● وون بوونی گوێڕایەڵی ● ئاکارێکێ دیکە لەو ئاکارە ھەڵانەی کە دووچاری بەشێک لە بانگخوازان دێت بریتیە لە وون بوونی ڕەوشتی گوێڕایەڵی تیایاندا. ھەندێکیان کارەکان لەخۆی زیاتر قورس ئەکەن و لێی ڕائەکەن, گوێ ڕایەڵی فەرمان نابن و پەلە ناکەن لە جێبەجێ کردنی, ھیچ فەرمانێک نیە کە بۆیان دەبچێت و تەممەڵی تێدا نەکەن, بۆ ئەوەی فەرمانەکە لە کار بخەن یان ئیسپەردەی غەیری خۆیانی بکەن, ھۆکاری زۆریش وەکو پاساو دەھێننەوە بۆ ڕاکردنیان. ֎ ڕووکارەکانی وون بوونی گوێڕایەڵی: یەکەم: پاساو ھێنانەوەی زۆر: ھەندێک کەس ھێنانەوەی پاساو دەکاتە ئامرازێک بۆ ھەڵھاتن, وە پەیوەست نەبوون بەو فەرمانەی کە ئاڕاستەی کراوە, بەمەش ڕێگایەک بۆخۆی دەکاتەوە بۆ ھەڵھاتن لە بەپرسیارێتی و وازھێنان لە ئەرکەکانی, لە ڕاستیدا ئەم ئاکارەش تەنھا کەسانی ئیمان لاواز پشتی پێدەبەستن, وەک ئەوەی پەروەردگار فەرموویەتی: ( سَێقُولُ ڵکَ الْمُخَلَّفُونَ مِنَ الْڕَعْرَابِ شَغَڵتْنَا ڕَمْۆالُنَا ۆڕَەْلُونَا فَاسْتَغْفِرْ ڵنَا ێقُولُونَ بِڕَلْسِنَتِەِمْ مَا ڵیْسَ فِی قُلُوبِەِمْ قُلْ فَمَنْ ێمْلِکُ ڵکُمْ مِنَ اللَّەِ شَیْئًا إِنْ ڕَرَادَ بِکُمْ چَرًّا ڕَوْ ڕَرَادَ بِکُمْ نَفْعًا بَلْ کَانَ اللَّەُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِیرًا ).....سورە الفتح / ایە ١١. دووەم: بە باش زانینی ڕا: ھەندێک کەس بە باش زانینی ڕای خۆیان دەبێتە پاڵنەر بۆیان تاوەکو گوێڕایەڵ نەبن, لە گۆشەنیگای ئەوانەوە ڕاکانیان ڕاستە و بواری ھەڵە بوون نایگرێتەوە, بەھۆی ئەمەشەوە زۆر لەوانی دەوروپشتیان دەکەن بۆ ئەوەی پابەندی ڕای ئەمان بن چونکە ڕا و بۆچوونی غەیری ئەمان بەتاڵە. سێیەم: ھەست بە باشترین کردن: ھەندێکی تر ئەو ھەستەیان بۆ دروست دەبێت کە ئەوان باشترینن, بەھۆی ئەمەشەوە گوێڕایەڵی دەرنابڕن, بەردەوام وا ھەست ئەکەن کە ئەوان لەوانی تر باشترن, وە تایبەت مەندێتیان بەسەر ئەواندا ھەیە, ئەمەش وای لێدەکات بە ئاشکرا بڵێت ( انا خیر منە ), یان وەک ئەوەی کە خوای مەزن لەسەر زوبانی بەنی ئیسرائیل بۆمان دەگێڕێتەوە کاتێک پێان ووترا: ( إِنَّ اللَّەَ قَدْ بَعَپَ ڵکُمْ گَالُوتَ مَلِکًا )لە وەڵامدا ووتیان ( قَالُوا ڕَنَّی ێکُونُ ڵەُ الْمُلْکُ عَڵیْنَا ۆنَحْنُ ڕَحَقُّ بِالْمُلْکِ مِنْەُ ).....سورە البقرە / ایە ٢٤٧. ئەو جۆر ھەستەش وەھیان لێدەکات بۆ فەرمان گوێڕایەڵ نەبن و وەھاش گومان ببەن کە بەڵگەیان پێیە. چوارەم: ھەوەسی بوون ( المزاجیە ): لەم بارەدا کەسەکە لە ھەندێک حاڵەتتدا گوێڕایەڵ ئەبێت بەڵام لە ھەنێک حاڵەتی تر نەخێر, لە کاتی چالاک بووندا گوێڕایەڵ دەبن یان لەو شتانەی نەفسیان حەزی پێدەکات, بەڵام لەو داواکارییانەی کە لەسەر نەفسیان قورسە و ماندوو بوونی جددی و ڕێکخستنی پێویستە, ڕاکردن و دۆزینەوەی پاساو بۆ دانیشتن بە چارەسەر دەزانن ( والعاجز من اتبع نفسە ھواھا وتمنی علی اللە ). ڕەحمەتی خوا لە ئیمام بەننا کاتێک بانگەوازی ئیخوانی دەکرد فەرمووی: مەبەستم لە گوێڕایەڵی بریتیە لە وەرگرتنی فەرمان و جێبەجێ کردنی لە خۆشی و ناخۆشیدا وە لە حەزت پێی ھەبێت یاخود نا.پاشان لە گوزارشت لە پێکھاتەی ئیخواندا فەرمووی: ڕژێمی بانگەواز لەم قۆناغەدا ێۆفی بوونێکی تەواوە لە لایەنی ڕووحیەوە, وە سەرباوی بوونێکی تەواویشە لە لایەنی کردارییەوە, دروشمی ئەم دوو ئاڕاستەیەش بەردەوام بریتیە لە گوێبیست بوون و گوێڕایەڵی بە بێ دڵەڕاوکێ و بەسەرداچوونەوە و گومان و شەرمەندە بوون. پاشان لە ڕوون کردنەوەی سەرکەوتنی ڕاستەقینەی بانگەواز و خۆ ئامادەکردنی ڕاستگۆیانە فەرمووی: بانگەواز تایبەتمەندییەکی تێدایە, پێ ناگەن تەناە ئەو کەسانە نەبێت کە ڕاستگۆیانە خۆیان ئامادەکردووە بۆ بەرگەگرتنی تێکۆشانێکی درێژخایەن کە سەنگی زۆرە, وە دەستپێکی ئەم خۆ ئامادەکردنەش بریتیە لە تەواوێتی گوێڕایەڵی. لێرەوە بۆمان دەردەکەوێ کە ئاکاری گوێڕایەڵی لای ھەندێک کەس ڕەسەن نەبۆتەوە, ڕەحمەتی خوا لە شێخ محمد الغزالی کە لە کتێبی ( فقە السیرە ) دا فەرموویەتی: ئەو کۆمەڵەی کە یەک ووتە ئاڕاستەی ناکات و شەیدابوونی تاکڕەوی بەسەر تاکەکانید زاڵە, سەرکەوتوو نابێت لە ڕووبەِوو بوونەوە, وە سەپەرشتی خۆی نابێت لە کاتی جەنگ یاخود ئاشتی, ھەموو گەلەکانیش موسوڵمان بن یان بێ باوەڕ ئەم ڕاستیە دەزانن, بۆیە سەربازی لەسەر پابەند بوونی تەواو بە فەرمانەوە دامەزراوە. ئەم کەسانە زۆرجار گوێڕایەڵی بە کۆت کردنی ئازادییان دەزانن, وە جۆرێکە لە زۆرداری دژیان, وەھا تەماشای گوێڕایەڵ بوون ئەکەن کە ملکەچ بوونە بۆ غەیری خۆیان بۆیە ئەبێت یە ڕەت کردنەوە وەڵام بدرێتەوە. شێخ محمد الغزالی لەم بارەیەوە فەرموویەتی: چاک بوونی سەرباز وەک چاک بوونی سەرۆکە, ھەروەک چۆن سەرۆکایەتی پێویستی بە داناییە لە دەرکدنی فەرماندا, ئاوھاش جێبەجێ کردنی پێویستی بە دان بەخۆدا گرتنە, وە سەرئەنجامی ئەم گوێڕایەڵ بوونەش خێری زۆری لەگەڵدایە بۆ کۆمەڵەکە, وە نزیک ترین کەسیش بۆ ئاژاوە نانەوە ئەو کەسانەن کە بە نیازی سەرۆکایەتی بوون و پێی نەگەیشتوون. ھەندێک کەس وەک خۆیان سەرۆکەکانیش تەماشا ئەکەن, ھەندێک جار پێان وایە ئەمان لەوان دانا ترن و ڕای ئەمان ڕاستی زیاتر پێکاوە. بۆیە لەم بارەیەوە ئیمام بەننا فەرموویەتی: ئەو برایەی کە شێوازی تایەبت بەخۆی ھەیە و وەک ھاوتای خۆی بۆ سەرۆکیش ئەڕوانێت و گوێبیستی ڕای ئەو نابێت, پشت بەستن پێی مەترسییە ئیتر لە ھەر پلەیەکی چاکەکاریدا بێت ئەم کەسە, چونکە ئەو کۆمەڵەکە بە باشێتی خۆی ئەوروژێنێت و بە جیاواز بوونیشی لەوان پەرتی ئەکات. وەرگێڕانی باوان بھاءالدین لینکی فەیسبووک https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9