سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  لەناوچـوونی‌ هـەموو‌ لەشـی‌ ئـادەمیزاد تـەنـها كلێنچك نـەبـێت.!
گۆڕینی فۆنت


لەناوچـوونی‌ هـەموو‌ لەشـی‌ ئـادەمیزاد تـەنـها  كلێنچك نـەبـێت.

ئیعجازی زانستی فەرموودەى رسول الله ﷺ  لەو بارەوە.

پێغەمبەری خودا ﷺ ئەگەر پێغەمبەر نەبێت چۆن باسـی تیاچــوونی هەمـوو لەشـی ئادەمیزاد دەكات تەنها کلێنچکــە نەبێـت، کە لەوەوە دروست بووە و لەویشەوە درووست دەبێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا.

زانـستی‌ سـەردەمیش پاش زیاتر لە چواردە سەدە دوای لێکۆڵینەوەی زۆر، ڕاستی ئەو فەرموودانە دەسەلمێنێت.

پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرموێت:
[كُلُّ ابْنِ آدَمَ يَأْكُلُهُ التُّرَابُ إِلَّا عَجْبَ الذَّنَبِ مِنْهُ خُلِقَ وَفِيهِ يُرَكَّبُ) صحيح مسلم.
یان دەفەرموێ:[إِنَّ فِي الْإِنْسَانِ عَظْمًا لَا تَأْكُلُهُ الْأَرْضُ أَبَدًا فِيهِ يُرَكَّبُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، قَالُوا: أَيُّ عَظْمٍ هُوَ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟، قَالَ: عَجْبُ الذَّنَبِ. صحيح مسلم.

واتای هەردوو فەرموودەكە بە گشتی: هەموو نەوەكانی ئادەم پاش مردنیان (زەوی و گڵ) دەیان پرتوكێنێ و لەناو دەچن بێجگە لە كلێنچكەی نەبێت، كە لەوەوە درووست كراوەو لەویشەوە درووست دەكرێتەوە.

بۆیە لە کۆمەڵێ تاقیکردنەوەی یەک بە دوای یەکدا زانای ئەڵمانی جوولەکـە "هانـس سبیمـان" و قوتابخانە زانستیەكەی لە ساڵی (۱۹۳۱ بۆ ۱۹۳٥) سەلماندی کە (عجب الذنب) بەرپرسە لە دروستبوونی هەموو ئەندامەكانی لەشی كۆرپـەلـە ، بۆیــە ناونراوە بە ڕێكخـەری‌ بـنـەڕەتـی، یان ڕێکخەری سەرەتایی.
 ئەو زانایە هەستا بە بـڕیــنی‌ كلێنچكە لە کۆمەڵێ گیانداری وشکاوەکی و زەرعی کرد لە كۆرپەلەیەکی دیكەدا، پاشان بۆی دەركەوت کە بۆخۆی نەشونما دەکات بە جیا لە ناو ئەو كۆرپەلەی کە تیایدا زەرع کراوە، پاشان وردی کرد و دواتر زەرعی کردەوە لە كۆرپەلەیەکی دیكەدا ، بەهەمان شێوە نەشونمای کردەوە و بەجیا كۆرپەلەیەکی تری دروستکرد ، بۆیە بۆی دەرکەوت كە وردکردنی كلێنچك کاری تێناکات، پاشان هەستا بە کوڵانی كلێنچك و بۆی دەرکەوت کوڵانیش کاری تێناکات ، لە ئەنجامی ئەم دۆزینەوە گرنگەدا لە ساڵی ۱۹۳٥دا خەڵاتی نـۆبـڵ ی وەرگرت.

هەروەها لە ساڵـی ۲۰۰۳دا دکتۆر "عوسمان گەیلان" تاقیکردنەوەیەکی کرد لە وڵاتی یەمەن لەسەر (پێنج كلێنچكەی‌ مـەڕ) بەوەی کە بە دەمانچەی غاز بۆ ماوەی دە خولەک سوتاندنی تا بە تەواوی بوون بە خەڵوز ، پاشان لێكۆڵینەوەی لەسەر کردو بۆی دەرکەوت کە خانەکانیان زیندوون و هیچیان لێ نەهاتووە.

هەروەها دکتۆر "زەغلول النجار" دەڵێت: ئەم فەرموودەیەم بۆ چەند زانایەکی ڕۆژئاوا باس کردو وتیان: بەڕاستی تەنها ئەم فەرموودەیە بەسە کە بـەڵـگـە بێت لەسەر پێغەمبەریەتی مـحـمـد ﷺ.

شانازی بە پێغەمبەرەكەمانەوە دەكەین (دروودو سڵاوی خوای لەسەر بێت).

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

 686

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram