سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئاكارە ھەڵەكانی ڕێی بانگەواز ( تەممەڵی و حەوانەوەی ) (10)
گۆڕینی فۆنت

 
● تەممەڵی و حەوانەوە ●

یەکێکی دی لە ئاکارە ھەڵەکان کە تووشی ھەندێک کەس دێت بریتیە لە تەممەڵی نواندن لە بەجێ گەیاندنی ئەرک و پیشە بانگخوازییەکانیان.
کە ئەمە ڕەفتاریکە نابێت بانگخوا ھەڵی بگرێت لە کاتێکا کە ڕازیی بووە شکۆی بڵندی بانگەواز بگرێتە خۆ, بۆیە ھۆشداری بەو کەسانە دەدەین کە بەم شێوەیەن, ئەم درمە بانگەوازەکەتان دوادەخات, لە پاداشتتان کەم دەکاتەوە, پێیان دەڵیین: ئێوەش لەو کەسانە مەبن کە زۆر ئەڵێن و کەم ئەکەن, لەانە مەبن کە بانگەوای چالاکی و جووڵە ئەکەن و بەڵگەیەکیشمان نەدیوە کە خۆیان وەھابن.

بزانن کە ئەم تەممەڵی و حەوانەوەیە زیان بە بانگەوزەکەتان ئەگەیەنێت بێگومان, وە ئەو پڕۆژە چاکسازییانە پەک ئەخات کە بۆ ئوممەتتان داڕشتۆتەوە, چونکە بەم تەممەڵی نواندنە نابنە پێشەنگ لە ھیچ شتێکدا چ جای ئەوەی ببنە پێشەنگ لە ھەموو بوارێکدا!!
بەم تەممەڵیە ناتوانن کە پەرە بە تواناکانتان بدەن, بەمەش بانگەوازەکەی خۆتان دوادەخەن لەبەر ئەوەی بانگەوازەکەتان پێویستی بەو پەرە پێدانەیە کە بۆتان ناکرێت, چونکە پەرەپێدانی توانا پێویستە بۆ ڕۆیشتن لە ھاوشانی گۆڕانکارییە جیھانییەکان, تەممەڵی تواناکانتان پەک ئەخات ئەگەر نەشیکوژێت.

لە ڕووکارەکانی تەممەڵی کە ئەشێت پێویست بە شیکرنەوەی زۆریش نەکات بریتیە لە: بە قورس گرتنی ئەرکە جیاوازەکانی بانگەواز, ھەندێک کەس ھەر جۆرە ئەرکێکیان پێ بسپێردرێت ھەوڵی خۆ دزینەوە ئەدەن لێی بۆ ئەوەی بحەوێنەوە و خواستیان لەسەر دانیشتنە.

وەرگێڕانی باوان بھاءالدین             لینکی فەیسبووک  https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9

 14

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus