سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئاكارە ھەڵەكانی ڕێی بانگەواز (دوو فاقی بوون ) (17)
گۆڕینی فۆنت

 
● دوو فاقی بوون ●

ئاکارێکی تر لە ئاکارە ھەڵەکانی ڕێی بانگەواز بریتیە لە دوو فاقی بوون, کە لە ترسناک ترین نەخۆشییەکان و کوشندەترینیانە بۆ ڕیزی موسوڵمان.
ئەو دوو فاقیەی تووشی دێن بریتیە لە بوونی دوو ڕووی لە یەک جودا لە یەک کاتتدا, ڕوویەک لەگەڵ کەسانی وابەستە بە دین لە چواردەوری خۆی, وە ڕوویەکی دی تەواو جیاواز لە شەقام و شوێنی کار و ھاوڕێکان, شێوازی باس کردنی لە بابەتەکان ئەگۆڕێت بە پێی ئەو گۆشەنیگا بەرژەوەندی ئامێزەی کە ھەیەتی, پێگەی گۆشەنیگاکە خۆی بڵند ڕائەگرێت تەنانەت ئەگەر دژیش وەستایەوە لەگەڵ بنەڕەتەکانی بانگەوازەکەی.

֎ شێوازەکانی ھەبوونی دوو ڕووی جیاواز:

دوو فاقی بوونی لە ژینگەی خۆیدا: ئەبینیت کەسێکە کە ڕێ نیشاندەر و ئامۆژگاری کارە لە مەیدانە جیاوازەکانی بانگەوازدا, ڕووخۆش و دەم بە خەندەیە لەگەڵ کەسانی تر, بەڵام کاتێک چووە ماڵەوە مۆن و گرژە.
خەڵکی بانگ ئەکات بۆ کەم کردنەوەی مارەیی کچەکانیان و کار ئاسانی کردن بۆیان لە کاتی ھاوسەرگیرییان, بەڵام خۆی یەکێکە لەوانەی کە داوای مارەیی زۆر بۆ کچەکانی ئەکات, وە زۆرترین جار داواکاری کچەکانی ماندوو ئەکات.

دوو فاقی لە شوێنی کارەکەی: سەرنج ئەدەیت خەڵکی بانگ ئەکات بۆ ڕێک و پێکی لە کاردا وە باش بەڕێ کردنی کار, بەڵام خۆی ناسراوە بەوەی کە لە کار دوائەکەوێت, دەستەپارچەیە و ناتوانێت ئەو کارەی بەڕێوەبەرەکەی پێی سپاردووە وەک خۆی بەجێی بگەیەنێت.
ئەگەر ھەڵسەنگاندن کرا ئەم لە کۆتاییەوە دێت لەناو ھاوڕێکانی تریدا, ھاوەڵەکانی ڕائەکەن لە کارکردن لەگەڵی, لە کاتی کۆبوونەوەشدا کەس واناخوازێت کە ئەمیش بوونی ھەبێت, ئەترسن لەوەی کە ڕەفتاری ئەو دژایەتیان لەناودا پەیدا بکات, دوور ئەگرن لە تێکەڵاو بوون لەگەڵی, چونکە بەشداری ماندوو بوون و پەژارەیان ناکات, یان ئەشێت خۆی خاوەن کار بێت و ستەم بکات لە ژێر دەستەکانی, مافەکانی خۆیانیان پێنەدات, یاخود کارێکیان پێ بسپێرێت لە سەروو ووزەی خۆیانەوە یان لە مووچەکانیان ببڕێت بە بێ ھۆکارێکی ئەوتۆ.



دوو فاقی ھەڵسەنگاندن: ھەڵسەنگاندی بۆ کەسەکانی دەوروبەری ئەگۆڕێت بە پێی حاڵەتی نزیکی و دووری, ئەوانەی لێوەی نزیکن پشکی شێریان بەردەکەوێت لە ستایش و پیاھەڵدان, ئەوانەش کە ھاوڕای نین ھەر پشکی شێریان ھەیە بەڵام لە لۆمەکردنیاندا, وە گرتنی ڕەخنە لێیان و ووروژاندی تۆمەت لە دەوریان, وە کەم کردنەوەی مافەکانیان.
ھەرکەس ھاوڕای نەبێت حوکمی پەلە ئەدات بە سەریاندا لە کاتی ئامادەنەبوونی خۆیاندا, وە گوێ لە ھیچ بۆچوونێک ناگرێت سەبارەت بەوان, ڕێن پێنادات بەرگریش لە خۆیان بکەن و پاساوەکانیان لێ وەرناگرێت.

دوو فاقی بانگخوازی: لە ڕووکارەکانی دوو فاقی بوون لای ھەندێک کەس, کەمتەرخەمی  نواندنە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە بانگخوازییەکانی سەرشانیان, بەمەش ڕێکارەکانی بانگەواز لە دۆڵێکە و بانگەواز کارەکانیش لە دۆڵێکی تر, خۆیان خەڵکی بانگ ئەکەن بۆ ئەنجام دانی کاری چاک و دوور کەوتنەوە لە خراپە, بەڵام خۆیان بە پێچەوانەی ئەمەوە کار ئەکەن.
بانگەواز بانگیان ئەکات بۆ پاڵفتەکردنی خۆیان کەچی ئەوان خۆیان وەلا ئەنێن و بیر لە بژار کردنی ناکەنەوە.
بانگەواز بانگیان ئەکات بۆ بڵاو کردنەوەی خودی بانگەوازەکە لە ھەموو شوێنێک, وە لە دەوری پێشەواکان بن و کارێک نەکەن کە کاریگەری کرۆکی لەسەر بابەتەکان ھەبێت ھەتاوەکو مۆڵەت وەرنەگرن, کەچی سەرنج ئەدەیت بانگەواز کەوتۆتە کۆتایی خشتەی کارەکانیانەوە.


وەرگێڕانی
باوان بھاءالدین             لینکی فەیسبووک  https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9

 15

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus