● کاتی بە فیڕۆدراو ● یەکێکی دی لەو ئاکارە ھەڵانەی کە دووچاری چینێک دێت بریتیە لە ب فیڕۆدانی کات. یەکێک لەو شتانەی کە دەبن مایەی سەرسوڕمان بۆت بریتیە لەو کاتە بەفیرۆدراوەی لە نێو ڕۆڵەکانی بانەوازدا ھەیە و شلگیرن تێیدا, وە وابەستەی ئادابەکانی مامەڵەکردن نین تێیدا, چونکە ئاگادار بوون بۆ بەڵینەکان و پابەند بوون پێیانەوە و کەم و کورتی نەکردن تیایاندا ڕەنگدانەوەی تێگەیشتنی کەسەکەیە لە بەھای کاتی خۆی و براکانی, ئەو کەسەی تێبینی بکات دەبینێت بە پیرۆز زانینی بەڵێنەکان و پابەند بوون بە کاتی بەڵینەکانەوە لاواز بووە, تەنانەت لەناو خەڵکیدا وا بڵاوە: تۆ کاتێک دیاری ئەکەیت بۆ وابەستە بوون بە بەڵێنێک و کۆبوونەوەیەک, بۆ ئەوەی کەسەکان لە کاتی دیاری کراوی خۆیدا ئامادە بن ئەبێت نزیکەی ٣٠ خولەک زووتر بڵێیت وەک ڕەچاو کردنی ئەو دواکەوتنەی کە بە دڵنیایی ڕووئەدات. بۆ نموونە گەر کاتژمێر ١٠ دیاری کرابێت وەک کاتی بەڵێنەکە, تۆ ئەبێت بە کەسەکان بڵیّت ٩:٣٠ ئامادە بن, چونکە بێگومان بەشێکان ھەر پابەندب کاتە دیاری کراوەکە نابن وەکو خۆی. ئەشێت لە گەورە ترین زیانەکانی ئەم ئاکاری پابەند نەبوونە بە بەڵینەوە لاواز بوونی متمانە بێت لەناو تاکەکاندا, ھەروەھا بە فیڕۆدانی کۆمەڵێک کاتە کە ئەکرێت لە شتی سوود بەخشدا بەکار بھێنرێت, وەک ئیمام ( حسن البنا ) فەرموویەتی رحمە اللە: ئەرکەکان لە کاتەکان زیاترن, بۆیە ھاریکاری غەیری خۆت بکە تاوەکو ئەویشسوود لە کاتەکانی ببینێت, ئەگەر خۆشت کارێکت ھەبوو دەست و برد بکە لە ئەنجام دانی. استاژ ( عمر التلمسانی ) رحمە اللە, دێڕێک نووسینی لە کتێبخانەکەیدا ھەڵواسیبوو کە تیایدا نووسرابوو:کاتی بانگەواز بۆ بانگەوازە نەوەک بۆ غەیری بانگەواز, بۆیە ھەر بۆ بانگەوازیشی تەرخان بکە. وەرگێڕانی باوان بھاءالدین لینکی فەیسبووک https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9