باسی ڕه‌وشتپاکی‌و میانه‌ڕه‌وی له گوزه‌راندا‌و باسی دارایی به‌خت کردن‌و خراپی سواڵکردن‌و ده‌روه‌زه. کوڕی ئیسلام قال الله تعالى " وما من دابة في الأرض إلا على الله رزقها " هود/6. واته: رزق و(ڕۆزی) ی هه‌موو گیا ندارێ، خودا- به‌به‌خشنده‌یی‌و میهره‌بانی خۆی- گرتوویه‌ته ئه‌ستۆی خۆی، که‌واته هه‌ڵپه هه‌ڵپ‌و چاوچنۆکی هۆی بێ‌ته‌وه‌ککولییه، به‌ڵام هه‌وڵی ڕه‌وا جێگه‌ی خۆیه‌تی. قال تعالى " للفقراء الذين أحصروا في سبيل الله لا يستطيعون ضربا في الأرض يحسبهم الجاهل أغنياء من التعفف تعرفهم بسيماهم لا يسألون الناس إلحافا " البقرة /273. واته ئه‌و خێر‌و خێرات‌و زه‌کاته‌ی که ده‌یده‌ن، یا ده‌یکه‌ن به‌خێر بیبه‌خشن به‌و هه‌ژارانه‌ی که‌خۆیان ته‌رخانکردووه له‌ڕێگه‌ی خوداداو لێ‌بڕاون بۆ خودا، وه‌ک خه‌باتگێڕان و دانیشتوانی صوففه، که ئه‌مانه ئه‌وه‌نده عیززه‌تی نه‌فس‌و ده‌روونێکی پڕ جه‌وهه‌ریان هه‌یه‌و له‌به‌ر هێژایی خۆیان پیاوی حاڵ نه‌زان گومانی ئه‌وه‌یان پێ‌ده‌باکه ده‌وڵه‌مه‌ندن، چونکه‌ئه‌وه‌نده خۆ به‌دوور ده‌گرن له ده‌روه‌زه‌و سواڵکردن، تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست! هه‌روا تۆ ئه‌ی قسه له‌گه‌ڵ کراو! ئه‌و هه‌ژاره سه‌ر به‌رزانه به‌شێوه‌ی مه‌ردانه‌یاندا ده‌ناسی! چونکه ناوچه‌وانێکی پاکیان هه‌یه، نوێژکه‌رو نوورانین، لازه‌بوون‌و که‌م ده‌ست‌و په‌ڕپووتن‌و بێ‌به‌رگی و ده‌ستته‌نگی‌یان پێوه دیاره، ئه‌و هه‌ژاره ده‌روه‌زه نه‌که‌رانه یا هه‌رداوای شت‌ناکه‌ن له‌مه‌ردووم، یا ئه‌گه‌ر داواشی بکه‌ن به‌تووتڕکی نانووسێن به کوڵکی خه‌ڵکه‌وه! قال تعالى " والذين إذا أنفقوا لم يسرفوا ولم يقتروا وكان بين ذلك قواما " الفرقان/67. واته: ڕه‌وشت‌و صیفه‌تێکی تری به‌نده خودا پێداوه‌کانی خودای میهره‌بان ئه‌وه‌یه به‌خشنده‌و سه‌خین، به‌ڵام ده‌ست شڕو ده‌ست بڵاو نین، به‌پێی توانا، به‌شێوه‌یه‌کی وا که نه‌شیش بسوتێ‌و نه که‌باب، بۆ ڕه‌زای خودا خێر‌و خێرات ده‌که‌ن. قال تعالى" وما خلقت الجن والإنس إلا ليعبدون ما أريد منهم من رزق وما أريد أن يطعمون " الذاريات/56-57. واته: حیکمه‌تی ئه‌ساسی له‌دروستکردنی به‌ره‌ی جنۆکه‌و به‌ره‌ی مرۆڤدا ئه‌وه‌یه که‌ڕوو له‌خودا بن‌و عیباده‌ت‌و به‌نده‌یی ساغی خودا بکه‌ن‌و خودا بناسن، ده‌نا مه‌به‌ست ئه‌وه نیه که‌رزق و رۆزی بۆ من په‌یدا بکه‌ن. خۆ خودا‌و به‌نده ئاغا‌و نۆکه‌ر نین. فه‌رمووده‌ی زۆر له‌م بابه‌ته له‌پێشه‌وه ڕه‌ت بوو، به‌تایبه‌ت له‌م دوو باسه‌ی پێشه‌وه‌دا. وأما الأحاديث فتقدم معظمها في البابين السابقين ومما لم يتقدم: 1/522- عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال ليس الغني عن كثرة العرض ولكن الغني غني النفس متفق عليه: ئه‌بو هوره‌یره ( ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: حه‌زره‌ت(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ: ده‌وڵه‌مه‌ندیی به‌زۆریی ماڵ‌و دارایی نییه، به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌ندیی به‌به‌رچاوتێری‌و دڵ تێرییه. (ش). 2/523- وعن عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال قد أفلح من أسلم وكان رزقه كفافا وقنعه الله بما آتاه. رواه مسلم: عه‌بدوڵڵا ( ڕه‌زای خودای لێ بێت) ده‌فه‌رمووێ: حه‌زره‌ت(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ: به‌ڕاستی سه‌رفرازو ڕزگار ئه‌و که‌سه‌یه که موسڵمان بێ‌و رزق‌و ڕۆزیی سه‌رو به‌ر به‌پێی حاڵ بێ‌و به‌به‌شی خودا قایل بێ (م). 3/524- وعن حكيم بن حزام رضي الله عنه قال سألت رسول الله صلى الله عليه وسلم فأعطاني ثم سألته فأعطاني ثم سألته فأعطاني ثم قال يا حكيم إن هذا المال خضر حلو فمن أخذه بسخاوة نفس بورك له فيه ومن أخذه بإشراف نفس لم يبارك له فيه وكان كالذي يأكل ولا يشبع واليد العليا خير من اليد السفلى قال حكيم فقلت يا رسول الله والذي بعثك بالحق لا أرزأ أحدا بعدك شيئا حتى أفارق الدنيا فكان أبو بكر رضي الله عنه يدعو حكيما ليعطيه العطاء فيأبى أن يقبل منه شيئا ثم إن عمر رضي الله عنه دعاه ليعطيه فأبى أن يقبله فقال يا معشر المسلمين أشهدكم على حكيم أني أعرض عليه حقه الذي قسمه الله له في هذا الفيء فيأبى أن يأخذه فلم يرزأ حكيم أحدا من الناس بعد النبي صلى الله عليه وسلم حتى توفي: متفق عليه: حه‌کیمی کوڕی حیزام ( ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: جارێ داوای به‌شم له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) کرد، ئه‌ویش به‌شی دام، دیسان داوام لێکرده‌وه دیسانه‌وه به‌شی دامه‌وه، هه‌مدیسان داوام لێکرده‌وه هه‌مدیس به‌شی دامه‌وه، له‌پاشا فه‌رمووی: ئه‌ی حه‌کیم! ڕاسته که‌ماڵ میوه‌یه‌کی سه‌وزو شیرین و خۆشه، به‌ڵام بزانه ئه‌وه‌ی به‌به‌رچاو تێریی و دڵتێریی وه‌ری بگرێ، خودا به‌ره‌که‌ت و پیت و فه‌ڕی بۆ تێ ده‌خاو ئه‌و ماڵه خێر ده‌داته‌وه، وه‌لێ ئه‌وه‌ی که به خوازه‌ڵۆکی و چاوچنۆکی هه‌ڵپه هه‌ڵپی بۆ ده‌کاو قرم‌و مرخی لێ خۆش ده‌کاو چاوی تێ ده‌بڕێ تا ده‌یسه‌نێ، به‌شێوه‌یه‌کی وا له‌وه‌و دوایش خاوه‌نه‌که‌ی چاوی له‌دوایه‌تی، ئه‌وه ئه‌و ماڵه پیت و به‌ره‌که‌تی به حه‌وادا ده‌چێ! ئیتر ئه‌و که‌سه که ئه‌وه حاڵیه‌تی وه‌ک ژه‌مه‌نبورده‌ی لێ‌دێ، هه‌ر ده‌خواو هه‌ر تێر نابێ! دیاره که ده‌ستی سه‌روو که ده‌ستی خێرکه‌ره یا ئه‌و ده‌سته‌یه که بێز له‌ده‌روه‌زه ده‌کاته‌وه، دیاره که ده‌ستی سه‌روو له‌ده‌ستی ژێروو که ده‌ستی ده‌روه‌زه که‌ره گه‌لێ باشتره،حه‌کیم ( ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: که ئه‌مه‌م له حه‌زره‌ت (صلى الله عليه وسلم) ژنه‌وت گووتم: ئه‌ی ره‌هبه‌ری خودا! به‌و که‌سه که تۆی کردووه به پێغه‌مبه‌رێکی ڕاست و درووست و ڕه‌وانه‌ی کردووی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئایینه‌دا ڕاسته‌دا ئیتر له‌پاش تۆ تا له جیهان ده‌رده‌چم شت له‌که‌س وه‌رناگرم، له‌پاش حه‌زره‌ت(صلى الله عليه وسلم) ئه‌بو به‌کرو عومه‌ر( ڕه‌زای خودایان لێ بێت) له‌کاتی جێنشینی (خه‌لافه‌ت)ی خۆیاندا به‌شی خۆیان له ده‌ستکه‌وتی جه‌نگی(فه‌یأ) ده‌دایه به‌ڵام حه‌کیم تا مرد بزگوڕێکی له‌که‌س وه‌ر نه‌گرت، عومه‌ریش شایه‌تی لێ گرت‌و فه‌رمووی: ئه‌ی گه‌لی موسڵمانینه! ئێوه به‌شایه‌ت بن، ئه‌وه‌تا من به‌به‌رچاوی ئێوه‌وه له‌م ده‌ستکه‌وته به‌شی خۆی ده‌ده‌مێ، وه‌ک ئه‌و پشکه‌ی که خودا بۆی داناوه، به‌ڵام حه‌کیم خۆی وه‌ری ناگرێ. (ش). 4/524- وعن أبي بردة عن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه قال خرجنا مع رسول الله صلى الله عليه وسلم في غزوة ونحن ستة نفر بيننا بعير نعتقبه فنقبت أقدامنا ونقبت قدمي وسقطت أظفاري فكنا نلف على أرجلنا الخرق فسميت غزوة ذات الرقاع لما كنا نعصب على أرجلنا الخرق قال أبو بردة فحدث أبو موسى بهذا الحديث ثم كره ذلك وقال ما كنت أصنع بأن أذكره قال كأنه كره أن يكون شيئا من عمله أفشاه متفق عليه: ئه‌بوو مووسا ( ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: له خزمه‌تی حه‌زره‌تدا (صلى الله عليه وسلم) چووین بۆ غه‌زایێ، تاقمه‌که‌ی من شه‌ش که‌س بوون، تاقه وشترێکمان به‌رکه‌وت بوو، هه‌ر شه‌شمان به‌سه‌ره به‌رو دوا سواری ده‌بووین، گووتی: ئه‌وه‌نده به‌پێی په‌تی ڕێگه‌مان بڕی پێمان کوتراو توێخی به‌ردا، منیش قاچه‌کانم توێکیان به‌رداو نینۆکه‌کانم که‌وتن، له‌تاواندا له‌به‌ر بێ‌پێڵاویی‌و له‌به‌ر گه‌رما په‌ڕۆمان به‌قاچمانه‌وه ده‌پێچا، بۆیه ئه‌و غه‌زایه ناونرا غه‌زای ذاتوڕڕیقاع، واته غه‌زای په‌ڕۆینه! ئه‌بو بوره ده‌یفه‌رموو: باوکم ئه‌م سه‌ر گورشته‌ی گێڕایه‌وه، که‌چی له‌پاشا گێڕانه‌وه‌که‌ی پێ ناخۆش بوو، ده‌یفه‌رموو: من ئه‌م قسه‌یه‌م بۆ کرد، گووتی: وه‌ک بڵێی پێ‌ی ناخۆش بێ باسی کاری چاکه‌ی خۆی بکا، تا نه‌بێ به‌چاوه‌و ڕواڵه‌ت (ش). 5/526- وعن عمرو بن تغلب بفتح التاء المثناة فوق وإسكان الغين المعجمة وكسر اللام رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم أتي بمال أو سبي فقسمه فأعطى رجالا وترك رجالا فبلغه أن الذين ترك عتبوا فحمد الله ثم أثنى عليه ثم قال أما بعد فوالله إني لأعطي الرجل وأدع الرجل والذي أدع أحب إلي من الذي أعطي ولكني إنما أعطي أقواما لما أرى في قلوبهم من الجزع والهلع وأكل أقواما إلى ما جعل الله في قلوبهم من الغني والخير منهم عمرو بن تغلب قال عمرو بن تغلب فوالله ما أحب أن لي بكلمة رسول الله صلى الله عليه وسلم حمر النعم رواه البخاري: عه‌مری کوڕی ته‌غلیب ( ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ندێ ماڵی تاڵانی یان ئافره‌تی تاڵانی بۆ هات بوو، جا به‌شی هه‌ندێ پیاو ده‌داو به‌شی هه‌ندێ پیاو نادا، له‌دواییدا پێ‌ی ده‌گاته‌وه که ئه‌وانه‌ی به‌شی نه‌داون گله‌یی ده‌که‌ن، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) سوپاس و ستایشی خودای کرد‌و فه‌رمووی: له‌پاش په‌سنی خودا، من گه‌لێ جار وا ده‌بێ به‌شی هه‌ندێ که‌س ده‌ده‌م و به‌شی هه‌ندێ که‌سی تر ناده‌م، به‌ڵام له‌دڵیشه‌وه ئه‌وانه‌م خۆشتر ده‌وێ که‌به‌شیان ناده‌م، ده‌زانن ئه‌مه له‌به‌ر چی وایه؟ هه‌ندێ که‌س ده‌یان بینم هه‌ر هه‌ڵپه ده‌که‌ن و چاوبرسین و چاوچنۆکن، منیش له‌به‌ر ئه‌وه به‌شیان ده‌ده‌م هه‌تا دڵیان ڕابگرم و بیانکه‌م به‌دۆستی ئیسلام، وه‌لێ به‌شی هه‌ندی که‌سی تر ناده‌م چونکه پشت ئه‌ستوورم له‌وه که ئه‌وانه به‌رچاو تێرن و خێر خوان، ئیتر ده‌یانده‌مه دست ئه‌و به‌رچاوتێریی‌و خێر خوایی‌یه‌ی خۆیان، یه‌کێک له‌م مه‌رده چاوتێرو دلێرانه عه‌مری کوڕی ته‌غلیبه! عه‌مری کوڕی ته‌غلیب ده‌یفه‌روو: به‌خدوا ئه‌م ووشه مه‌دحه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌هه‌موو ڕانه وشتره سووره‌کانی عه‌ره‌بی ناگۆرمه‌وه که نایابترین و باشترین ماڵ و سامانی عه‌ره‌بانن (ب). 6/527- وعن حكيم بن حزام رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال اليد العليا خير من اليد السفلى وابدأ بمن تعول وخير الصدقة ما كان عن ظهر غني ومن يستعفف يعفه الله ومن يستغن يغنه الله متفق عليه: عه‌بدوڵڵای کوڕی عومه‌ر( ڕه‌زای خودا له خۆی‌و له باوکی) فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی:به‌سه بۆ گوناهباری پیاو، که ئه‌و که‌سانه‌ی به خێویان ده‌کات پشت گوێیان بخات(د-ح/ص) موسلیم(ڕه‌زای خودای لێ بێت) له صه‌حیحی موسلیمدا به‌مه‌عنا حه‌م حه‌دیثه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م شێوه‌یه گێڕاوه‌ته‌وه: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: 7/528- وعن سفيان صخر بن حرب رضي الله عنه قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم لا تلحفوا في المسألة فوالله لا يسألني أحد منكم شيئا فتخرج له مسألته مني شيئا وأنا له كاره فيبارك له فيما أعطيته رواه مسلم: موعاوییه ( ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: له‌سواڵ‌کردندا وڕک مه‌گرن، سا به‌وخودایه هه‌ر که‌سێ به‌زۆری شتێ له من بسێنێ که خۆم پێم خۆش نه‌بێ و به حوسن‌و ڕه‌زای خۆم نه‌بێ، زۆرسته‌مه که پیت‌و فه‌ڕی تێ بکه‌وێ بۆی!(م). 8/529- وعن أبي عبد الرحمن عوف بن مالك الأشجعي رضي الله عنه قال كنا عند رسول الله صلى الله عليه وسلم تسعة أو ثمانية أو سبعة فقال ألا تبايعون رسول الله صلى الله عليه وسلم وكنا حديثي عهد ببيعة فقلنا قد بايعناك يا رسول الله ثم قال ألا تبايعون رسول الله فبسطنا أيدينا وقلنا قد بايعناك يا رسول الله فعلام نبايعك قال على أن تعبدوا الله ولا تشركوا به شيئا والصلوات الخمس وتطيعوا وأسر كلمة خفية ولا تسألوا الناس شيئا فلقد رأيت بعض أولئك النفر يسقط سوط أحدهم فما يسأل أحدا يناوله إياه رواه مسلم: عه‌فی کوڕی مالیکی ئه‌شجه‌عی ( ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: یا نۆ یا هه‌شت یا حه‌وت که‌س بووین، له خزمه‌ت حه‌زره‌تدا بووین (صلى الله عليه وسلم)، تازه په‌یمانمان له‌گه‌ڵدا به‌ست بوو، که‌چی فه‌رمووی: ئه‌وه بۆ به‌یعه‌ت ناکه‌ن له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خودادا؟! ئێمه‌ش گووتمان: خۆ تازه په‌یمانمان داوه به تۆ، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا! فه‌رموویه‌وه: بۆ په‌یمان ناکه‌ن له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خودادا؟! ئێمه‌ش ده‌ستمان ڕایه‌ڵاو گوتمان: قوربان! په‌یمانمان داوه پێت، ئیتر له‌سه‌ر چی په‌یمانت بده‌ینێ؟ فه‌رمووی: له‌سه‌ر ئه‌وه که به‌س خودا به‌ساغی بپه‌رستن و هیچ هاوبه‌ش و هاوڕێی بۆ په‌یدا نه‌که‌ن، وه‌پێنج نوێژه فه‌رزه‌کان به‌جوانی بکه‌ن و به گوێی فه‌رمانڕه‌وای خۆتان بکه‌ن، به‌مه‌رجێ له‌فه‌رمانی خودا ده‌رنه‌چن، وه ئه‌م ووشه‌یه‌شی به ده‌نگی نزم چپان به گوێماندا: وه هیچ شتێ له‌که‌س سواڵ مه‌که‌ن، عه‌وف فه‌رمووی: هه‌ندێ له‌و ده‌سته‌یه‌م. له‌وه‌دوا ده‌دی، که‌دار ده‌ست و قامچییان له‌ده‌ست ده‌که‌وته خواره‌وه، له‌که‌س له‌که‌س داوایان نه‌ده‌کرد که بیداته‌وه ده‌ستیان، نه‌بادا ئه‌وه‌یش به‌ر سواڵ بکه‌وێ، خۆیان داده‌نه‌وینه‌وه یا داده‌به‌زی وهه‌ڵیان ده‌گرته‌وه (م). 9/530- وعن ابن عمر رضي الله عنهما أن النبي صلى الله عليه وسلم قال لا تزال المسألة بأحدكم حتى يلقى الله تعالى وليس في وجهه مزعة لحم متفق عليه: ئیبنو عومه‌ر( ڕه‌زای خودایان لێ بێت) فه‌رمووی: حه‌زره‌ت (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: پیاوی واتان هه‌یه هه‌ر خه‌ریکی ده‌روه‌زه‌یه، هه‌تا له‌ڕۆژی ژینه‌وه‌دا که دێ بۆ دیوانی خودای گه‌وره، بۆ لێپرسینه‌وه یه‌ک پرزۆڵه گۆشتبه ڕوویه‌وه نامێنێت، له ده‌شتی مه‌حشه‌ره‌دا خودا مۆری سواڵکه‌ریی ده‌نێ به ڕوویاو ده‌موچاوی یه‌کپارچه ئێسقانی ڕووتی بێ گۆشت ده‌بێ! (ش). 10/531- وعنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال وهو على المنبر وذكر الصدقة والتعفف عن المسألة اليد العليا خير من اليد السفلى واليد العليا هي المنفقة والسفلى هي السائلة متفق عليه: دیسان فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌سه‌ر دوانگه ( مینبه‌ر) باسی خێر کردنی فه‌رموو، له‌گه‌ڵ وه‌سپی پارێز کردن له سواڵ‌و فه‌رمووی: ده‌ستی سه‌روو له ده‌ستی ژێروو باشتره، ده‌ستی سه‌ره‌وه‌یش ده‌ستی خێرکه‌ره، ده‌ستی ژێره‌وه‌یش ده‌ستی ده‌روه‌زه‌که‌ره! (ش). 11/532- وعن أبي هريرة رضي الله عنه قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم من سأل الناس (أموالهم) تكثرا فإنما يسأل جمرا فليستقل أو ليستكثر رواه مسلم: ئه‌بوهوره‌یره ( ڕه‌زای خودای لێ بێت) له حه‌زره‌ته‌وه (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ: ئه‌وه‌ی به‌شی خۆی هه‌بێ‌و که‌چی بۆ کۆمه‌ڵکردنی ماڵ که‌چڵکی ده‌سته ده‌روه‌زه بکاو روو له خله‌و بله بنێ، ئه‌وه ماڵ کۆناکاته‌وه، وه‌ک خۆی وای داده‌نێ، به‌ڵکوو پشکۆی ئاگری دۆزه‌خ له‌خۆی که‌ڵه‌که ده‌کا، ئیتر ئاره‌زووی خۆیه‌تی که‌م کۆده‌کاته‌وه یا زۆر (م/تاج). 12/533- وعن سمرة بن جندب رضي الله عنه قال قال رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم إن المسألة كد يكد بها الرجل وجهه إلا أن يسأل الرجل سلطانا أو في أمر لابد منه رواه الترمذي وقال حديث حسن صحيح: سه‌مووره له حه‌زره‌ته‌وه (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ: سواڵکردن ئابرووی پیاو ده‌با، مه‌گه‌ر بۆ که‌سێ که‌داوای به‌شی شه‌رعی خۆی له فه‌رمانڕه‌وا بکا، وه‌ک زه‌کات‌و خومس و ماڵی به‌یتولمال، یا له‌به‌ر ناچاریی بێ ئه‌وه قه‌یناکا (ت-ح/ح/ص). 13/534- وعن ابن مسعود رضي الله عنه قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم من أصابته فاقة فأنزلها بالناس لم تسد فاقته ومن أنزلها بالله فيوشك الله له برزق عاجل أو آجل رواه أبو داود والترمذي وقال حديث حسن: ئبنو مه‌سعود ( ڕه‌زای خودای لێ بێت) له حه‌زره‌ته‌وه (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ: که‌سێ له‌کاتی لێقه‌ومان‌و هه‌ژاریدا په‌لاماری خه‌ڵک بدا‌و دامێنی ئه‌م و ئه‌و بگرێ و هانا بۆ ئاده‌میزاد به‌رێ و خودای گه‌وره فه‌رامۆش بکا، ئه‌وه به‌و جۆره ده‌ردی ده‌رمان ناکرێ، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی که‌له‌م حاڵه‌تانه‌دا کاری خۆی ڕووبه‌ڕووی خودا ده‌کاته‌وه، ئه‌وه خودا به‌زوویی ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه: سا یا به‌مردنێکی زوو به زوویی ده‌یحه‌سێنێته‌وه، یاخود زوو یا دره‌نگ ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌کا (د/ت:ح/ح- تاج). 14/535- وعن ثوبان رضي الله عنه قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم من تكفل لي أن لا يسأل الناس شيئا وأتكفل له بالجنة فقلت أنا فكان لا يسأل أحدا شيئا رواه أبو داود بإسناد صحيح: ثه‌وبان ( ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: حه‌زره‌ت (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: کێ مه‌رجم له‌گه‌ڵ ده‌کا که هیج له‌خه‌ڵک داوا نه‌کا هه‌تا منیش به‌پشتی به‌خشش و (که‌ره‌م)ی خوا به‌ڵێنی به‌هه‌شتی بده‌مێ؟ منیش گووتم: من، ئیتر له‌وه‌دوا ثه‌وبان داوای شتی له‌که‌س نه‌ده‌کرد هه‌تا مرد (د-س/ص) له ده‌لیلولفالیحینی شه‌رحی ریاض الصالحین دا ده‌فه‌رمووێ: ڕێ ده‌که‌وت ثه‌وبان به سورایی قه‌مچی له‌ده‌ست ده‌که‌وته خواره‌وه، به‌که‌سی نه‌ده‌گووت که بیداته‌وه ده‌ستی، خۆی له وڵاخه‌که‌ی داده‌به‌زی‌و هه‌ڵیده‌گرته‌وه! (وه‌رگێڕ). 15/536- وعن أبي بشر قبيصة بن المخارق رضي الله عنه قال تحملت حمالة فأتيت رسول الله صلى الله عليه وسلم أسأله فيها فقال أقم حتى تأتينا الصدقة فنأمر لك بها ثم قال يا قبيصة إن المسألة لا تحل إلا لأحد ثلاثة رجل تحمل حمالة فحلت له المسألة حتى يصيبها ثم يمسك ورجل أصابته جائحة اجتاحت ماله فحلت له المسألة حتى يصيب قواما من عيش أو قال سدادا من عيش ورجل أصابته فاقة حتى يقول ثلاثة من ذوي الحجى من قومه لقد أصابت فلانا فاقة فحلت له المسألة حتى يصيب قواما من عيش أو قال سدادا من عيش فما سواهن من المسألة يا قبيصة سحت يأكلها صاحبها سحتا رواه مسلم: قه‌بیصه ( ڕه‌زای خودای لێ بێ) فه‌رمووی: باربوویه‌کم له‌ئه‌ستۆی خۆم گرت بوو، واته: چووبوومه ژێر چه‌رده‌یێ ماڵ که بیده‌م له‌پێناوی ناوبژی کردنی دوو ده‌سته‌ی ناکۆکا، جا چوومه خزمه‌تی حه‌زره‌ت (صلى الله عليه وسلم) داوای پیتاکم لی کرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، فه‌رمووی: بمێنه‌ره‌وه تا زه‌کاتمان بۆ دێ، ئه‌وسا به‌شت ده‌ده‌م لێی، ئینجا فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌بیصه! ده‌روه‌زه دروست نییه، بۆ ئه‌م سێ شته نه‌بێ: بۆ پیاوێ دروسته که چووبێته ژێر ئه‌ندازه‌یێ ماڵ بۆ کوژانه‌وه‌ی ئاژاوه‌یێ، بۆ ئه‌مه دروسته که ئه‌وه‌نده پیتاک کۆبکاته‌وه تا ئه‌و ئه‌نداجه‌یه په‌یدا ده‌کاو ئیتر ده‌بێ واز بێنێ، بۆ پیاوێکیش که قۆرتێ هاتبێ به‌سه‌ریداو هه‌ژار که‌وتبێ، بۆ ئه‌مه‌یش دروسته ئه‌وه‌نده پیتاک کۆبکاته‌وه، تا گوزه‌رانی پێ‌ی ده‌چێ به‌ڕیوه، یا فه‌رمووی: هه‌تا گوزه‌رانی پێ ده‌کا، بۆ پیاوێکیش که سێ پیاوی هۆشیار- له هۆزی خۆی- شایه‌تی هه‌ژاری بۆ بده‌ن و بڵێن: به خودا فیساره که‌س هه‌ژاره‌و نابووت بووه، جا بۆ ئه‌میش دروسته ئه‌وه‌نده باربوویی وه‌ربگرێ تا گوزه‌رانی پێ‌ی ده‌چێ به‌ڕێوه، یا فه‌رمووی: تا گوزه‌رانی پێ ده‌کا، ئه‌ی قه‌بیصه! ئیتر له‌مه بترازێ سواڵ‌و ده‌روه‌زه ناڕه‌وایه‌و خاوه‌نه‌که‌ی به ناڕه‌وایی ده‌یخوا (م). 16/537- وعن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال ليس المسكين الذي يطوف على الناس ترده اللقمة واللقمتان والتمرة والتمرتان ولكن المسكين الذي لا يجد غنى يغنيه ولا يفطن له فيتصدق عليه ولا يقوم فيسأل الناس متفق عليه: ئه‌بو هوره‌یره( ڕه‌زای خودای له‌سه‌ر بێت) له حه‌زره‌ته‌وه (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ: هه‌ژاری به‌ڕاستی ئه‌وه نییه که ده‌رگاو ماڵه‌و ماڵ ده‌سوڕێته‌وه‌و خه‌ڵک خێری پێ ده‌که‌ن، لێره‌و له‌وێ به‌پاروویێ دوو پاروو، یا به‌ده‌نکێ دوو ده‌نک خورما ده‌ستی پێوه ده‌نێن، به‌ڵام هه‌ژاری ته‌واو که شایسته‌ی زه‌کاته ئه‌و که‌سه‌یه که خۆی ئه‌وه‌نده‌ی دارایی نییه که به‌شی بکاو که‌سیش پێ‌ی نازانێ تا زه‌کاتی بداتێ‌و ده‌ستگیرۆیی بکا، وه خۆیشی له‌به‌ر قه‌ده‌ر گرتنی خۆی ناچێ سواڵ له‌م‌و له‌و بکا! (ش). --------------------------------------------------- سه‌رچاوه: ریاض الصالحین (به‌رگی دووه‌م) وه‌کو کتێبه‌که نووسراوه‌ته‌وه به بێ ده‌ستکاری کردن.