حـەجاجی کوڕی یوسفی ثەقـەفی پیاوێک خاوەن مێژووێکی پڕ لە دڵڕەقیو ستەمکاری خوێنەری ئەم زنجیرەباسە بن بەهیوای سوودبینین. بەشی_سێیەم ویلایەتی حەجاج لەعێڕاق ماوەی ویلایەتی حەجاج لە عێڕاق بیست ساڵی خایاند و هەر لەوێش مرد ئەوكات عێڕاق دوو عێڕاق بوو، عێڕاقی عەرەبەكان و عێڕاقی عەجەمەكان... حەجاج لە كوفە دەستی پێكرد ، لە سەرەتای ماوەی دەسەڵاتەكەی رۆژێكیان فەرمانی بە هەموو خەڵكی كرد بێنە مزگەوت، دەستی بە خوێندنەوەی وتارە توندەكەی كرد كە دواتر بووە رووداوێكی مێژووی و لەوێدا كەسایەتی تۆقێنەری و دەسەڵاتی پڕخوێناوی و نیازی خۆی بۆ گەلی عێڕاق ئاشكرا كرد ، لەو وتارەیەدا كە خەڵكی عێڕاق بە دوو ڕوو و بەدەڕەوشت وەسف دەكات ، كە دەڵێت "یا أهل العراق یا أهل النفاق والشقاق ومساوئ الاخلاق"، لەو رۆژەدا و لە وتارە پڕ ترس و هەڕەشە و خوێناویەی حەجاجدا بۆ گەلی عێڕاق ، سیاسەتی توندی خۆی ڕوون كردەوە، حەجاج لە عێڕاقدا حوكمی دورگەی عەرەبی (یەمەن و بەحرێن و حجاز) و (خوراسان لە رۆژهەڵات) دەكرد، شەڕی خەواریج و لە سنورلادەرانی دەوڵەتی ئەمەوی كرد و لە هەمووشیان سەركەوتوو بوو پاشان شاری (واست)ی بنیاد ناو كردیە پایتەختی خۆی. #جەنگی_خەواریجەكان لە ساڵی 76 كۆچیدا حەجاج چەند سەركردەیەكی نارد بۆ شەڕكردن لەگەڵ شەبیبی وائلی كە سەركردیەكی خەواریج بوو ، بەڵام دوای دوو ساڵ و شكست خواردنی سەركردەكانی سوپاكەی ، حەجاج بڕیاری دا خۆی بۆ ئەم جەنگە بچێت ، لە نزیك كوفە ئەم شەڕە قورسە هەڵگیرسا شەبیب شكا و هەڵات خێزانەكەشی بەناوی غەزالە كوژرا لە ساڵی 79 و 80 كۆچیدا حەجاج (قگری بن الفجاوە) كە سەركردەی خەواریجەكان بوو دوای جەنگێكی درێژ كوشت و سەری لە لاشەی جیا كردەوە. سەچاوەکان تاریخ ديمشق البداية نهاية ویكی بیدیا الدولة الٲمویة د.محمد صلابي