سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   حـەجاجی کوڕی یوسفی ثەقـەفی (بەشی یەکەم)
گۆڕینی فۆنت


 حـەجاجی کوڕی یوسفی ثەقـەفی 

پیاوێک خاوەن مێژووێکی پڕ لە دڵڕەقی و ستەمکاری
خوێنەری ئەم زنجیرە باسە بن ، بەهیوای سوودبینین.

بەشی_یەکەم

حەجاج كوری یوسفی سەقەفی لە شاری تائیف لە ساڵی 41 كۆچی لە دایك بووە، لە سەرەتادا ناوی كولیەیب بووە، پاشان بۆ ناوی حەجاجی گۆڕیووە، دایكیشی ناوی فارعە كچی هەمامی كوری عروە كوری مەسعودی سەقەفی بووە، كە هاوەڵی پێغەمبەر بووە صل الله علیە وسلم
حەجاج لە تائیف گەورە بووە و هەرلەوێش فێری قورئان و فەرموودە و رەوانبێژی زمانی عەرەبی بووە، لە سەرەتای گەنجیەتیشیدا لەگەڵ باوكی قورئان و فەرموودەی بە منداڵەكان گوتووە، وێڕای كاریگەری زۆری (قورئان) لەسەری، كە ناوبانگی بە بەرز ڕاگری قورئان دەركردبوو، كەچی بەكارەكەی خۆی ڕازی نەبوو.
لەو كاتەدا تائیف (مەككە و مەدینە) لە نێوان ویلایەتی عبداللەی كوری زوبێر و دەسەڵاتی ئومەییەكاندا بوو، حەجاج بڕیاریدا بۆ شام بڕوا، كە لەوێش دەسەڵاتی ئومەوی هەبوو، ئەو هۆكارانەی وایان لە حەجاج كرد بچێتە شام و لەوێ تموحی سیاسی دەست پێ بكات جیاوازن، وێڕای دووری نێوان تائیف و شام هەروەها نزیكی لەمەكە، بەڵام وا پێدەچێ گەورەترین هۆكار، خۆشی نەهاتن و رقبوونەوەی بووبێ‌ لە ویلایەتی عبداللە كوری زوبێر.

لە شام پەیوەندی بە پۆلیسی ئیمارە كرد، كە ئەوکات {الشرطة} پۆلیسی خەلافەت لەبەر چەندین كێشەی جۆراجۆرەوە دەیناڵاند، لەوانە خراپی رێكخستن و كەمی تەجنیدكردن و هەروەها گاڵتەكردنی پۆلیسەكان بە رژێمی ئەوكاتە، لەوێدا بەحەماسەوە دەستی بەكاركرد، بەرپرسەكانیشی لە هەموو هەڵە و كەموكوڕتیەكان ئاگاداركردوە و بەتوندیش خۆی گرت بە (روحی كوڕی زەنباع)، كە سەركردەی پۆلیسەکان بوو، لەخۆی نزیك كردووە و پلەی بەرز كردووە لە سەر هاوەڵەكانی، ئەویش بەتوندی كاری ئەوانی تری گرتەدەست، لەسەر بچوكترین كەموكوڕی سزای دەدان و رێكی خستن، وای كرد كە كاری پۆلیس بە ملكەچكردنی تەواو بۆ بەرپرسەكان بەڕێچوەبچێ ، روحی كوڕی زەنباع لەكارەكانی حەجاجدا عەزیمەت و هێزی بینی، بۆیە بردیە لای خەلیفە عبدالملیكی كوڕی مەڕوان، ئەوكەسە زیرەكەی كە دەوڵەتی ئەمەوی كۆكردووە و لەڕووخان پاراستی و سەر لەنوێ بنیادی نایەوە.
لەو كاتەدا دەسەڵاتی شڕطە و پۆلیس حاڵی زۆر خراپ بوو، عبدالملیكی كوڕی مەڕوان گرنگی بەو بابەتەدا، بە تایبەت دوای دامەزراندنی حەجاج وەك بەرپرسی پۆلیسەكان، حەجاج زیادەڕۆیی لە سزادانی سەرپێچیكاران كرد، كاروباری پۆلیسی رێكخست و هەرچی كاری ناڕێك و كەمتەرخەمی هەبوو لە نێوانیان نەیهێشێت، هەموو پۆلیس كەوتەر ژێر فەرمانی حەجاج، جگە لە گروپی روحی كوڕی زەنباع نەبێت.. رۆژێكیان حەجاج چووە لایان بینی خەریكی نانخواردنن، داوای لێكردن لە كاتی ئەركیاندا ئەم كارە نەكەن، بەڵام بە قسەیان نەكرد، حەجاج فەرمانی دەستگیركردنی دەكرد و هەموو كەلوپەلەكانیشی سووتاندن لەوکاتە حەجاج بەردەوام لەلای خەلیفە جێگای خۆی ئەکردەوە دەسەڵاتی زیاتر ئەبوو متمانەی خەلیفەی زیاتر بەدەست ئەهێنا تا لەکۆتای خەلیفە دەسەڵاتی تەواوی پێدا ناردی بۆ جەنگ دژی عبداللەی کوڕی زوبەیر کوڕی زوبیری کوڕی عوام هاوەڵی پێغەمبەر صل الله علیە وسلم ،  عبداللە لەدوای وەفاتی معاویە هاتنە سەرحوکمی یزیدی کوڕی پێی وابوو خەلافەت بۆتە پشتاو پشت خەلیفایەتی شایانی یەزید نەبووە یەزیدی بەزیادەڕۆ زاڵم زایوە بۆیە بڕیای یاخیبونی داو دەستی بەسەر مککەو مەدینەو طایف گرت ئەمەش بوە هۆی شەڕو ئاژاوە زۆر لە دووورگەی عەرەبی تاکۆتای هاتنی ولایەتی عبداللە.


سەچاوەکان
تاریخ ديمشق 
البداية نهاية 
ویكی بیدیا
الدولة الٲمویة د.محمد صلابي

 3635

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram