سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   ئاكارە ھەڵەكانی ڕێی بانگەواز (توڕەبوون بۆ خود) (31)
گۆڕینی فۆنت


●توڕەبوون بۆ خود ●

یەکێکی دیکە لە ئاکارە ھەڵەکانی ڕێی بانگەواز بریتیە لە: توڕە بوونی بانگخوازان بۆ خودی خۆیان نەوەک بۆ اللە تعالی, بانگخوا کاتێک لەک=م ئاکارەوە ئەگلێت ھیچ کەسێکی لە دەورە کۆنابێتەوە, ناتوانێ سەربکەوێت لە ھیچ ئەرکێکدا کە پێی سپێردراوە, چونکە تێکەڵاو بوون لەگەڵ خەڵکی بە گشتی مایەی دیتنی شتانێکە کە مرۆڤ توڕە ئەکەن, ئەگەر بانگخوازیش لەو کەسانە نەبوو کە خۆڕاگرە لەو ساتانەدا ئەوا بێگومان تووشی بەریەک کەوتن ئەبێت لەگەڵیان.
بانگخوازان بە یەک گەیشتیان ھەیە لەگەڵ جۆرەھا لە خەڵکی, ھەیانە بەڕێز و ڕەوشت جوانە, ھەیە توند و کەللەڕەقە, بەڵام بە ئارام گرتن و لەسەرخۆبوونی بانگخواز ئەتوانێت بەسەر حاڵەتەکەدا زاڵ بێت و ڕێگە نەدات دڵەڕاوکێ دروست ببێت لە پەیوەندییەکانیدا.
ئێمە کاتێک سەبارەت بە توڕە بوون ئەدوێین مەبەستمان ئەوەنیە کە کەسایەتی بانگخواز دابماڵین لەو ھەستی توڕەبوونە سروشتیەی کە تیایدا ھەیە, بەڵکو ویستمان وایە کە ئامادەی بکەین بۆ ئەوەی توڕەبوونی بۆخوا بێت نەک بۆ خودی خۆی, وەک لە فەرموودەدا ھاتووە کە

( نْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ مَا انْتَقَمَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لِنَفْسِهِ فِي شَيْءٍ يُؤْتَى إِلَيْهِ حَتَّى يُنْتَهَكَ مِنْ حُرُمَاتِ اللَّهِ فَيَنْتَقِمَ لِلَّهِ ).֎

جۆرەکانی توڕەبوونی بانگخواز بۆ خود:


یاخی بوون و چوونە دەرەوە لە ڕیزی موسوڵمانان ئەگەر لە باسێک لە باسەکانی بانگەواز بە قسەی ئەو نەکرا, یاخود لە کاتی جودا بوونی گۆشەنیگاکان سەبارەت بە باسێک.

وەستان لە کاری بانگخوازی ئەگەر لە حاڵەتێکدا کارێک لەم وەرگیرایەوە و بە کەسێکی دیکە سپێردرا.

پچڕاندنی پەیوەندی و ھەڵوێستی دوژمن کارانە لە کاتی بوونی ڕاجیایدا, وە نەرمی نەنواندان بۆ یەکلا کردنەوە و چارەسەر کردنی کێشەکان.




 694

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram