سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئاكارە ھەڵەكانی ڕێی بانگەواز ( واڵا کردنی زوبان ) (24)
گۆڕینی فۆنت

 
● واڵا کردنی زوبان ●

ئاکارێکی دی لە ئاکارە ھەڵەکانی ڕێی بانگەواز بریتیە لە واڵا کردنی زوبان و زۆر ووتن لەو شتانەی بێ سوودن,تەنانەت ڕێی تێدەچێت زوبان بیخاتە نێو سەرپێچی و تاوانیشەوە, ئیدی ھیچ سنوورێک بۆ زوبانی ناچەقێنێت و زوبانیش لە شەقەی باڵ دەدات لە ئاسمانی بریندار کردنی ئەوانی دیکە و چوونە ناو باسگەلێکەوە کە بە خراپە ئەشکێنەوە بەسەر کەسانی تردا.

֎ جۆرەکانی زوبان واڵایی:

( زۆربڵێیی ): بریتیە لە زۆر ووتن لە شتانێکی بێ سوود, یاخود قسەگەلێک کە ھیچ کردارێکیان لەسەر بونیاد نانرێت, کاتیان تێدا بە فیڕۆ دەدرێت, وە پەڕاوی کردەوەکانیش بە شتانێک پڕ دەکرێنەوە کە پاداشتی لەسەر وەرناگیرێت ئەگەریش لەسەری تاوانبار نەبن.

( غەیبەت کردن ): ئەو کەسەی ھەڵگری ئەم ڕەفتارە بێت, زوبانی ناگرێت و ئازادی کردووە لەوەی بچێتە نێو قووڵایی نھێنی ژیانی خەڵک و ھیچ شەرمیش نەکات, ئەوەی شاراوەیە دەری بخات و بە ووشەی زبریش برینداریان بکات.
ھەندێک شت ھەیە کە بانگخوازان تێی دەکەون ھەر ئەچێتە چێوەی ئەم ڕەفتارەوە, کاتێک بانگخوازێک دەربارەی بانگخوازێکی تر پرسیاری ئاڕاستە دەکرێت ئەڵێت: خودا باشی بکات-خودا لێمان خۆش بێت, یان ھەر ووشەیەک کە ھاوشێوەی ئەمانە بێت, چونکە لەم بارەدا گوێگر وەھا وێنای بابەتەکە دەکات کە ئەو بانگخوازەی پرسیاری دەربارە کراوە ھەڵە و کەم و کورتی ھەیە بۆیە ئەمیان ئەو قسانە دەکات.

( ڕانەگرتنی نھێنی ): ئەم کەسە دێت ئەو نھێنیانەی کە ھەیەتی و پەروەدگار بۆی پەردەپۆش کردووە, لای کەسێکی دێکە ئەیان درکێنێت بە پاساوی بوونی متمانە, بەڵام ڕۆژی بەسەردا دێت و پەردە لەسەر نھێنییەکانی ھەڵماڵراوە و ئاشکرا بووە, ئەمەش دەبێتە مایەی لێدان لە متمانەی نێوان براکان و نایھێڵێت.

( ڕەخنەی بەردەوام ): ئەو کەسەیە کە ناتوانێت تێبینییەکانی خۆی بەدیار نەخات ھەرکات چەوتی لە شتێکدا بەدی کرد, پێش ئەوەی بکۆڵێتەوە و ڕاستی بزانێت یاخود ھەوڵی چاک کردنی بارەکە بدات, خێرا زوبانی بۆ پەخش کردنی ڕەخنەکان ئەکاتەوە و شەنیان ئەکات.




بۆیە ھەموو بانگخوازان پێویستیان بە بوونی ھۆشیارییە لەسەر ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەری خوا ﷺ کاتێک فەرموویەتی:

(أَلَا أُخْبِرُكَ بِرَأْسِ الْأَمْرِ كُلِّهِ وَعَمُودِهِ وَذِرْوَةِ سَنَامِهِ قُلْتُ بَلَى يَا رَسُولَ اللَّهِ قَالَ رَأْسُ الْأَمْرِ الْإِسْلَامُ وَعَمُودُهُ الصَّلَاةُ وَذِرْوَةُ سَنَامِهِ الْجِهَادُ ثُمَّ قَالَ أَلَا أُخْبِرُكَ بِمَلَاكِ ذَلِكَ كُلِّهِ قُلْتُ بَلَى يَا نَبِيَّ اللَّهِ فَأَخَذَ بِلِسَانِهِ قَالَ كُفَّ عَلَيْكَ هَذَا فَقُلْتُ يَا نَبِيَّ اللَّهِ وَإِنَّا لَمُؤَاخَذُونَ بِمَا نَتَكَلَّمُ بِهِ فَقَالَ ثَكِلَتْكَ أُمُّكَ يَا مُعَاذُ وَهَلْ يَكُبُّ النَّاسَ فِي النَّارِ عَلَى وُجُوهِهِمْ أَوْ عَلَى مَنَاخِرِهِمْ إِلَّا حَصَائِدُ أَلْسِنَتِهِمْ ).....



وەرگێڕانی باوان بھاءالدین             لینکی فەیسبووک  https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9

 653

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram