سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئاكارە ھەڵەكانی ڕێی بانگەواز ( کەم و کورتی لە برایەتیدا ) (21)
گۆڕینی فۆنت

 
●کەم و کورتی لە برایەتیدا ●  

ئاکارێکی دیکە لەو ئاکارە ھەڵانەی ڕێگای بانگەواز کە ئەشێت بەشێک لە بانگخوازان دووچاری ببن بریتیتە لە: بە فیڕۆدانی ئەو مافانەی کە براکانیان ھەیانە بە سەریانەوە, ھەندێک کەس گەر پەڕەی پەیوەندییەکانیان بەوانی ترەوە ھەڵبدەنەوە دەبینن ڕزیوو و دڕاوە, وە ئەگەر بۆ بەستەرەکانی نێوانیان بگەڕێن دەبینن زۆرینەی کاتەکان لە دڵەڕاوکێدایە.

خۆیان بۆ یەکتر جوان ئەکەن و بە ڕووی یەکتریشدا پێئەکەنن, بەڵام پەیوەندییەکی پتەو و تۆکمە بە یەکیانەوە نابەستێتەوە, پەیوەندییەک لەسەر بنەمای خۆشەویستی و ئامۆژگاری, ڕەنگە یادت نەبێت کە کەسێک لە پێناو خوادا سەردانی برایەکی کردبێت اللھم ئەو سەردانانە نەبێت کە بەرژەوەندییەکی لە پشتەوە بووە ئیدی تاکەکەسی بووبێت یان بانگەوازی بووبێت, زۆرێک لە کاتەکان تەممەڵی ئەنوێنن لە سەردانی برایەکی نەخۆشیان, یان دڵنەوایی کردنی کارەسات بارێکیان, بە دەگمەن یادی براکانیان ھەیە لە نوێژ و نزادا.
ئێمە سەرلەنوێ پێویستمان بە ناسینەوەی واتای برایەتیە بەو شێوەیەی کە خوا و پێغەمبەری خوا ﷺ ئەیخوازن, بنەڕەتی برایەتی کە ئەبێت لە نێوان بانگخوازان ھەبێت بریتیە لە برایەتییەکی دینی پتەو, کە لەسەر بنەمای خۆشەویستی لە پێناو خوا, وە ئەو سیفەتانەی کە خوا پێی خۆشە تیاماندا ھەبێت دامەزرابێت.
ھیچ کەسێک لەبەر خودی خۆی خۆشویستراو نیە, ئەوەی لەبەر خودی خۆی خۆشویستراوە تەنھا پەروەردگارە, مایەی تەنگ بوونی دڵە کە پەیوەندی نێوان براکان وەھای لێبێت کە: لەگەڵ یەکتر دابنیشن و ئێوارە کۆڕبکەن و پێبکەنن, کاتەکانیان بە ڕابواردنەوە بکوژن, بەڵام ئەرکە سەنگینە بانگخوازییەکەیان بیر بچێتەوە کە وابەستەیە بە خواوە.


֎ لە ڕووکارەکانی کەم و کورتی لە برایەتیدا:

● وون بوونی ئامۆژگاری, دوور کەوتنەوە لە فەرمان کردن بە چاکە و ڕێگیری کردن لە خراپە, ھەرکەس کەم و کورتییەکی لە براکەی بەدی کردنی دەبێتە ئەرک لەسەری ئامۆژگاری کردنی, وە ھەرکەسیش خێر و چاکەکاری لە براکەی بینی ئەرکە لەسەری پاڵپشتی کردن و ھاندان و نزاکردنی بەردەوام بوون بۆی.

● وون بوونی یەک ناسی و لە یەک تێگەیشتن و ھەڵکردن لەگەڵ یەکتردا, دەبینیت دوان لە برا دینییەکان پێکەوەن و یەکتریش ئەناسن کەچی ئەمیان نازانێت ئەویان حەزی بە چیە و ڕقی لە چیە, بە چی دڵخۆش ئەبێت و چ شتێکیش دڵتەنکی ئەکات, گەر براکەی پێویستی بە ھاوکاری بوو ناتوانێت ھاوکاری بێت و لە پشتی بوەستێت, گەر یارمەتی پێویست بوو ئەم وون ئەبێت.....



بردنی گومانی خراپ بە یەکتر لەنێوان براکاندا, سیخوڕی کردن بەسەر یەکترەوە و ھەوڵدان بۆدەرخستنی پێ ھەڵخلیسکانەکان, ھەندێک جار ستەم کردن, ھەندێک جار ڕق لێبوونەوە, شکاندنی سنووری ناموس و شوێن کەوتنی نھێنی, لە زوبانیان پارێزراو نابن و نھێنیەکانی براکانیان پەخش دەکەن.

کەم بوونەوەی لێبووردەیی لە نێوان براکان لە کاتی ڕوودانی ھەڵە, وە چاو پۆشی نەکردن لە ھەڵەکان لە نێوان براکاندا, نەبردنی گومانی باش پێیان, سپاردنی کارێک پێیان کە لە سەرووی ووزە و توانای ئەوان بێت و بارگرانیان لەسەر دروست ئەکەن.

پەیوەندی نَێوان ئەم برایانە تا ئەو کاتە بەردەوامی ھەبێت کە یەکتر ئەبینن و نزیکن, بەڵام ئەگەر بارودۆخ لە یەکتری دوور خستنەوە خۆ لە یەک گێل کردن و بیرچوونەوە بێتە ئاراوە, یان پچڕانی پەیوەندی, نەمانی لە یەک پرسین و لە یەک دڵنیا بوون, نەمانی دڵنەوایی کردنی یەکدی, وەک ئەوەی پێشتر ھیچ نەیبەستبێتنەوە پێکەوە.

ڕوو وەرگێڕان لە یەکتر لە کاتی بوونی ناکۆکییەک, وە خێرا نەکردن لە ئاشتەوایی کردن, ئەوەیان کە لەسەر حەقە نایەوێت داوای لێبووردن بکات و ئەوەشیان کە ھەڵەی ھەیە خۆبەگەورەتر ئەبینێت لەوەی داوای لێبووردن بکات, ئیدی ڕوو لە یەکتر وەردەگێڕن, بەڵام یادیان نیە کە خێَرترینیان  ئەوایەنە کە سەرەتا سەلام لەوی تر دەکات, پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: (ڵا ێحِلُّ لِامْڕئٍ مُسْلِمٍ ڕَنْ ێەْجُرَ ڕَخَاەُ فَوْقَ پَڵاپٍ فَێلْتَقِێانِ فَیُعْڕچُ ەَژَا ۆیُعْڕچُ ەَژَا ۆخَیْرُەُمَا الَّژِی ێبْدَڕُ بالسلام )

ڕقم لە خێر بێت بۆیان و ئارەزووم لە خراپە بێت بۆ ئەوان, دڵخۆش نەبم بە دڵخۆشی ئەوان, خەمناک نەبم بە خەمناک بوونی ئەوان, تەنانەت ڕقیان لێ ھەڵبگرم, حەسودیان پێببەم و خۆزگە خوازی ئەوە بم ھیچ نیعمەتێکیان نەبێت, ئەوەی کە وایە با بەگەڵمدا ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەری خوا ﷺ بخوێنێتەوە کە فەرموویەتی: (لا یۆمنُ ڕَحدُکم حتَّی یحبَّ لڕَخیەِ ما یحبُّ لنفسەِ )

● دروست بوونی ناکۆکی و جیا بوونەوە لە ئاکامی پێکەوە بوون لە کارە بازرگانیەکاندا, کە ھەردوو لایەن بانگەشەی لەسەر حەق بوونی خۆیان دەکەن, لەم نێوەندەشدا بە ناحەق ماڵ دەخورێت, براکان یەکتر بە فێڵ و تەڵەکە تۆمەتبار دەکەن, ئەگەر ئەوان – بەرەکەتی خوایان لەسەر بێت- ئاکارە ئیسلامیەکانیان پەیڕەو بکردایە لە ھاوەڵی کردن لە کاردا سەرئەنجامیان بەم شێوەیە نەدەبوو وە برایەتیەکەشیان پارێزراو دەبوو. 

وەرگێڕانی باوان بھاءالدین             لینکی فەیسبووک  https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9

 3

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus