سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   ئاكارە ھەڵەكانی ڕێی بانگەواز (ستەم کردن لەوانی دی) (27)
گۆڕینی فۆنت


● ستەم کردن لەوانی دی ●

ئاکارێکی دیکە لەو ئاکارە ھەڵانەی ڕێی بانگەوواز کە بەشێک لە بانگخوازان تووشی دێن بریتیە لە: ( ستەم کردن ).

پەروەردگاری مەزن لە فەرمایشتێکی قودسیدا فەرموویەتی: ( ێا عِبَادِی إِنِّی حَرَّمْتُ الڤُّلْمَ عَڵی نَفْسِی ۆجَعَلْتُەُ بَیْنَکُمْ مُحَرَّمًا فَڵا تَڤَاڵمُوا )....
وە پێغەمبەری خواش ﷺ فەرموویەتی: (  الڤُّلْمُ ڤُلُماتٌ یومَ القیامَەِ ).....
مایەی پەژارەیە کە بانگخواز لەنێو ئەم ئاڕاستەکردنە خوایی و ڕێنموویی کردنەی پێغەمبەری خوادا ﷺ بێ ئاگا ببێت و ستەم لەوانەی دەورەپشتی بکات, دادگەر نەبێت لە مامەڵە و ڕووخۆش بێت لەگەڵ کۆمەڵێک و ڕووگرژ بێت لەگەڵ کۆمەڵێکی تر لەسەر حسابی دین.

֎ شێوازەکانی ستەم کردن:

( ستەم کردنی بانگخواز لە خۆی ): بەوەی کە چالاک بێت لەنێو خەڵکیدا و  ئامۆژگارییان بکات و ڕێنیشاندەریان بێت, بەڵام خۆی بیر بچێتەوە و پشکی خۆی ببڕێت لە پاڵفتەکاری, بانگھێشتی خەڵکی بکات بۆ بە گەورە دانانی نوێژەکانیان و ئەنجام دانیان لە کاتەکانی خۆیدا, بەڵام خۆی دوایان بخات, لەم بارەشدا وەک مۆم ئەبێت کە ئەسوتێت بۆ ڕووناک کردنەوەی دەوروبەری خۆی.

(ستەم کردنی بانگخواز لە خێزان ): تاوانێکی گەورەیە کە بانگخواز ستەم بکات لە ئاستی خێزانەکەی خۆی, ئەو مافی خەڵکی ئەدات لە کات و سامانی خۆی, وە ئامۆژگاری و ڕێنمایی, بەڵام ماڵەکەی پەراوێز ئەخات و گرنکی پێنادات, مافی تەواوی ھاوسەرەکەی نادات لە گرنگی پێدان, مافی تەواوی منداڵەکانی نادات لە پەروەردە و پێگەیاندن, کاتی بۆ ئەوان نیە, منداڵی خەڵک گۆش ئەکات و منداڵەکای خۆشی بێ پەروەردەن, ئامۆژگاری خەڵک ئەکات و ماڵ و خێزانەکەی خۆی بێ ئامۆژگارین.

(ستەم کردنی بانگخواز لە بانگەوازەکەی ): بەوەی کە سەرقاڵ بێت بە ھەر شتێکی دیکەوە کە لە ھەستان بە کاری بانگەوازەکەی دوای ئەخات, تەممەڵی بنوێنێت لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە بانگخوازییەکانی, وە بەبێ ڕووحیەتێکی بڵندەوە کارەکانی ئەنجام بدات بە سارد و سڕی, وە لە چالاکی و خولەکانی داببڕێت.



(ستەم کردنی بانگخواز لە خەڵک بە گشتی ): بەوەی کە براکانی سەربخات ئەوانەی کە ھاوڕای خۆین بەسەر کۆمەڵێکی تر لە برایان کاتێک دادوەری ئەکات لە نێوانیان, وە بانگەشەی ئەوەش بکات کە ئەم ئەھلی حەقی خۆش ئەوێت بۆیە بەو شێوازە دادوەری کردووە, کە بەمەش پێچەوانەی پێغەمبەی خوای کردووە ﷺ.
حَدَّپَنَا زِێادُ بْنُ الرَّبِیعِ ، قَاڵ : حَدَّپَنَا عَبَّادُ بْنُ کَپِیرٍ الشَّامِیُّ ، مِنْ ڕَەْلِ فِڵسْگِینَ ، عَنِ امْرَڕَەٍ مِنْەُمْ یُقَالُ ڵەَا : فَسِیڵەُ ، ڕَنَّەَا قَاڵتْ : سَمِعْتُ ڕَبِی ، ێقُولُ : سَڕَلْتُ رَسُوڵ اللەِ ێَلَّی اللَّەُ عَڵیْەِ ۆسَلَّمَ ، فَقُلْتُ : ێا رَسُوڵ اللەِ ڕَمِنَ الْعَێَبِیَّەِ ڕَنْ یُحِبَّ الرَّجُلُ قَوْمَەُ ؟ قَاڵ : ڵا ، ۆڵکِنْ مِنَ الْعَێَبِیَّەِ ڕَنْ ێنْێُرَ الرَّجُلُ قَوْمَەُ عَڵی الڤُّلْمِ.

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:انْێُرْ ڕخاکَ ڤالماً ڕو مَڤْلوماً". قالوا. یا رسوڵ اللە! ھژا ننێرُەُ مڤلوماً، فکیفَ ننێُرُە ڤالماً؟! قال:"تڕخژُ فوقَ یدیْەِ 
  

وەرگێڕانی باوان بھاءالدین             لینکی فەیسبووک  https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9

 687

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram