● گومانی خراپ بە ھاوەڵانی ڕێگا ● یەکێکی دی لەو ئاکارە ھەڵانەی کە بانگخوازان تووشی دێن بریتیە لە : بردنی گومانی خراپ بە ھاوەڵەکانیان لەسەر ڕێگای بانگەواز. بردنی گومانی خراپ بەوانی دی ئاکارێکی بێزراوە, وە ڕووکارێکە لە ڕووکارەکانی لاوازی ئیمان, وە نەخۆشییەکە تووشی دڵە لاوازەکان دێت ئەوانەی کە ھەڵە و پێخلیسکانی ئەوانی دی ئەقۆزنەوە و درێژ ڕەوی ئەکەن لە شیکار کردن بۆی, وە قووڵ ئەبنەوە بۆ ڕاڤە و خوار کردنەوەی ھەڵەی کەسانی دی بەلای ئەو مەبەست و گومانە خراپەی خۆیان ھەیانە, تاوەکو بەرەو ھەڵدێریان ببەن. ئەم ڕەوشتە لۆمەکراوە ڕەت ئەکرێتەوە لە ناو ڕیزی موسوڵماندا, ئەو ڕیزەی کە بنەمای بەستنی بریتیە لە خۆشویستن لە پێناو خوا و برایەتی ڕاستگۆیانە کە تێیدا ڕێزی یەکتر پارێزراوە. ئەم ئاکارە نەخۆشییەکی مەترسیدارە دەبێت ھەوڵی دەرباز بوون بدرێت لێی, کار بکرێت بۆ ھەڵکێشانی لە ڕەگ و ڕیشەوە, چونکە بەردەوام بوونی ھۆکارە بۆ لاواز بوون و پوکانەوەی ڕیزی موسوڵمانان, وە ئەشێت سەر بکێشێت بۆ شیتەڵ بوون و داڕمانیشی. بۆیە پەروەردگار لە قورئانی بڵنددا ھۆشداری دەربارەی ئەم ئاکارە چەوتە داوە و پێمانی فەرمووە: (ێا ڕَیُّەَا الَّژِینَ آمَنُوا اجْتَنِبُوا کَپِیرًا مِنَ الڤَّنِّ إِنَّ بَعْچَ الڤَّنِّ إِپْمٌ ) سورە الحجرات / ایە ١. وە پێغەمبەری خواش بە فەرمایشتێکی پیرۆزی ئەم ھۆشدارییەی جێگیر کردووە و فەرموویەتی: (إِیَّاکُمْ ۆ الڤَّنَّ، فَإِنَّ الڤَّنَّ ڕَکْژَبُ الْحَدِیپِ....). ֎ نیشانەکانی گومان خراپی: ● ڕاڤە و لێکدانەوەی خراپ بۆ ئەو ووتە و کردەوانەی کە لەوانی ترەوە دەردەچێت. ● بە ھەند وەرنەگرتنی پاساوی ئەو کەسانەی کەوتونەتە نێو ھەڵەوە. ● پەلەکردن لە تۆمەتبار کردنی کەسانی تر بە پاساوی بەرژەوەندی گشتی. ● چاوەڕێ کردن بۆ دەرکەوتنی ھەڵە لە کەسانی ترەوە تاوەکو بیقۆزێتەوە و بەکاری بھێنێت بۆ لەکەدار کردن و ڕووشاندنیان. ֎ نموونەیەکی گومان خراپی لە ژیانی ڕۆژانە: ئەو کەسایەتیەی ھەڵگری ئەم درمەیە, کاتێک برایەکی ئەبینێت لە جێگەیەک کە گومان لەو جێگەیە دەکرێت کەمێک خۆی ماندوو ناکات و بە دوای ڕاستی بوونی براکەی ناگەڕێت لەوێ, بەڵکو تۆمەتەکەی ئامادەیە بۆ پەخش کردن و بڵاوکردنەوەی. بۆ نموونە ئەگەر برایەکی ببینێت لەسەر شەقامێک کە ھاوشانی خاتوونێک ڕێ ئەکات, ڕاستەوخۆ ئەو برایە لە دیدی ئەمدا ئەبێتە کەسیک کە لە ڕێی ڕاست لایداوە و بۆ ئەوە ناشێت کە لە بانگخوازانی ڕێی خوا بێت, لە کاتێکدا ئەشێت ئەو خاتوونە یەکێک بێت لە مەحرەمەکانی وەک دایک و خێزان یان خوشک و کچ. یاخود ھەڵگری ئەم نەخۆشییە وا ئەزانێت کە چالاکییە بانگەوازییەکانی کەسانی تر لە پێناو خوا نیە, بەڵکو ڕووپامایی لە پشتییەوە وەستاوە و بۆ ناوبانگە, بەبێ ئەوەی ھیچ بەڵگەیەکی لەلا ھەبێت سەبارەت بەو گومانە خراپەی کە لای گەڵاڵە بووە وەرگێڕانی باوان بھاءالدین لینکی فەیسبووک https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9