سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   ئەو كردەوانەی كە سوننەتن لەم دە ڕۆژەدا ئەنجام بدرێن (10 / ذو الـحجە)
گۆڕینی فۆنت


بە کورتى ئەو كردەوانەی كە سوننەتن لەم دە ڕۆژەدا ئەنجام بدرێن :

1 ـ زۆر ئەنجام دانی كردەوە چاكەكان بە گشتی : وەكو : قورئان خوێندن و زیكر كردن و فەرمان كردن بە چاكە و قەدەغە كردنی خراپە و جگە لەمانەش .

2 ـ نوێژ كردن : بەوەی كە زوو بچیت بۆ نوێژە جەماعەتەكان و پەلە و پێشبڕكێ بكەیت بۆ ڕیزی یەكەم ، هەروەها ئەنجامدانی نوێژە سوننەتەكانی پێش و پاشی نوێژە فەرزەكان و شەونوێژ و زوحا و سوننەتی دەستنوێژ

3 ـ خێر و صەدەقە كردن

4 ـ ڕۆژووگرتن :هەندێك لە خێزانەكانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم ) فەرموویانە : پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) نۆ ڕۆژەكەی مانگی حاجیان بە ڕۆژوو دەبوو . صحيح سنن أبـي داود رقم : (2437)

5 ـ ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە بە تایبەت : 
سوننەت وایە بۆ ئەو كەسانەی كە نەڕۆیشتوون بۆ حەج و لە عەرەفەدا نین و لە ماڵدان كەوا بە تایبەت لە ڕۆژی عەرەفەدا (9 / ذو الـحجە) بە ڕۆژوو بن ، چونكە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم ) فەرموویەتی : ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە چاوەڕوانم كە خوا بیكاتە مایەی كەفارەت و سڕینەوە و لێخۆشبوونی تاوانی ساڵێك لە پێشییەوە و ساڵێكیش لە پاشییەوە (واتە : ببێتە كەفارەتی تاوانی دوو ساڵ) . صحيح مسلم رقم : (1162) .

6 ـ عومرە و حەج كردن

7 ـ زیكر كردن بە ووتی : (الله أكبر ...) لەم دە ڕۆژەدا هەموو كاتێك

8 ـ خۆ ئامادە كردن بۆ قوربانی ئەنجامدان

9
ـ قوربانی كردن لە ڕۆژی جەژندا

10- تەوبە کردن و وازهێنان لە تاوان و خراپە و بەردەوام بوون لەسەر چاکەکردن و بەفیڕۆنەدانى کاتەکانى ئەم دە ڕۆژە بە خەوتن و خواردن و گەڕان و سەیران و قسەکردنى بێسود .
وە فەزڵ و گەورەیى چاکە کردن لەم دە ڕۆژەدا لەم فەرمودەیەوە بۆمان دەردەکەوێت کە (سعید بن جبیر) دەگێڕێتەوە لە (ابن عباس)ـەوە كەوا پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم ) فەرموویەتی :هیچ ڕۆژانـێـك نییە كردەوەی چاكە تێیدا خۆشەویست تر بێت لە لای خوا وەكو ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان ، وتیان : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ؟ فەرمووی : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ، تەنها مەگەر پیاوێك نەبێت كە بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهاد لە پێناوی خوادا و هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە.

 824

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram