ڕۆژی عەرەفە چیە و پاداشتەکەی چیە ؟ ڕۆژی عەرەفە ئەو ڕۆژەیە کە دینی خوای تێدا کامڵ کراو نیعمەتی (الله)ی تێدا تەواو کرا وەک لە قورئانی پیرۆزدا ئەفەرموێت : (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا) [المائدة]3 ئەمڕۆ ئاین و بەرنامەکەتانم بە کۆتایی گەیاند و ناز و نیعمەتی خۆم بۆ تەواو کردن و ڕازیم بەوەی کە ئیسلام ببێت بەرنامەی دین و ئاینتان. لەم ڕۆژەدابو پێغەمبەر (ﷺ) وتاری ماڵئاوایی دا بۆ زۆرترین ژمارەی هاوەڵان بەڕۆژوو بون لەو ڕۆژەدا دەبێتە هۆی کەفارەتی دوو ساڵ لە تاوانە بچوکەکانت. ئەبوو قەتادە(س.خ) دەگێڕێتەوە، کە پێغەمبەری خوا (ﷺ) پرسیاری لێکرا لەبارەی بەڕۆژووبون لە ڕۆژی عەرەفەدا ئەویش فەرمووی : دەبێتە کەفارەتی گوناهی ساڵێک پێش خۆی و ساڵێک دووای خۆی. ڕۆژی لێخۆشبونی تاوان و ئازاد بون لە ئاگر و بەرزبوونەوەی پلەی ئەوانەیە کە لەوێن عایشە سەلامی خودای لێبێت دەگێڕێتەوە : پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی : هیچ ڕۆژێک نیە کە خوای پەروەردگار خەڵکی زیاتر ڕزگار بکات لە ئاگر وەک لەڕۆژی عەرەفە خوای گەورە نزیک دەبێتەوە "تجلی" دەکات و شانازی بەوانەوە دەکات لای فریشتکانی و دەفەرمووێت : ئەوانە چیان دەوێت ؟ ئەبوسەعیدی خودری ـ خوای لێ ڕازی بێ ـ لە پێغەمبەرەوە صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەیگێڕێتەوە كە فەرمویەتی :((مَا مِنْ عَبْدٍ يَصُومُ يَوْماً فِي سَبِيلِ اللّهِ. إِلاّ بَاعَدَ اللّهُ، بِذَلِكَ الْيَوْمِ، وَجْهَهُ عَنِ النّارِ سَبْعِينَ خَرِيفاً)) ئیمامی بوخاری ومسلم گێڕاویانەتەوە. واتە:هیچ بەندەیەك نییە ڕۆژێك بە ڕۆژو بێت لە پێناوی خوای گەورە,ئیلا خوای پەروەردگار بە هۆی ئەوڕۆژەو حەفتا پایز ڕوخساری لە ئاگری دۆزەخ دوور دەخاتەوە. ١/ گەورەیی پاداشتی ڕۆژوی سونەت ئەگەر مەبەست تیایدا ڕازی كردنی پەروەردگار بێت. ٢/ مەبەست لەحەفتاپایز یەعنی حەفتا ساڵ,وەهەروەهابۆیە پایزی بەكارهێناوە چونكە كاتی چنینی بەروبومەكانە. ٣/ ئەگەر ڕۆژوی سونەت حەفتاساڵ خاوەنەكەی لەئاگری دۆزەخ دوربخاتەوە,ئاخۆپاداشتی مانگی ڕەمەزان دەبێ چەند بێت وچەند ساڵ خاوەنەكەی لەئاگری دۆزەخ دورخاتەوە؟! دایكی ئیمانداران عائیشە ـ خوای لێ ڕازی بێ ـ لە پێغەمبەرەوە صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەیگێڕێتەوە كە فەرمویەتی :((ما مِنْ يَوْمٍ أكْثَرُ أنْ يُعْتِقَ اللَّهُ تَعالى فِيهِ عَبْداً مِنَ النّارِ مِنْ يَوْمِ عَرَفَة)) ئیمامی موسلم گێڕاویەتییەوە. واتە:هیچ ڕۆژێك نییە خوای گەورە زیاتر لەڕۆژی عەرەفە گەردنی بەندەكانی خۆی لە ئاگری دۆزەخ ڕزگار بكات. ١/ گەورەیی پاداشتی ڕۆژی عەرەفە كەخوای گەورە لەو ڕۆژەدا نزا لەبەندەكانی وەردەگرێت ولەتاوانەكانیان دەبورێت وبەزەیی خۆی بەسەریاندا دەڕژێنێت ولە ئاگری دۆزەخ ئازادیان دەكات. ٢/ سونەتە ڕۆژی عەرەفە پڕبكرێتەوە بەیادی پەروەردگارو قورئان خوێندن و تەوبەكردن لەتاوان وگەڕانەوە بولای خوای گەورە. ٣/ وەهەروەها گرنگیدان ڕۆژو گرتنی ڕۆژی عەرەفە دەبێتەهۆكاری سڕینەوەی تاوانی دوساڵ ساڵێك پێش ڕۆژی عەرەفە و ساڵێك دوای ڕۆژی عەرەفە,وەك پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمویەتی:((صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ،أَحْتَسِبُ عَلَى اللهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ، وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ)) ئیمامی موسلم گێڕاویەتییەوە. سەهلی كوڕی سەعد ـ خوای لێ ڕازی بێ ـ لە پێغەمبەرەوە صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەیگێڕێتەوە كە فەرمویەتی :((لاَ يَزَالُ النَّاسُ بِخَيْرٍ مَا عَجَّلُوا الفِطْرَ)) ئیمامی بوخاری ومسلم گێڕاویانەتەوە. واتە:بەردەوام خەڵك لە خێرو چاكەدان مادام زوو ڕۆژو بشكێنن. ١/ پێویستە كاتێك بەدڵنیاییەوە خۆر ئاوابو پەلەبكرێت لەشكاندنی ڕۆژو,چونكە دواخستنی پێچەوانەی سونەتی پێغەمبەرە صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ. ٢/ ئەنجامدانی سونەتەكانی پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لەشوێنی خۆیدا نیشانەی دەستگرتنی ئومەتەكەیەتی بە ڕێبازی ڕاستی پێغەمبەرەوە صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وەك فەرمویەتی:((لاتزال امتي على سنتي مالم تنتظر بفطرها النجوم)) ئیبنوحیبان وئیبنوخوزەیمە وحاكم بە سەنەدێكی صحیح گێڕاویانەتەوە. واتە: بەردەوام ئومەتەكەم لەسەر سونەتی منن بەومەرجە لەكاتی ڕۆژو شكاندا چاوەڕێی هەڵاتنی ئەستێرەكان نەكەن. ٣/ هەركاتێك شەوهات و ڕۆژیش پشتی هەڵكرد و قەبارەی خۆرئاوابو ئەوە كاتی ڕۆژو شكاندنە,وەك پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمویەتی:((إِذا أَقْبَلَ اللَّيْلُ مِنْ ههُنَا وأَدْبَرَ النَّهَارُ مِنْ ههُنا، وغَرَبتِ الشَّمسُ، فَقَدْ أَفْطَرَ الصائمُ)) ئیمامی بوخاری ومسلم گێڕاویانەتەوە..