● قوربانی ساختە ● یەکێکی تر لەو ئاکارە ھەڵانەی کە ئەشێت بانگخواز تووشی ببێت بریتیە لە کەمی قوربانی دانی و دەگمەنی بەخششی. ئێمە ئەزاین کە ئەو سەنگەی موسوڵمانان ھەڵیان گرتووە گەورەترین لێکەوتەی ھەیە و قورسترین ئەمانەتە. پەروەردگار فەرموویەتی:( وکَژَلِکَ جَعَلْنَاکُمْ ڕُمَّەً ۆسَگًا لِتَکُونُوا شُەَدَاءَ عَڵی النَّاسِ ۆێکُونَ الرَّسُولُ عَڵیْکُمْ شَەِیدًا).....سورە البقرە / ایە ١٤٣ . وە ئەشزانین کە ئەو بانگەوازەی خۆمان گەیاندووە پێی قوربانی دانی زۆری لێمان ئەوێت, بە نەفسی خۆمان پێش ماڵ و سامان, بانگەواز خواستی ئەوەی لێمان ھەیە کە کات و ماڵمانی بۆ تەرخان بکەین بە دڵسۆزی و تەنھا لە پێناو خوا بە بێ ھیچ چاوەڕوانییەک لە غەیری ئەو. ھەندێک تەممەڵی ئەنوێنن لە بەجێ گەیاندنی چالاکیە جیاوازەکانی بانگەوازدا, وە کاتێکیش ڕۆڵێکی بانگخوازی ئەگێڕن ڕۆڵەکەیان کاڵ و نادیارە, ھیچ بەرھەمێکی ڕاستەقینە لە ئاکامی ئەم ڕۆڵەی ئەوان نیە, بە تەممەڵی و خواستیان بۆ تەواو بوونی خەریکە ئەیکوژن پێش ئەوەی دەست پێبکات, چونکە ترسیان ھەیە لە دەرئەنجامیدا تووشی شتێک ببن, یاخود ئاستەنگیان لەبەردەم کارەکانی تریاندا بۆ دروست بکات. لێرەدا ئیمام بەننا سەرنج ڕادەکێشێت بۆ شێوازی ئەو قوربانییەی کە پێویستە ھاوشانی کەسی بانگخواز بێت: فەرموویەتی: مەبەستم لە قوربانی, قوربانی دانە بە نەفس و ماڵ و کات و ژیان و ھەموو شتێک لەپێناو ئامانجدا, لە دوونیادا ھیچ جۆرە کۆشش کردنێک بێ قوربانی دان نابێت, وە قوربانی دان لە پێناو ئەو ھزرەی ھەمانە بە فێڕۆ ناڕوات, بەڵکو پاداشتی زۆر و ئاکامی جوانی بەدوادا دێت, بۆیە ھەرکەس دانیشت و لەگەڵمان قوربانی نەدا تاوانبارە......پەروەردگار فەرموویەتی:( إِنَّ اللَّەَ اشْتَرَی مِنَ الْمُۆْمِنِینَ ڕَنْفُسَەُمْ ۆڕَمْۆاڵەُمْ بِڕَنَّ ڵەُمُ الْجَنَّەَ ).....سورە التوبە / ایە ١١١. ( قُلْ إِنْ کَانَ آبَاۆُکُمْ ۆڕَبْنَاۆُکُمْ ۆإِخْۆانُکُمْ ۆڕَزْۆاجُکُمْ ۆعَشِیرَتُکُمْ ۆڕَمْۆالٌ اقْتَرَفْتُمُوەَا ۆتِجَارَەٌ تَخْشَوْنَ کَسَادَەَا ۆمَسَاکِنُ تَرْچَوْنَەَا ڕَحَبَّ إِڵیْکُمْ مِنَ اللَّەِ ۆرَسُولِەِ ۆجِەَادٍ فِی سَبِیلِەِ فَتَرَبَّێُوا حَتَّی ێڕْتِێ اللَّەُ بِڕَمْڕەِ ۆاللَّەُ ڵا ێەْدِی الْقَوْمَ الْفَاسِقِینَ ) .....سورە التوبە / ایە ٢٤. ( ۆڵا یُنْفِقُونَ نَفَقَەً ێَغِیرَەً ۆڵا کَبِیرَەً ۆڵا ێقْگَعُونَ ۆادِیًا إِلَّا کُتِبَ ڵەُمْ لِێجْزِێەُمُ اللَّەُ ڕَحْسَنَ مَا کَانُوا ێعْمَلُونَ) .....سورە التوبە / ایە ١٢٠. وەرگێڕانی باوان بھاءالدین لینکی فەیسبووک https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9