● وون کردنی ئەرکەکان ● یەکێکی تر لەو ئاکارە ھەڵانەی ڕێی بانگەواز بریتیە لە: کەم و کورتی کردن لە بەجێ گەیاندنبی ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە. کەس نکوڵی لەوە ناکات کە ھەر بە ئەوەندەی کە ئێمە لەسەر بانگەواز ھەژمار دەکرێین ئەرکێکی زۆرمان کەوتۆتە سەر شان, بەڵام ئەشێت لە یادمان چووبێتنەوە یاخود پشت گوێمان خستبن لەگەڵ تێپەڕینی کاتدا, ھەستمان بەوە نەکردووە کە ئەمانەتە لە گەردنمان و پێویستی بە پاراستنە نەوەک پشتگوێ خستن.....پێویستە بەجێ بگەیەنرێت نەوەک بخرێتە سەر ڕەفە...!! تێبینی ئەوە ئەکەین ئەم کارە پەیمان و بەڵێن نامەیە لەگەڵ خوادا پێش ئەوەی بانگەواز بێت بۆ ھزرێک: ( إِنَّ الَّژِینَ یُبَایِعُونَکَ إِنَّمَا یُبَایِعُونَ اللَّەَ ێدُ اللَّەِ فَوْقَ ڕَیْدِیەِمْ ).....سورە الفتح / ایە ١٠. برای خوێنەرم لەگەڵ من وەرە تا بزانین ئەرکەکانمان چۆنە بەو شێوەیەی کە ئیمام بەننا باسی لێوە کردووە: ( ئەرکە سەرەتاییەکانی ئێمە وەکو اخوان المسلمین بریتیە لە ڕوون کردنەوەی سنوورەکانی ئیسلام بە ڕۆشنی و تەواوی و بێ نادیاری بۆ خەڵک, بە بێ زیاد و بێ کەم و بێ ھیچ نا ڕوونییەک, ئەمە بریتیە لە بەشە بیردۆزییەکەی ھزری ئێمە, ئەبێت داوای جێبەجێ کردنیان لێبکەین وە وایان لێبکەین کە کاری پێبکەن و ھەڵیان بنێین تا بیچەسپێنن, ئەمەشیان بەشە کردارییەکەی ئەم ھزرەی ئێمەیە. پایەکانیشمان بریتین لە: کتێبەکەی اللە کە ھەرگیز لە ھیچ ئاڕاستەیەکەوە بەتاڵی نایگرێتەوە. سوننەتە ڕاستە جێگیرەکان. سیرەی پاکژی پێشینی ئوممەت. لە پشت ئەمەشەوە ھیچ مەبەستێکمان نیە غەیری ڕەزامەندی خوا و بوون بە ھۆکار بۆ ھیدایەت وەرگرتنی خەڵک و ڕێنمووی کردنیانی ). ئەگەر تەماشایەکی واقعیانەی باسەکە بکەین و خۆمان بپێوین بە ووتەکەی ئیمام, ئەبینین ھەندێک ھیچ یەکێک لەم ئەرکانەی بەجێ نەھێناوە جا چ بیردۆزی بێت کردارەکی, نە ئاکارەکانی ئیسلامیان بۆ دەوروبەرەکانیان ڕوون کردۆتەوە, نە خۆشیان ھەوڵی بەدی ھێنانی ئەدەن. بەڵکو ئەبینین کە ئێمە بیرۆکە ئیسلامیەکەمان ھەڵگرتووە بەڵام کاری بۆ ناکەین وەکو ئەوەی ئەیخوازێت, تەنانەت بیرۆکە ئیسلامیەکە و ئەرکەکانی کەوتۆتە دوای ئەرکەکانی ژیانەوە. چەند جار برایەکمان لەسەر تاوان بینیوە و ئامۆژگاری و دەست گیرۆییمان نەکردووە؟ چ جای ئەوەی بگات بە داڕشتنی نەخشەیەک کە کاری لەسەر بکرێت بۆ ڕاکێشانیان و دروست کردنی کاریگەری لەسەریان. وەرگێڕانی باوان بھاءالدین لینکی فەیسبووک https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9