سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئاكارە ھەڵەكانی ڕێی بانگەواز (بێ ئاگا بوون لە بنەڕەتەکانی بانگەواز و ئامانجەکانی ) (20)
گۆڕینی فۆنت

 
● بێ ئاگا بوون لە بنەڕەتەکانی بانگەواز و ئامانجەکانی ●

یەکێکی تر لەو ئاکارە ھەڵانەی کە ھەندێک لە بانگخوازان دووچاری دەبن بریتیە لە بێ ئاگا بوونیان لە بنەڕەتکانی بانگەوازەکەیان و پەراوێز خستنی ئامانجەکانی.

وە تێپەڕاندنی ئەو ئەرکە ڕاستەقینەیەی کە پێیان سپێردراوە و بە باش ڕانەپەڕاندنی, ئایا چۆن گەیشتن بە ئامانجێک ڕوودەدات کە خاوەنەکەی خودی ئامانجەکەی نەناسیوە؟ یاخود چۆن پارێزگاری لە کۆمەڵێک خاڵی بنەڕەتی دەکرێت کە خاوەنەکەی پەراوێزی خستبێتن؟
ھەندێک سەری قاڵ بووە بە خۆشی دونیاوە, ھەندێک بە پارووی ژیانەوە, ھەندێکیش بەو ئێوارە دانیشتنانەی کە لەگەڵ دۆستاندا دەیباتە سەر, بەشێکیش ھەموو بانگەوازی کۆکردۆتەوە لەو دیدارەی کە ئامادەی دەبێت یان ئەو بڕەی کە دەیبەخشێت.

وەرگێڕانی باوان بھاءالدین             لینکی فەیسبووک  https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9

 648

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram