سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   ئاكارە ھەڵەكانی ڕێی بانگەواز (وون کردنی ئەمانەت ) (30)
گۆڕینی فۆنت


 ● وون کردنی ئەمانەت ●

ئاکارێکی دیکە لە ئاکارە ھەڵەکانی ڕێی بانگەواز بریتیە لە: وون کردنی بانگخوازان بۆ ئەمانەت لە نێو خۆیاندا, یاخود ئەو شتانەی وەک ئەمانەت بە یەکتریان سپاردووە, پاراستنی ئەمانەتیش ڕەوشتێکی گەورەیە ناشێت موسوڵمانێکی ئاسایی لەدەستی بدات چ جای بانگخواز.
پەروەردگار فەرمووەیەتی: ( إِنَّا عَرَضْنَا الْأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَنْ يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا الْإِنْسَانُ إِنَّهُ كَانَ ظَلُومًا جَهُولًا ).....سورة الاحزاب / اية 72

نەفسی مرۆڤ بە سروشتی خۆی حەزی بە بوونی ئامۆژگاری کارێکی ئەمین ھەیە, کە متمانەی پێبکات و ئەمانەتی پێبسپێرێت, کە ئەمانەت پارێزیش تایبەتمەندی بانگخوازانە و پێغەمبەرانیشە لە پێشوودا إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ ).....سورة الشعراء / اية 107

֎ شێوازەکانی ون کردنی ئەمانەت لای بانگخوازان:

خەڵکی لە دەرەوەی بانگەواز ئاگاداری خودی بانخوازەکە بکەن کە ستەمیان لێنەکات, (  الْمُۆْمِنُ مَنْ ڕَمِنَەُ النَّاسُ عَڵی ڕَنْفُسِەِمْ ۆڕَمْۆالِەِمْ ).

ڕاستگۆ نەبێت لەگەڵ ئەو کەسەی پرس و  ڕاوێژی پێدەکات و متمانەی بە بچوون و ژیری ئەم ھەیە, وەک پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
( المُسْتَشَارُ مۆْتَمَنٌ )...ھەروەھا فەرموویەتی: (  ۆمَنْ ڕَشَارَ عَڵی ڕَخِیە بڕمْرٍ ێعْڵمُ ڕَنْ الرُّشْدَ فی غَیْڕەِ فَقَدْ خَانَەُ ).

بانگخواز ئەزموون و  زانستی خۆی بشارێتەوە لە بوارێک لە بوارەکانی بانگەواز کە کاری تێداکردووە و نایکاتە مایەی سوود بۆ بانگەواز بە گشتی.

کارەکان بسپێرێت بە کەسانێک کە توانای ھەڵگرتنی سەنگی ئەو کارەیان نەبێت, ئەوانە دوور بخاتەوە کە ئەمانەت پارێزن و کەسی تر بخاتە جێیان.

ھەڵسوکەوت کردن بە سامانی بانگەوازەوە لە غەیری شوێنی گونجاوی خۆی, یان خەرج کردنی بە بێ چاوەڕوان کردنی سوودێکی ئەوتۆ, یان شلگرتن لە بردنی.

ڕانەپەڕاندی کارە بانگخوازییەکان بە شێوەیەکی گونجاو و جێبەجێ نەکردنیان بە باشترین شێوە.

بڵاوکردنەوەی نھێنی خەڵک لە کۆڕ و دانیشتنەکاندا, وە ھەڵماڵینی ئەو شتانەی شاراوەن, پێغەمبەری مەزن ﷺ فەرموویەتی: (  إِژَا حَدَّپَ الرَّجُلُ بِحَدِیپٍ، پُمَّ الْتَفَتَ، فَەُۆ ڕَمَانَەٌ ).

توندوتۆڵ نەکردنەوەی پەیوەندیە مادییەکان, ئەمە یەکێکە لە خاڵە زۆر ھەستیارەکان کە بەشێک لە بانگخوازان لە یادیان کردووە, پێیان وایە تەنھا بوونی متمانەی برایەتی بە تەنھا بەسە بۆ ئەوەی پارێزراویان بکت لە ھەڵخلیسکانی پێیان, پەیوەندییە ماددیەکانیان توندوتۆڵ
 ناکەن بەوەی کە بیکەن بە نووسراو یاخود کەسی دیکە بکەن بە شاھد لە نێوانیان.

ئەمانە ئەبێت بزانن کە شیگان بۆیان دانیشتووە و چاوەڕێی ھەڵەیەکی بووکە تا گەورەی بکات, ڕق و کینە بەرھەم بھێنێت و ناکۆکی دروست بکات, بەمەش برا لە برا و خۆشەویست لە خۆشەویست ئەکات, برایەتی ھەڵدەگەڕێتەوە و دەبێت بە دوژمنکاری, چونکە ئەوان ڕێسایان بۆ پەیوەندییەکەیان دانەناوە و ئەرکەکانی یەکتریان نەزانیوە.

لەم بارەشدا کارەساتە گەورەکە ڕوودەدات کە پچڕانی پەیوەندی وبرایەتیە, قسەگەلێکی زۆریش دەربارەیان ئەکرێت و ھەڵەی بانگخوازان ئەخەنە ئەستۆی بانگەواز, ئەوترێت کە ڕۆڵەکانی بانگەواز ئەمانەت پارێز نین, یان ڕێکخراو نین........ھتد.
بەڵام کە بەڵێننامە و ڕێسامان بۆ پەیوەندیەکەمان دانا گەر ڕاجیاییش ھەبوو بۆی ئەگەڕێینەوە و کێشەکە چارەسەر دەکات, بەمەش برایەتی و پەیوەدنی ناپچرێت.
ئای ئیسلام چەندە ھەستیارە لە ئاست ڕێکخستنی ئەم جۆرانە لە پەیوەندی ھەتاوەکو ھیچ شتێک ڕوونەدات کە دەرگا بەڕووی شیگان بکاتەوە و سەرقاڵی ڕشتنی ژەھری دووبەرەکی بێت.....پەروەردگار فەرموویەتی:

( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا تَدَايَنْتُمْ بِدَيْنٍ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى فَاكْتُبُوهُ وَلْيَكْتُبْ بَيْنَكُمْ كَاتِبٌ بِالْعَدْلِ وَلَا يَأْبَ كَاتِبٌ أَنْ يَكْتُبَ كَمَا عَلَّمَهُ اللَّهُ فَلْيَكْتُبْ وَلْيُمْلِلِ الَّذِي عَلَيْهِ الْحَقُّ وَلْيَتَّقِ اللَّهَ رَبَّهُ وَلَا يَبْخَسْ مِنْهُ شَيْئًا فَإِنْ كَانَ الَّذِي عَلَيْهِ الْحَقُّ سَفِيهًا أَوْ ضَعِيفًا أَوْ لَا يَسْتَطِيعُ أَنْ يُمِلَّ هُوَ فَلْيُمْلِلْ وَلِيُّهُ بِالْعَدْلِ وَاسْتَشْهِدُوا شَهِيدَيْنِ مِنْ رِجَالِكُمْ فَإِنْ لَمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌ وَامْرَأَتَانِ مِمَّنْ تَرْضَوْنَ مِنَ الشُّهَدَاءِ أَنْ تَضِلَّ إِحْدَاهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحْدَاهُمَا الْأُخْرَى وَلَا يَأْبَ الشُّهَدَاءُ إِذَا مَا دُعُوا وَلَا تَسْأَمُوا أَنْ تَكْتُبُوهُ صَغِيرًا أَوْ كَبِيرًا إِلَى أَجَلِهِ ذَلِكُمْ أَقْسَطُ عِنْدَ اللَّهِ وَأَقْوَمُ لِلشَّهَادَةِ وَأَدْنَى أَلَّا تَرْتَابُوا إِلَّا أَنْ تَكُونَ تِجَارَةً حَاضِرَةً تُدِيرُونَهَا بَيْنَكُمْ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَلَّا تَكْتُبُوهَا وَأَشْهِدُوا إِذَا تَبَايَعْتُمْ وَلَا يُضَارَّ كَاتِبٌ وَلَا شَهِيدٌ وَإِنْ تَفْعَلُوا فَإِنَّهُ فُسُوقٌ بِكُمْ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَيُعَلِّمُكُمُ اللَّهُ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ )







 663

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram