سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئاكارە ھەڵەكانی ڕێی بانگەواز ( بەرژەوەندی خۆم لە پێشدا ) (12)
گۆڕینی فۆنت

 
● بەرژەوەندی خۆم لە پێشدا ●

یەکێکی تر لە ئاکارە ھەڵەکان بریتیە لەوەی کە ھەندێک بانگخواز بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان ئەخەنە پێش بەرژەوەندی بانگەوازەوە.

ئایا ئێمە ئامادەین کە بەرژەوەندی بڵندی بانگەواز پێش بخەین بەسەر بەرژەوەندییە تاکە کەسییەکانی خۆماندا؟
ئەمە ئەو پرسیارەیە گەر لە خۆمانی بکەین وەڵاممان بۆ نادرێتەوە, یان ئەبێت ڕاشکاو بین لە وەڵام دانەوەی و ڕاستی خۆمان بەدەر بخەین, یاخود ئەبێت جوانکاری بۆ خۆمان بکەین و غەیری واقع بگوێزینەوە.
گەر کەمێک لە پەردەی واقع ھەڵبدەیتەوە برای خوێنەرم دەبینیت, زۆرینەی کات و ئەو چالاکی و توانا زیندووانەی کە ئەشێت بخرێتە خزمەتی بانگەوازەوە پاشەکەوت کراوە بۆ بەرژەوەندییە تایبەتیەکان و گرێبەستە بازرگانییەکان, لە پاڵ ئەمەدا تەنھا پاشەڕۆی کاتەکانیان داوە بە بانگەواز.....!!!

تێبینی ئەکەین تەنانەت ھەندێک لەو کەسانە ڕێگری ئەکەن و بە تەواوەتی ڕەتی ئەکەنەوە کە یەکێکی تر بەناو بکەوێت و ھەوڵی یارمەتی دان و گێڕانەوەی ھاوسەنگی بدات لە نێوان بەرژەوەندییە تایبەتیەکانیان و بەرژەوەندییەکانی بانگەوازدا, تەنانەت ئامۆژگاریش ڕەت ئەکەنەوە, وە بانگەشەی ئەوە ئەکەن کە ئەمەی ئەیکەن ( پارووی ژیانە ) وە سوورن لەسەر پێش خستنی بەرژەوەندییە تاکەکەسیەکانیان بەسەر ھەر شتێکی تردا تەنانەت ئەگەر بانگەوازیش بێت.....

بێگومان ئەم کەم و کورتیە لە ناخی خۆمانەوەیە, تەنھا ئەو تاکەی کە ھەستێکی دڵسۆزانەی ھەیە بۆ بانگەوازەکەی دەتوانێت پێشی بخات بەسەر تێکڕای بەرژەوەندییەکانی تریدا, وە خواستی وایە بچێتە لای کام کۆمەڵ, ئەو کۆمەڵەی کە کردارەکین و قوربانی ئەدەن یاخود ئەو کۆمەڵەی کە تەممەڵ و جەستە قورسن, چونکە بانگەواز لەوە دەوڵەمەند ترە کە بانگخوزان ھەوڵی بۆ بدەن, بانگەوازی خوایی ھەر سەر دەکەوێت, بەڵام ئەوە بانگخوازانن کە بێ بانگەواز ھیچ نین.....
بۆیە ئەبێت بانگەواز ببێتە پێشەنگی ئەو شتانەی گرنگیان پێئەدەین......

وەرگێڕانی باوان بھاءالدین             لینکی فەیسبووک  https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9

 654

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram