حوکمی قوربانی ئایه واجبه یا سوننه‌ته ؟؟؟ وادیاره زانایان جیاوازی بۆچونیان هه‌یه له‌سه‌ر واجب بوون یان سوننه‌تدا، هه‌ندێکیان ده‌ڵێن واجبه ئه‌گه‌ر له توانای دابێت وه‌کوو ربيعة و ليث بن سعد و أبو حنيفة و الأوزاعي و شيخ الإسلام ابن تيمية وه‌هه‌روه‌ها له‌زانایانی سه‌ردهمیش وه‌ک ابن العثيمين وه هیتریش رحمهم الله تعالى ، ئه‌مانه‌ش به‌ڵگه‌کانیانه. ١ : ابی هریرة خوای لێ رازی بێت ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رمووی مَنْ وَجَدَ سَعَةً فَلَمْ يُضَحِّ فَلاَ يَقْرَبَنَّ مُصَلاَّنَا رواه أحمد، وابن ماجه، وصححه الألباني فِي \"صحيح الجامع\" برقم ( ٦٤٩٠ ) واتا : ئه‌وه‌ی توانای قوربانیدانی هه‌یه و قوربانی نه‌داوه با نه‌یه‌ته شوێن نوێژی ئێمه . ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت واجبێکی واز هێناوه توانای بووه قوربانی بکات و نه‌یکردوه ئینجا که‌وازی له‌م واجبه هێناوه بۆ بۆ واجبی نوێژی جه‌ماعه‌ت دێت. ٢ :گوفتاری پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت که وه‌ستابوو له عه‌ره‌فه يا أيها الناس على أهل كل بيت في كل عام أضحية.... رواه أبو داود وحسّنه الحافظ فِي الفتح ( ١٠/٦ ) والألباني فِي \"صحيح أبي داود\" ( ٢٤٢١ ) .واتا : خه‌ڵکینه هه‌موو خاوه‌ن ماڵێک له‌هه‌موو ساڵێک ده‌بێت قوربانیه‌ک بدات، ٣ : جوندوبی کوڕی عبدالله‌ی به‌جه‌لی فه‌رمووی پێغه‌مبه‌رم بینی دروودی خوای له‌سه‌ربێت ڕۆژی قوربانی ده‌یفه‌رموو من كان ذبح قبل أن يصلي فليذبح مكانها أخرى، ومن كان لم يذبح فليذبح باسم الله متفق عليه واتا : ئه‌وه‌ی پێش نوێژی جه‌ژن بکات، قوربانی داوه با دانه‌یه‌کی تر بکات به قوربانی له شوێنیا، وه هه‌رکه‌سێک قوربانی نه‌کردوه باقوربانیه‌که‌ی بکات و ناوی خوای لێ بێنێت . زانایان ده‌فه‌رموون ئه‌وه‌ی ڕوونه ئه‌مرێکه بۆ واجب بوون چونکه فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت به شێوه‌ی ئه‌مره، ده‌بێت قوربانی تر بدات له شوێنی قوربانیه‌که‌ی یه‌که‌می چونکه له کاتی دیاریکراوی قوربانیدا نه‌بووه زانایانی تر ده‌فه‌رموون سوننه‌ته،وه‌ک جمهور العلما‌ء پێیان وایه سوننه‌ته وه ئه‌مه مه‌زهه‌بی ئیمام شافعی و ماڵکی و احمد ه. ئه‌مه به‌ڵگه‌که‌یانه پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت إذا دخل العشر، فأراد أحدكم أن يضحي فلا يمس من شعره ولا من بَشَره شيئًا رواه مسلم ٧٧٩١ واتا : ئه‌گه‌ر ده ڕۆژه‌که‌ی حاجیان ده‌ستی پێ‌کرد،هه‌ر یه‌کێکتان ویستی قوربانی بکات با هیچ ده‌ستکاری قژی و پێستی نه‌کات. ئه‌و زانایانه ده‌فه‌رموون واجب نیه ئه‌گه‌ر واجب بوایه پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت نه‌یده‌فه‌رموو هه‌ر یه‌کێکتان ویستی قوربانی بکات .واتا ئه‌گه‌ر واجب بووایه نه‌یده‌خسته به‌ر ویستی هه‌رکه‌سێک که بیه‌وێت. له وه‌ڵامی ئه‌مه‌وه شيخ الإسلام ابن تيمية ده‌فه‌رمووێت که‌واته ئه‌وه‌ی ڕوون و دیاره واجبه جا هه‌رکه‌سێک له توانایدابێت و قوربانی ئه‌نجام نه‌دات تاوان باره چونکه خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان لکاندوویه‌تی به نوێژ فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ وه‌هه‌روه‌ها قُلْ إِنَّ صَلاَتِي وَنُسُكِي.. هه‌روه‌ها خوای په‌روه‌ردگار له سووڕه‌تی [ الحج ] چۆنیه‌تی و سودی قوربانی هێناوه‌ته‌وه و باسی لێوه کردووه شتێکیش به‌و جۆره خوای گه‌وره باسی لێوه کردبێت ده‌بێت واجب بێت . وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت ئه‌وزانایانه‌ی که ده‌فه‌رموون واجب نیه ئه‌م فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌ڵگه‌یانه [..هه‌ر یه‌کێکتان ویستی..] مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت واجب نه‌بێت چونکه خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاَةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ المائدة:٦ واتا: [ ئه‌گه‌ر ویستان نوێژ بکه‌ن...] مانای وانییه نوێژ واجب نه‌بێت وه‌هه‌روه‌ها إِنْ هُوَ إِلاَّ ذِكْرٌ لِلْعَالَمِينَ (٢٧) لِمَنْ شَاءَ مِنْكُمْ أَنْ يَسْتَقِيمَ التكوير واتا : ئه‌م قوڕئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانی زه‌وه‌ی [ له جنۆکه‌و ئاده‌میزاد له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا ] بۆ ئه‌وانه‌تانه که‌ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه به‌ر . بۆ، گرتنه‌به‌ری ڕێبازی راست و دروست واجب نیه ؟؟؟؟ وه‌هه‌روه‌ها خوای په‌روه‌ردیگار ده‌فه‌رمووێت فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ النحل (٩٨ واتا : ئه‌گه‌ر ویستت قوڕئان بخوێنیت ئه‌وه په‌نا بگره به‌خوا له شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو. بۆ، قورئان خوێندن له‌نێو نوێژدا واجب نیه ؟؟؟؟؟ وه‌هه‌روه‌ها هه‌موو که‌سێک قوربانی له‌سه‌ر واجب نابێت مه‌گه‌ر له توانای دابێت پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت من أراد الحج فليتعجل،.. واتا : ئه‌وه‌ی بیه‌وێت حه‌ج بکات با په‌له بکات . ئینجا حه‌ج واجبه له‌سه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ی له توانایدا بێت . ئینجا ئه‌وفه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت که ده‌فه‌رمووێت فأراد أحدكم أن يضحي... ] وه‌ک ئه‌و فه‌رمووده‌یه که ده‌فه‌رمووێت [من أراد الحج... ] که‌واته قوربانی واجبه به‌ڵام به مه‌رج، له‌سه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ی توانای هه‌بێت دوای پێداویسته سه‌ره‌کیه‌کانی ژیانی . [مجموع الفتاوى ٣٢/٢٦١ـ٤٦١]