سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  حـەجاجی کوڕی یوسفی ثەقـەفی ( بەشی دووەم)
گۆڕینی فۆنت


حـەجاجی کوڕی یوسفی ثەقـەفی 

پیاوێک خاوەن مێژووێکی پڕ لە دڵڕەقی و ستەمکاری
خوێنەری ئەم زنجیرە باسەبن بەهیوای سوودبینین.

 بەشی دووەم

 جەنگی مەککە

عبدالملیكی كوڕی مەڕوان بڕیاری دا لە عبداللەی كوڕی زوبێر ڕزگاریان بێت ، بۆ ئەم مەبەستەش سوپایەكی گەورەی ئامادەكرد بۆ شەڕكردن لە مەككە ، حەجاجی كوڕی یوسفی كردە سەركردەی ئەو سوپایە ، حەجاج گەمارۆی مەككەی دا، چەكی (مەنجەنیق)ی لەسەر چیاكانی (ئەبی قەیس و قیقعان) دامەزراند ، جەنگەكە مانگێكی خایاند ، دوای جەنگێکی قورس گەمارۆدانی مەککە لێدان و کاولکاری سوپاکەی عبداللە شکستی خوارد و خەڵکێکی زۆری بێتاوانیان کوشت پاشان حەجاج رایگەیاند هەركەسێك لە جەنگاوەرانی عبداللە خۆی تەسلیم بكات سەلامەت دەبێت ، بەڵام عبداللەی كوڕی زوبێر ئەو داوایەی حەجاجی رەت كردەوە وێڕای خراپی باری سوپاكەی، هەر شەڕی كرد عبداللەی كوڕی زوبێر لە تەمەنی 72 ساڵی دابوو کە یەکێک بوو لە تابیعیەکان و خۆشەویستی پێغەمبەر بوو صل الله علیە وسلم دایکی کچی ابوبکری صدیق بوو خوا لێی ڕازیبێت کەچی حەجاج زۆر بێ ڕێزانە عبداللەی شەهید ئەکات بەم تەمەنە دوای شەهیدبوونیشی تەرمەکەی هەڵدەواسێ لەناو شاری مەککە.

#ویلایەتی_حەجاج_لە_حیجاز
دوای سەركەوتنی حەجاج لەو جەنگەدا ، عبدالملیك حەجاجی كردە والی ویلایەتی مەككە، بەڵام بەهۆی زۆری ناكۆكی خەڵكی مەككە و مەدینە لەگەڵ حەجاج و زۆربوونی سكاڵا لەسەری، عەبدولمەلیكی كوڕی مەڕوان حەجاجی لابرد و لە عێڕاق دایمەزراند.



سەچاوەکان
تاریخ ديمشق 
البداية نهاية 
ویكی بیدیا
الدولة الٲمویة د.محمد صلابي

 1012

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram