سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئاكارە ھەڵەكانی ڕێی بانگەواز ( بە فیڕۆدانی مافی ئەوانی دی) (33)
گۆڕینی فۆنت


● بە فیڕۆدانی مافی ئەوانی دی ●

ئاکارێکی تر لە ئاکارە ھەڵەکانی ڕێی بانگەواز بریتیە لە: بەفیڕۆدانی مافی ئەوانی دی لەلایەن کەسایەتی بانگخوازەوە.
ئەم ئاکارە سەرباری ئەوەی لەخۆیدا ھەڵەیە و نابێت کەسی بانگخواز ھەڵگری بێت, زیانیش بە بانگەواز ئەگەیەنێت, وە زیان بە ھەڵگرەکەشی دەگەیەنێت چونکە لەم بارەدا بانگەواز ڕاستگۆیی خۆی لەناو نێوەندی خەڵگی بە گشتی لەدەست دەدات و ئەو دروشمانە لەلای خەڵکی دەبن بە ڕاستی کە دوژمنانی دین دەربارەی بانگەواز بڵاوی دەکەنەوە کەوا بانگەواز تەنھا دروشمە و ناواخنی بۆشە و ڕاست نیە.

֎ جۆرەکانی بەفیڕۆدانی مافی ئەوانی دیکە:

( بە فیڕۆدانی مافی دایک و باوک ): 
لەو ھەڵانەی کە بانگخوازان تووشی دێن لە کاتی بانگەوازیان بریتیە لە بەفیڕۆدانیان بۆ مافی دایک و باوک,  کە ئەمە ئاکارێکی نەشیاوە و ناشێت ھەبێت بە تایبەت ئەو کاتەی کە ئەوان تەمەنیان بەرەو سەر ھەڵکشاوە چونکە لەم کاتانەدا پێویستیان بە گرنگی پێدانی زیاتر ھەیە, پەروەردگار فەرموویەتی: ا

( وَقَضَى رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِنْدَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُلْ لَهُمَا أُفّ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُلْ لَهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا ۝ وَاخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ الذُّلِّ مِنَ الرَّحْمَةِ وَقُلْ رَبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرًا )....سورة الاسراء / اية 23-24
.

● (بە فیڕۆدانی مافی منداڵ ): 

لە ترسناکترین ئاکارەکان کە ئەشێت بانگخواز تێی بکەوێت بریتیە لە بەفیڕۆدانی مافی منداڵەکانی, وە پەراوێز خستنیەتی بۆ داخوای و پێویستییەکانی ئەوان, خۆلادان لە پەروەردە و پێگەیاندنی منداڵ بە پاسای کارکردن بۆ ئیسلام قبوڵ کراو نیە, وە بانگەوازیش نابێتە ھۆی دروست بوونی ئەم ئاکارە ھەڵەیە, چۆن بانگخوا نێوماڵی خەڵکی ڕێک ئەخات کە ماڵەکەی خۆی شیتەڵ بۆتەوە؟
لە مافی منداڵە کە باوکیان کاتیان لەگەڵ بەسەر بەرێت و ھەوڵی خۆنزیک کردنەوەی بدات لە ئەوان بە یاری کردن و گاڵتە لەگەڵیان, ھەروەھا لە مافی ئەوانە کە دادگەر بێت لە نێوانیان و جیاوازی نەکات, پێغەمبەری خوا ﷺ ( اعْدِلُوا بَيْنَ أبنائكم، اعْدِلُوا بَيْنَ أبنَائِكُمْ ).

● (بە فیڕۆدانی مافی ھاوسەر ):

لە مەترسیدارترین ئاکارەکان کە بانگخواز دووچاری دەبێت بریتیە لە بەفیڕۆدانی مافەکانی ھاوسەرەکەی, ستەمی لێدەکات و ڕێزی لێنانێت, یاخود لەو کەسانە بێت کە ھاوسەرەکەی وەک دیل یان بەکرێ گیراو تەماشا ئەکات, کە ھیچی بەسەریەوە نیە,ئەبێت تەنھا خۆی فەرمان بکات و ڕێگریش بکات و گوێ ڕایەڵیشی بکرێت و لە قسەی لانەدرێت, یان ھاوسەرەکەی کۆتای ئەو شتانە بێت کە گرنگیان پێدەدات, ئیدی خۆی لەبەرچاوی ئەو ناشرین دەکات و ھیچ پاساوێکیشی نیە و نازانێت چۆن خۆی دەرباز بکات, یان ڕێگای نادات سەردانی ماڵی باوانی بکات و خۆشی کاتی پێنادات و لەگەڵی دانانیشێت تاوەکو بەشداری ڕاز و نیازەکانی ببێت, بە پاساوی ئەوەی سەرقاڵە بە کاری بانگەوازوە.

● (بە فیڕۆدانی مافی کەس و کار ):

ڕەھەندێکی تری ئە م ئاکارە بریتیە لە بەفیڕۆدانی مافی کەس و کار و دۆستەکان, پەراوێز خستنی مافەکانیان لە سەردان کردن و ھەواڵ پرسین و بەسەرکردنەوە, وە وەستان لە پاڵیان لە کاتی بوونی پەژارەیەک, چونکە ئەوان لە پێشترن تاوەکو سەردان بکرێن و ئامۆژگاریان بکرێت بۆ خێر و ڕێگریان بکرێت لە خراپە, پەروەردگار فەرموویەتی: 
( فَهَلْ عَسَيْتُمْ إِنْ تَوَلَّيْتُمْ أَنْ تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ وَتُقَطِّعُوا أَرْحَامَكُمْ )....سورة محمد / اية 22.

لەبەر گرنکی ئەم باسەش پەروەردگار لە فەرمایشتێکی قودسیدا فەرموویەتی: 

: ( أَنَا اللَّهُ ، وَأَنَا الرَّحْمَنُ ، خَلَقْتُ الرَّحِمَ وَشَقَقْتُ لَهَا مِنْ اسْمِي ، فَمَنْ وَصَلَهَا وَصَلْتُهُ ، وَمَنْ قَطَعَهَا بَتَتُّهُ ).

● (بە فیڕۆدانی مافی دراوسێ ):

ڕەھەندێکی دیکەی ئەم ئاکارە کە بانگخواز تووشی دەبێت بریتیە لەوەی کە دراوسێکانی ناگەن پێی, ئەو کاتەی پێویستیانە بوونی نیە, سەردانیان ناکات لە کاتی نەخۆشیان, دڵنەواییان ناکات لە کاتی پەژارەیان, ئازاریان لەسەر کەم ناکاتەوە, لەوانیش ترسناک تر ئەوەیە دراوسێکانی لە خراپەی بترسن.
لە فەرموودەدا ھاتووە کە:  (  عَنْ عَائِشَةَ أَنَّ رَجُلًا اسْتَأْذَنَ عَلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَلَمَّا رَآهُ قَالَ بِئْسَ أَخُو الْعَشِيرَةِ وَبِئْسَ ابْنُ الْعَشِيرَةِ فَلَمَّا جَلَسَ تَطَلَّقَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي وَجْهِهِ وَانْبَسَطَ إِلَيْهِ فَلَمَّا انْطَلَقَ الرَّجُلُ قَالَتْ لَهُ عَائِشَةُ يَا رَسُولَ اللَّهِ حِينَ رَأَيْتَ الرَّجُلَ قُلْتَ لَهُ كَذَا وَكَذَا ثُمَّ تَطَلَّقْتَ فِي وَجْهِهِ وَانْبَسَطْتَ إِلَيْهِ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَا عَائِشَةُ مَتَى عَهِدْتِنِي فَحَّاشًا إِنَّ شَرَّ النَّاسِ عِنْدَ اللَّهِ مَنْزِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ مَنْ تَرَكَهُ النَّاسُ اتِّقَاءَ شَرِّهِ).
● (بە فیڕۆدانی مافی گشتی ):
ڕەھەندێکی دیکەی ئەم ئاکارە ھەڵەیە ئەوە کە بانگخواز مافی گشتی دۆست و ئاشنا و ھاوڕێکانی بەفیڕۆ بدات, سەردانیان نەکات و دەست گیرۆی کاتی کەوتنیان نەبێت, بە ھانای لێقەوماویانەوە نەچێت, ڕەنگە تەنانەت پێچەوانەی ئەمەش بکات و بە زوبانی ئازاریان بدات یاخود بە دەستی, پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: ( المسلم من سلم المسلمون من لسانە وبدە ).
ناشێت کەسی بانگخواز ووتەی نەشیاو بڵێت, وە ئازاری خەڵکی بدات بە گشتی وە نابێت گاڵتەیان پێبکات.

● (بە فیڕۆدانی مافی موسوڵمانانی لاواز ):

ڕەھەندێکی دیکەی ئەم بابەتە ئەوەیە کە بانگخواز دەبێت ئاگاداری مافەکانی موسوڵمانە لاوازەکانی دەوروپشتی خۆی بێت, ئەوەی کە ئەبێت سەرنجی بۆ ڕابکێشرێت ئەوەیە کە ئەشێت ئەو کەسە لاوازە دراوسێیەکت بێت کە پێویستی بە ھاوکارییە, یان خاوەن پێداویستییەکی تایبەتە کە لەسەر ڕێ بەدی ئەکەیت, یان کەسێکە بە نەخۆشی تاقی کراوەتەوە, یاخود ئەشێت نزیکترین کەس بێت لە خۆتەوە کە پێویستی بەتۆ ھەیە لەبەر دەست کورتی و ھەژارییان.
یان ئەشێت برایەک بێت کە ماڵی داگیر کراوە و ماف خوراوە و دوژمن دەستی بەسەردا گرتووە, چونکە ئوممەتی ئیسلامی یەک ئوممەتە وەک پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووەیەتی: (  المُسْلِمُونَ تَتَكَافأ دِماؤُهُمْ: يَسْعَى بذِمّتهم أدناهم، ويُجيرُ عليهم أقْصاهُمْ، وهُمْ يدٌ عَلَى مَنْ سِوَاهُمْ، يَرُدُّ مُشِدُّهُمْ على مُضْعِفِهمْ، ومُتَسَرِّيهم على قاعدهم، لا يُقْتَلُ مؤمن بكافر، ولا ذو عهد في عهده).

ئەوەی گرنگی بە کاروباریان بدات ئەوە لەوانە چ لە ڕۆژھەڵات بێت یان ڕۆژئاوا, ئەوەش وانەکات لەوان نیە وەک پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: ( مَنْ لَمْ يَهْتَمَّ بِأَمْرِ الْمُسْلِمِينَ فَلَيْسَ مِنْهُمْ، وَمَنْ لَمْ يُصْبِحْ وَيُمْسِ نَاصِحًا لِلَّهِ وَلِرَسُولِهِ وَلِكِتَابِهِ ولإِمَامِهِ ولِعَامَّةِ الْمُسْلِمِينَ فَلَيْسَ مِنْهُمْ ).

 652

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram