سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   ئاكارە ھەڵەكانی ڕێی بانگەواز (کێبڕکێ لەسەر دونیا )(32)
گۆڕینی فۆنت


● کێبڕکێ لەسەر دونیا ●

یەکێکی دیکە لەو ئاکارە ھەڵانەی ڕێی بانگەواز بریتیە لەوەی کە ھەندێک لە بانگخوازان دونیا دەکەن کایەیەک بۆ کێبڕکێ کردن لە نێوان خۆیاندا, پەیوەندییەکانیان ئەگۆڕێت بۆ ھاوبەشییەک کە تێیدا بە سامانەکانیان وەبەرھێنان دەکەن, لەم بارەشدا لایەنی جودای ململانێکار پەیدا دەبن, ئەگەر ئەم پڕۆژانە گەرچی تاکەکەسیش بوونایە بەڵام بخرایەتە خزمەتی بەرژەوەندی بانگەوازەوە ئەوا قبوڵ کراوبوون, بەڵام کاتێک بووە ھۆی ئەوەی کە بانگخواز تەواو ئاوڕ بۆ دونیای بداتەوە و بانگەواز پشت گوێ بخات ئەوا قبوڵ کراو نابێت و ڕەت دەکرێتەوە لەلایەن بانگەواز و بانگەواز کارانی ڕاستەقینەوە.

بەسە بۆ بانگخوازان کە لەم فەرمایشتەی پەروەردگاریان ڕابمێنن کاتێک بە پێغەمبەرەکەی فەرمووە ﷺ :( ۆڵا تَمُدَّنَّ عَیْنَیْکَ إِڵی مَا مَتَّعْنَا بِەِ ڕَزْۆاجًا مِنْەُمْ زَەْرَەَ الْحَێاەِ الدُّنْێا لِنَفْتِنَەُمْ فِیەِ ۆڕزْقُ رَبِّکَ خَیْرٌ ۆڕَبْقَی) گە/١٣١.

پێشەوا ابن کپیر ڕەحمەتی خوای لێبێت فەرموویەتی دەربارەی ئەم فەرمایشتە پیرۆزە:

خوای مەزن بە پێغەمبەرەکەی دەڵێت ﷺ مەڕوانە بۆ ئەو کەسانەی کە خۆش گوزەران, وە ئەوانەی لە ناز و نیعمەتتدا ئەژین چونکە دونیا گوڵێکە ئەژاکێت, نیعمەتێکە بەردەوام نابێت بەڵکو پێی تاقی ئەکرێنەوە, کەمێک لە بەندەکان ھەن کە سوپاس گوزارن.
وە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: ( فَڕَبْشِرُوا ۆڕَمِّلُوا مَا ێسُرُّکُمْ فَۆاللَّەِ مَا الْفَقْرَ ڕَخْشَی عَڵیْکُمْ ۆڵکِنِّی ڕَخْشَی عَڵیْکُمْ ڕَنْ تُبْسَگَ الدُّنْێا عَڵیْکُمْ کَمَا بُسِگَتْ عَڵی مَنْ کَانَ قَبْڵکُمْ فَتَنَافَسُوەَا کَمَا تَنَافَسُوەَا ۆتُەْلِکَکُمْ کَمَا ڕَەْڵکَتْەُمْ )
لە ڕووکارەکانی کێبڕکێ کردن لەسەر دونیا ئەوەیە کە بانگخواز خواستی زیاد دەستکەوتنی ھەبێت, لە ھەوڵی باشترکردنی پێگەی کۆمەڵایەتی بێت بۆ ئەوەی زۆرترین پشکی لە خۆش گوزەرانی بەربکەوێت, ئەم کارە ئەگەر ڕێگەپێدراویش بێت زۆرجار بەدی ھێنانی پشتگوێ خستنی شتی تری بەدواوەیە, بۆ نموونە خۆی بە زیاتر لە کارێکەوە ئەبەستێتەوە و کاتێکی زۆری لێئەبات کە توانای نامێنێت لەگەڵ منداڵەکانیشی بێت, وە ڕەچاوی داخوازی و پێویستیەکانیشیان بکات, ئەمەش کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ ئەکاتە سەر پەروەردە و پێگەشتنیان.

لەو مافانەش کە لەم نێوەندەدا بەفیڕۆ ئەچێت بریتیە لە مافە گشتییەکانی بانگەواز و کەم و کورتی کردن لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی, ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە ئەم خۆ سەرقاڵ کردنە زۆرە بۆ شتە سەرەکیەکانیش نین, بەڵکو بۆ شتی جوانکارین کە ئەکرێت دەستیان لێ ھەڵبگیرێت, ئەم کەسایەتیە ئوتومبێلی جوان و نێوماڵی ڕازاوەی ئەوێت وەک لاسایی کردنەوەیەک بۆ ئەو ژینگەیەی دەورەپشتی, بەڵام خوای مەزن پێی فەرمووین: 
( ۆڵا تَتَمَنَّوْا مَا فَچَّڵ اللَّەُ بِەِ بَعْچَکُمْ عَڵی بَعْچٍ لِلرِّجَالِ نَێِیبٌ مِمَّا اکْتَسَبُوا ۆلِلنِّسَاءِ نَێِیبٌ مِمَّا اکْتَسَبْنَ ۆاسْڕَلُوا اللَّەَ مِنْ فَچْلِەِ إِنَّ اللَّەَ کَانَ بِکُلِّ شَیْءٍ عَلِیمًا )....سورە النساء / ایە ٣٢.

سید قگب سەبارەت بەم ئایەتە فەرموویەتی:

ئەم دەقە گشتیە بۆ ئەوەی کە نەھی کراوە لە خۆزگە خواست بۆ ئەو فەزڵەی کە خوا داویەتی بە ھەندێک لە بڕواداران بەسەر ئەوانی تردا, ئیدی لە ھەر جۆرێک لە جۆرەکانی فەزڵ بێت, لە پیشە بێت یان لە پێگە, لە توانا بێت یان لە بەھرە, لە ماڵ و سامان, یاخود لە ھەر شتێک بێت لەوانەی پلەبەندییە لەم دونیایە, بەڵکو ئاڕاستەکردنی ڕووی داخوازییە بۆلای اللە, وە ڕاستەوخۆ داواکاری کردنە لە خۆی, لەبری ئەوەی ھەنسک و خۆزگە بۆ جیاوازیەکان ھەڵبکێشرێن, وە لەبری ئەو کاردانەوە سۆزدارییانەی وابەستەی ئەم خۆزگە خواستنەن لە حەسودی و ڕق, وە سنگ توندی و ھەست کردن بە وون بوون و بێبەش بوون, وە لاواز بوون لە ئاستی ئەم ھەستانەدا.

وە شتانێک لەمەوە پەیدا دەبن وەک بردنی گومانی خراپ بە خوا, ھەست کردن بەوەی دادگەری نیە لە دابەش کردن, ئەمەش ئەو کارەساتایە کە ئاسوودەی دەروون ئەبات, وە دڵەڕاوکێ و نائارامی بەجێ دەھێلێت, وە ووزە لە ویژدانێکی پیس بوودا بەفیڕۆ دەدات, وە لە ئاڕاستەی پیسدا بە ھەمان شێوە, لە کاتێکدا کە ڕووکردنە خوا بە ڕاستەوخۆیی, بریتیە لە دەستپێکی نیعمەت و بەخشین, لای ئەو زاتەی کە ھیچی لێ کەم نابێت بەوەی کە بەخشیویەتی, وە ھەرچەند داواکاران زۆربن بەر دەروازەکانی ئەو قەرەباڵخ نابن, لە پاشیدا ئاسوودەیی و چاوەڕوانی کردنی فەزڵ دێتە ئاراوە, وە سەرچاوەی ئەرێنی بوونە, لەبری کۆشش کردن لە پێناو سووتان و لاواز بوون و لادان.


 684

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram