● لاوازی وابەستە بوون ● ئاکارێکی دیکە لەو ئاکارە ھەڵانەی بەشێک لە برایانی بانگخواز پێوەی گیرۆدە دەبن بریتیە لە پوکانەوەی وابەستە بوونیان. وە ھێماکانی ئەم وابەستە نەبوونەشیان لەسەر دەردەکەوێت کاتێک ناتوانن خۆڕاگر بن لە کاتی قسە و بەڵێندان دا, یاخود ڕەچاوی ئەدەبی ڕاجیایی ناکەن لە کاتی ڕوودانی ڕاجیایی لەسەر بابەتێک, مافی براکانیان بە فیڕۆ ئەدەن, گوێڕایەڵی ڕەت ئەکەنەوە بۆ کارێک کە لەگەڵ مەیلی ئەوان نەگونجێت, ئامۆژگاریش ڕەت ئەکەنەوە و قبوڵی ناکەن. ئەشێت ئەمەش بە ھۆکاری باڵ کێشانی زیاد بێت بەسەر دونیادا, ملکەچ بوون بۆ پرشنگ و جوانییەکانی لە ماڵ و منداڵ, یان بڕوانامە و پیشەی بەرز, یاخود پێگە کۆمەڵایەتیە بڵندەکان. ڕەنگە ترسناکترین قۆناغی ئەم ئاکارە ئەوەبێت لەسەر بانگەواز بە گشتی کە بەربەست بێت لەبەردەم ھاتنی ھاریکاری خواوە, وە دوا کەوتنی سەرکەوتن. ( ێا ڕَیُّەَا الَّژِینَ آمَنُوا إِنْ تَنْێُرُوا اللَّەَ ێنْێُرْکُمْ ۆیُپَبِّتْ ڕَقْدَامَکُمْ ).....سورە محمد / ایە ٧ وەرگێڕانی باوان بھاءالدین لینکی فەیسبووک https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9