سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئاكارە ھەڵەكانی ڕێی بانگەواز ( ڕەت کردنەوەی پێداچوونەوە و ڕاست کرنەوە (15)
گۆڕینی فۆنت

 
● ڕەت کردنەوەی پێداچوونەوە و ڕاست کرنەوە ●

ئاکارێکی تر لە ئاکارە ھەڵەکان بریتیە لەوەی کە ھەندێک بانگخواز ڕەتی دەکەنەوە کە پێداچوونەوە بۆ ھەڵوێستەکانی خۆیان بکەن, یان ھەڵەکانیان ڕاست بکەنەوە, ئەمەش ڕەفتارێکی تەندروست نیە, چونکە بانگخوازی ڕاستەقینە ئەوەیە کە لە ژیانیدا وێستگە و وەستانی ھەیە بۆ چوونەوە بەخۆدا, وە ڕاست کردنەوەی ڕێڕەوەکەی, نەوەک لەسەر ھەڵەیەک بەردەوام بێت کە تێی کەوتووە, یان ئارەزوویەک کە مەیلی بۆی ھەیە.
بانگخوازان لە ھەموو سەردەم و ناوچەیەک زۆر پێویستیان بەوە ھەیە کە ئاگاداری ئەو فەرمایشتە پیرۆزەی پێغەمبەری خوا بن ﷺ لە کاتێکدا ئەو ڕاست ترین ڕای ھەبووە لەنێو خەڵکیدا, وە پەسەندترین ئەقڵی ھەبووە, وە ھزریشی ھیدایەت دراوترینیان بووە, کاتێک فەرموویەتی:( انما انا بشر مپلکم انسی کما تنسون, فاژا نسیت فژکرونی )......
ڕەحمەتی خوا لەسەر ھاوەڵی شکۆمەند ابو بکر الێدیق بێت کاتێک پێشەوا عومەر خوا لێی ڕازی بێت پێشنیاری کۆکردنەوەی قورئانی بۆ کرد ڕەتی کردەوە, بەڵام پێشەوا عومەر دەستی لێھەڵنەگرت و بەردەوام پێیدا دەچۆوە تاوەکو خوا سینەی فراوان کرد و ڕاوێژەکەی عومەی وەرگرت.

֎ جۆرەکانی ڕەت کردنەوەی پێداچوونەوە و ڕاست کردنەوە:

گوێ نەگرتن بۆ ئامۆژگاری, یان وەرنەگرتنی ڕاوێژ.

قۆرخ کردنی ڕا و بیرۆکە, وە سوور بوون لەسەری تەنانەت ئەگەر ھێماکانی شکستیشی لەسەر دەرکەوت.

وەرگرتنی پشتگیری ئەو کەسەی کە پیاھەڵدان ئەکات نەوەک ئامۆژگاری, جوانییەکان دەرئەخات و چاو لە خراپییەکان ئەپۆشێت,          بەڵام لە فەروودەدا ھاتووە:( من ولاە اللە عز و جل من ڕمر المسلمین شیئا فڕراد بە خیرا جعل لە وزیر ێدق فان نسی ژکرە وان ژکر ڕعانە ).....( تعلیق شعیب الڕرنۆوگ : ێحیح وھژا إسناد چعیف لچعف مسلم بن خالد)

سوور بوون لەسەر ڕا و دەمارگیر بوون بۆی, تەنانەت ئەگەر ڕایەکی تری قووڵتر و سوودبەخشتر لەوەی خۆی بۆ دەرکەوت.

دیل بوونی بانگخواز بۆ ھزری کۆن, ڕاکردن لە نوێ بوونەوە, بە بیانووی خۆلادان لە کەوتنە ناو ھەڵەوە, یان بە پاساوی ئەوەی کە ھزری کۆن ئەزموون کراوە.


وەرگێڕانی باوان بھاءالدین             لینکی فەیسبووک  https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9

 683

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram