت ؟؟؟؟ 

تۆزێ هیمەتتان بەرز بێت خوشك و برا باشەکانم ئەی ئەوانەی کە خۆتان پێ ڕۆشنبیر و کورد پەروەرە . ئادەی پێم بڵێن کەسێك لە شاعیرانی ئێمە ڕۆشنبیرتر لەناو کوردا ؟؟؟ کەسێك هەبوو لەوان کورد پەروەرتر؟؟؟؟ دە بڕۆ بزانە کامەیان فەقێتیات تەواو نەکردووە ؟؟؟ هەموویان لە مزگەوتدا پەروەردە بوون تەواو شارەزاییان هەبووە لە قورئان بڕۆ بزانە لە چەند شیعردا باسی قورئان و ئایەتاکانی و بابەتەکانی قورئانیان کردووە و وشەکانیان لێک داوەتە دە برۆ سەیری شیعرەکانی پیرەمێرد و نالی و مەحوی ... هتد بکە بزانە وایە یان نا ؟؟؟ 

ئەها ئەوان چۆن بوون و تۆش چۆنی تۆ لەوان کوردپەروەرتر و ڕۆشنبیرتری ؟؟؟؟؟ خۆ وا ئەزانی ئەم قورئانە ئەمەندە شتێکی سادەیە هەڕەمەکیە خوای گەورە فەرموویەتی 

( لَوْ أَنْزَلْنَا هَذَا الْقُرْآَنَ عَلَى جَبَلٍ لَرَأَيْتَهُ خَاشِعًا مُتَصَدِّعًا مِنْ خَشْيَةِ اللَّهِ وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ ) (الحشر/21)

ئەگەر ئەم قورئانەمان دابەزاندایە بۆ سەر کێوێ (وە تێگەیشتنمان بدایەتێ) دەتبینی بە ملکەچی و لەت لەت بوو لە ترسی خوا ئەم جۆرە نموونانە دەیان هێنینەوە بۆ خەڵکی بۆ ئەوەی بیر بکەنەوە.

کەواتە باش بزانن کە چەندە گرنگە 

زۆر ئاساییە مسوڵمانێک شارەزایی هەبێت لە قورئان بەڵام شارەزای نەبێت لە تەواوی کتێبەکانی تر بەڵام سەیر بکە چەند عەیبە مسوڵمانێك شارەزیەکی تەواوی هەبێت لە کتێبەکانی تر بەڵام جاهل و نەزان بێت بەقورئان ئەها چەند عەیبە.؟! 

بۆیە خۆشەویستانم هیمەتتان بەرز بە دڵینایەەوە بەماوەیەکی کەم ئەتوانی تەواو خۆت فێر بکەی لە خوێندنەوەی قورئان تۆ گەنج و خوێنەواریت کابرای پیر بەو نەخوێندەوارییە خۆی ، خۆی فێری سورەتە کورتەکان کردووە ! بەڵام مەعقول تۆ بەم هەموو عیلم و زانیاریەوە هێندەی ئەوت پێ نەکرێ؟؟ 

دەستەوەسان مەوەستە و کە فێربوویت بیخوێنیتەوە ئینجا ئەتوانی وردە وردە سەیری تەفسیرەکەی بکەیت وە لێی تێ بگەیت و کاری پێ بکەیت کەواتە ئەم زنجیرە بەدوای یەکدا دێن کە لات خۆشەویست بوو ئیتر تەواو هەمویت بۆ ئاسان ئەبێت

ئێمە نەمانوتووە ڕۆمان مەخوێنەرەوە نەمانوتووە مێژوو مەخوێنەرەوە بەڵکو وتومانە لەگەڵ ئەوانەدا قورئان پشتگوێ مەخە وازی لێ مەهێنە و هیمەت و غیرەتت بۆی هەبێت زۆر گرنگە خۆشەویستان پشتگوێی نەخەن ئاگادار بن لێی

خوای گەورە لە هەڵەکانمان ببورێت

#واللە_اعلم_وباللە_التوفیق

#نــــســــــــٲل_اللە_العافیـــە



 788

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram