● پیرۆز کردنی تاکەکان ● یەکێکی دی لەو ئاکارە ھەڵانەی کە دووچاری کەسایەتی بانگخواز ئەبێتەوە بریتیە لە: زیادەڕەوی کردن لە ڕێز و پێزانین بۆ ئەوانی دی. ئەشێت ئەم حاڵەتەش لە کۆتایی ڕێگەکەدا سەربکێشێت بۆ پیرۆز کردنی تاکێک و خستنە ناو بازنەی پێغەمبەرانی لە تاوان پارێزراو, بۆیە ئەو بانگخوازەی تووشی ئەم حاڵەتە دێت ھەرگیز بیر لەوە ناکاتەوە کەتەنانەت ئامۆژگاری ئەو کەسایەتیەش بکات کە خستویەتیە ناو ئەو بازنەی لە تاوان پارێزراو بوونەوە, چونکە وەھا وێنای نەکردوە کە ئەو بکەوێتە ناو ھەڵەوە, چونکە ئەو کەسە لەو گۆشەنیگای ئەمەوە تایبەتمەندییەکان و ڕەوشتی نزیک بووەتەوە لە تەواو ( کامل ) بوون. لە ڕاستیشدا مامەڵە کردن لەسەر ئەم شێوازە زیان بە بانگەواز ئەگەیەنێت: زیان بە بانگەواز ئەگەیەنێت لەو کاتانەی کە بانگخوازان دووچاری فیتنە دێن لەسەر رێگاکەیان بەھۆی ئەوەی وەھا گومانیان بە براکانیان بردووە کە ئەوان ھەردەم لەسەر حەقن, وە ووتەیان ھەردەم ڕاستە, ئەقڵیان ھەردەم پەسەندە, ھێلکاری وورد دادەڕیژن و بەھرەی جێبەجێ کردنیان ھەیە, بەمەش بانگەواز لە داھێنانی داھێنەران و کۆششی کۆششکاران بێبەش دەکەن, بانگەوازیش ئەبێتە دیلی ئەو توێژە لە کەسایەتیەکان, ئەگەر بەرھەمی ئەوان وەستا بانگەوازیش ئەوەستێت. زیان بە بانگەواز ئەگەیەنێت کاتێک ئەو کەسەی مرۆڤێکی خستۆتە ئەو قاڵبەوە دەبینێت ئەو کەسەش تووشی شتێک ھاتووە لەو شتانەی کە تێکڕای مرۆڤەکان تووشی دێن لە ھەڵە و پێ ھەڵخلیسکان, ئیدی دونیای لێ تێک دەچێت, چۆن دەبێت ئەو کەسە بکەوێتە ناو ئەو ھەڵەیەوە, بەڵام ئەم برا بەڕێزە ئەوەی لەبیر کردووە کە: ( کل ابن ادم خگاء, و خیر الخگائین التوابون )..... بۆیە ڕوو لە بانگخوازان ئەکەین کە دوور بکەونەوە لەم جۆرە ڕەفتارە کە پیرۆز کردنی براکانیانە لەسەر ڕێگای بانگەواز, وە خستنیان بۆ ناو پێگەیەک کە لەخۆیان بڵندترە, بەڵام مەبەستمان لەمە بریتی نیە لەوەی ئاکار ناشرین بن بەرامبەر ھاوڕێکانی بانگەوازیان لەوانەی پێشیان کەوتوون یاخود لەگەڵیان بوون یان پێیان دەگەن, بەڵکو مەبەستمان ئەوەیە شتێک نەدەین بەسەر شانی براکانماندا لە سەرووی ووزەی خۆیانەوە, چونکە ھەموو مرۆڤێک لە ووتەی وەردەگیرێت و ڕەتیش دەکرێتەوە پێغەمبەری خوای لێدەربچێتﷺ . پوختەی ووتەکان ئەوەیە کە: خۆشەویستی و ڕێزمان بۆ براکانمان وەھامان لێنەکات کە ئامۆژگارشیان نەکەین لەو کاتانەی ئەبینین ھەڵە دەکەن, بەڵکو خوایان یاج بخەینەوە گەر لە یادیان نەمابوو چونکە ئەوە مافی ئەوانە بەسەر ئێمەوە. وەرگێڕانی باوان بھاءالدین لینکی فەیسبووک https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9