سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئاكارە ھەڵەكانی ڕێی بانگەواز ( ترساندنی ھزریی ) (18)
گۆڕینی فۆنت

 
● ترساندنی ھزری ●

ئاکارێکی تر لەو ئاکارە ھەلانەی کە ھەندێک لە بانگخوازان تووشی دێن بریتیە لە ترساندنی ھزری ئەو کەسانەی لە دەوروپشتیانن بە تایبەتی گەر بانگخوازەکە لە پێگەیەکی پێشەوایەتیدا بێت, بەھۆی ئەو دەسەڵاتەی کە ھەیتی دەبێتە بەربەست و ڕێگە نادات ئەوەی لە ناخیاندا جووڵە ئەکات دەری ببڕن, ھیچ ڕایەک نابیت ببێت ڕای خۆی نەبێت, پەیڕەوەی کەس کەڵکی نیە تەنھا پەیِرەوی ئەم نەبێت, ئەبێت گۆشەنیگای ئەم بەردەوام پێش بخرێت.

تاکیش ئەگەر بەربەستی بۆ دانر و ڕێگری کرا لە پەخش کردنی ئەوەی لە دەروونیدا جموجووڵ ئەکات, ھەروەھا کاردانەوەی لەسەر ڕووداوەکان, لە پاڵ ئەم ڕێگرییەشدا بە کەم کردنەوەی بەھا و نزم کردنەوەی ئاست و قۆرخ کردنی ڕەفتارەکانی مامەڵەی لەگەڵ کرا, بێگومان ئەمە وای لێدەکات کە ھەستەکانی لە ناوەوە پەنگ بخواتەوە و ھەست بە دوژمنایەتی بکات لە بەرامبەر ئەو کەسانەی بەو ئاڕاستەیە لەگەڵی جووڵاونەتەوە,  ئەمەش مەترسی دروست دەکات لەسەر ڕیزی موسوڵمانان.
پەنا بردنی ھەندێک لە بانگخوازانیش بۆ ئەم شێوازە نەشیوە لە مامەڵە, ئەبێتە مایەی کوشتنی داھێنان لە ڕوحیەتی ئەو کەسانەی لە دەوری کۆبوونەتەوە.

֎ لە جۆرەکانی ترساندنی ھزری:

وەلا نانی پێشنیارەکانی ئەوانی دی, تەماشا نەکردنی و گفتوگۆ نەکردن لە بارەیانەوە, وە خۆ گێل کردن لێیان, 

وەرگێڕانی باوان بھاءالدین             لینکی فەیسبووک  https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9

 3

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus