● ڕەت کردنەوەی ڕاوێژ ● ئاکارێکی تر لە ئاکارە ھەڵەکانی ڕێی بانگەواز کە چینێک لە بانگخوازان ئەشێتە تێوەی بگلێن بریتیە لە: ڕەت کردنەوەی ڕاوێژ بەوانی دی. بانگەواز کردن بۆلای خوای مەزن پێویستی بە ئەزموونی زۆرە, بۆ ئەوەی بانگخواز بگاتە باشترینی ئەنجامەکان پێویستە شوێن پرس و ڕاوێژ بکەوێت, وە خۆی بە بڵندتر نەبینێت لەوەی کە ئەم ڕاوێژە وەربگرێت تەنانەت ئەگەر پێچەونەی بۆچوونی خۆشی بوو. وا پێویست ئەکات کە پر بکات بە یارانی زانست و ئەزموون لەوانەی کە پێشی کەوتوون یاخود ئەوانەش کە ھاوسەردەمین و لە چواردەوری ژیان ئەگوزەرێنن. لێرەدا ڕێی تێدەچێت کە ترسان لە تۆمەتی نەزانی ز ئاست نزمی ھۆکار بێت بۆ ئەوەی کە ھەندێک لە بانگخوازان ڕاوێژ ڕەت ئەکەنەوە یاخود داوای ناکەن لە کەسانی تر. بەڵام بانگخواز پێویستی بە ڕاوێژ ھەیە ئیتر قەبارە و سەنگی بانگەوازی ھەرچەندێک بێت, لەم حاڵەتەدا ھیچ جیاوازییەک نیە لە نێوان کەسێکی خاوەن بەرپرسیارێتی و کەسێک کە ھیچ بەرپرسیارێتییەکی لە ئەستۆ نیە, یان کەسێکی گەورە و کەسێکی بچووک, بانگخوازی سەرکەوتوو ئەوەیە کە پاڵپشتێکی باشی ھەیە و ھەڵی ئەنێن بۆ کاری چاک و ئامۆژگاری ئەکەن بەردەوام. وەرگێڕانی باوان بھاءالدین لینکی فەیسبووک https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9