سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئاكارە ھەڵەكانی ڕێی بانگەواز (ھەوای پیشە ) (19)
گۆڕینی فۆنت

 
● ھەوای پیشە ●

ئایا ھاوڕام نیت برای خوێنەرم کە ھەندێک پیشە ھەیە کە توێژێک لە بانگخوازان بەلای خۆیدا پەلکێش دەکات و ئارەزووی ئەنجام دەکەن؟ 

بەڵی ئەشێت پیشەکە بانگەوازییەکی ئامانجداریش بێت.....بەڵام چنراوی خواست و ھەوا و ئارەزووی ئەوانەیە کە ئەنجامی دەدەن, وە ئاسوودەیی لە حەسانەوە لە کاتی ئەنجامدانیدا, چەند کاری بانگەوازی ھەبووە کە خاوەنەکانیان وازیان ھێناوە لێی لەبەر ئەوەی لەگەڵ ئەو دەستەیە نەگونجاون کە کارەکە ڕائەپەڕێنن؟

چەند کاری بانگەوازی ھەیە کە ھەندێک کەس وازی لێدەھێنن چونکە متمانەیان پێی نیەو لەسەر ھەوای ئەوان نیە؟ وەک ئەوەی کە کارەکان ئەبێت بە وێستگەی ھەوا و خواستی ئەواندا تێبپەڕێت پێش ئەوەی بڕیار لەسەر جێبەجێ کردنی بدرێت.....!!
تەنانەت وایان لێھاتووە ئەو کارەش کە بە سەرکەوتویی ئەنجامیشی دەدەن ئیمانێکی ڕاستەقینەی لە دڵیاندا جێ نەھێشتووە, بەڵکو بە پێچەوانەوە نەخۆشی لە دڵەکاندا بەدوای خۆیدا ھێناوە, چونکە کە ئەنجامیان داوە وەک بەزەییەک ئەنجامیان داوە نەوەک بە نیەتێکی پاکژ و بێگەردەوە, نیەتی ئەوان تەنھا حەسانەوەی خۆیان و خۆشویستنیانە بۆ سەرکەوتن, وە خواستیانە لەسەر چەسپاندنی خود.


وەرگێڕانی باوان بھاءالدین             لینکی فەیسبووک  https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9

 663

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram