سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئاكارە ھەڵەكانی ڕێی بانگەواز (وورد نەبوون لە ئاخاوتندا )(29)
گۆڕینی فۆنت

     
 ● وورد نەبوون لە ئاخاوتندا ●

ئاکارێکی ھەڵەی دیکەی ڕێی بانگەواز بریتیە لەوەی کە ھەندێک لە بانگخوازان ووردێتیان وون کردووە لە کاتی ئاخاوتنیاندا.
زانراوە کە ڕاستگۆیی لە گرنگترینی ئەو ھێمایانەیە کە بانگخوازی پێ دەناسرێتەوە, وە متمانەی خەڵکی پێ بەدەست دێنێت و لای ئاسوودە دەبن و پێی کاریگەر دەبن و خۆشیان دەوێت, ڕاستگۆبوونی بانگخواز لە گرنگترین پاڵنەرەکانی سەرکەوتنی بانگەوازەکە و بڵاوبوونەوەیەتی, وە قبووڵ بوونی خەڵکە بۆی.
بەڵام کاتێک ھەندێک کەس شلگیر ئەبن و ڕەچاوی ئەم خاڵە ناکەن و وورد نین کاتێک کە ئەدوێن, دەبنە مایەی زیان گەیاندن بە بانگەواز و پەیوەندی نێوان ئەوان و ئەو کەسانەی کە بانگەوازیان ئەکەن
.
֎ جۆرەکانی وورد نەبوون لە ئاخاوتندا:-

لە کاتی گێڕانەوەی ڕووداوێک یان پێشھاتێک, بەردەوام کەسی بانگخواز لە درێژەی ئاخاوتندا کاردانەوە و شیکاری خۆی بۆ ڕووداو و پێشھاتەکە تێکەڵ بە باسەکە دەکات, بۆیە گوێگر ناتوانێت جیاکاری بکات لە نێوان باسە بنەڕەتییەکە و کاردانەوەی بانگخوازەکە بۆی.

لە ترسناک ترین جۆرەکانی ئەوەیە کە ھەندێک کەسایەتی لە بانگخوزان لە کاتی ئاخاوتندا ووشە گەلێک بەکار دەھێنن کە زیاد لە واتایەکی ھەڵگرتووە, گوێگر وەھا تێدەگات کە بانگخواز مەبەستی لەو ووشەیە واتا نزیکەکەیەتی, بانگخوازیش مەبەستی پێی واتا دوورەکەیەتی.

بوونی جیاوازی لە نێوان ووتە و کردەوە, ھەندێک لە بانگخوازان بانگەشەی خەڵکی ئەکەن بۆ وابەستە بوون بە دینەوە, بەڵام خۆیان بە کردەوە ووتەکەی خۆیان پووچەڵ دەکەنەوە, ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە و شوێن کەوتەکانیان تووشی قیتنە دەکەن و خراپە بەرامبەر بە بانگەواز دەکەن, ابرھیمی تەیمی فەرموویەتی: ھەرکاتێک ووتەکانم بۆ کردەوەکانم نمایش بکردایە ترسی ئەوەم ھەبوو بە درۆ بکەومەوە.   
              
وەرگێڕانی باوان بھاءالدین             لینکی فەیسبووک  https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9

 639

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram