حـەجاجی کوڕی یوسفی ثەقـەفی پیاوێک خاوەن مێژووێکی پڕ لەدڵڕەقی و ستەمکاری خوێنەری ئەم زنجیرەباسە بن بەهیوای سوود بینین. بەشی چوارەم شوڕشی كوڕی الاشعب لەدژی حەجاج لە ساڵی 80ی كۆچیدا حەجاج عبدالرحمانی كوڕی اشعب ی بۆ جیهاد لە سجستان ڕەوانە كرد ، سوپایەكی گەورەی بۆ ئامادە كرد #بەڵام دوای جێگیر بوونی سوپاکەی اشعب ، اشعب لە حەجاج هەڵگەڕایەوە و لەو ماوەیەدا درێژترین و پڕ خوێناویترین شەڕ لە نێوانیادا ڕوویدا ، لە ساڵی 81 خەڵكی بەسڕاش هاتنە ڕیزی اشعب دژی زوڵم و ستەمی حەجاج وەستانەوە ، لە رۆژی جەژنی قورباندا شەڕیان لەگەڵ حەجاج كرد و حەجاج شكستی خوارد ، دەگووترێت 84 جار شەڕ لە ماوەی 100 رۆژ ڕوویدا، 83 یان لەسەر حەجاج بوون تەنیا یەك شەڕ لە بەرژەوەندی حەجاج بوو ، هەروەها دەگوترێت لە ساڵی 83ی کۆچیدا لە گەورەترین شەڕی خوێناویدا حەجاج بەسەر سەربازانی اشعب دا سەركەوت ، دواتر اشعب هەڵات و بەدەستی دارودەستەی حەجاج لە سجستان كوژرا و سەری لەلاشەكەی جیاكراوە و بە هەموو وڵاتیاندا گەڕاند. #کۆتایەکانی_حەجاج لەکۆتایەکانی ژیانی حەجاج توشی نەخۆشیێکی زۆر توند و غەریب بوو کە لە سینگی ئازارێکی زۆری هەبوو کاتێک توشی سەرمایەکی زۆر بوو لە لەشی تاڕادەیەک وای لێهات ئەگەر پێستی بەر هەتاو کەوتبا پێستی هەر دەوەری بۆیە حەجاج ڕوو لە حەسەنی بەصڕی ئەکات پێی ئەڵێت هاتووم بۆ ئەوەی دوعای چاکبوونەوەم بۆ بکەی چونکە ئەزانم نایکەی بەڵام هاتووم تابۆم لە خوا بپاڕێیتەوە تا زوو بم مرێنێت و لەم عەزابە ڕزگارم کات ، دوای ئەمە حەجاج 25 ڕۆژ بەم ئازارە مایەوە و مرد لە ڕەمەزانی ساڵی 95 کۆچی کاتێکیش مرد زۆر بە کەساسی بێ کەسی مرد دەسەڵات دارانی ئەمەوی ناشتیان بەنهێنی و بێ ئامادەبوونی کەس ئەمەش بۆئەوەی گۆڕەکەی سەلامەت بێت و دوژمنانی گۆڕەکەی هەڵنەدەنەوە لاشەکەی نەڕفێنن چونکە دووژمنی زۆربوو. سەچاوەکان تاریخ ديمشق البداية نهاية ویكی بیدیا الدولة الٲمویة د.محمد صلابي