سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئاكارە ھەڵەكانی ڕێی بانگەواز ( پەرتەوازەیی ) (3)
گۆڕینی فۆنت

 
● پەرتەوازەیی ●

یەکێکی دی لەو ئاکارە ھەڵانەی کە ئەشێت بانگخوازان دووچاری ببن بریتیە لە: پەرتەوازەیی. واتا لاوازی توانایان لە ڕێکخستنی کاتەکانیان و بەدی ھێنانی ھاوسەنگی پێویست بۆ ڕاست ڕۆیشتن ژیانیان, وە گونجاندنی تەواو لە نێوان داخوازییەکانیان ئیدی داخوازی بانگەوازی بن یان تاکە کەسی بن یاخود کۆمەڵایەتی, وە پێویستیەکانی خێزان و دەوروبەرەکانیان.

زۆرجار گوێبیستی ناڕەزایی سۆز ئامێز ئەبین لە ماڵی بانگخوازەوە لە لایەن خێزانەکەیەوە کە سکاڵا ئەکات لەدەست ئەوەی کە ھاوسەرەکی زۆربەی کاتەکان وونە و لەلای نیە, ئەویش توانای نیە کە بە تەنھا بەرپرسیارێتیەکانی نێو ماڵ و منداڵ بگرێتە ئەستۆ.
وە ناڕەزایی سۆز ئامێز لە لایەن منداڵەکانەوە کە سکاڵا ئەکەن لە دەست ئەوەی باوکیان لێ وونە و لە لایان نیە تاوەکو بەشدار بێت لە خەم و کێشەکانیان.

ھەندێک جاریش گوێبیستی ناڕەزایی ئەبین لە ناو بانگەواز خۆیەوە کە پێمان ئەڵێت کەم و کورتی ھەیە لە بەجێ گەیاندنی ئەرکەکان, وە ئەم ئەرکانە بە تەواوەتی جێبەجێ ناکرێن چونکە بانگخواز چووە بەلای کاری تاکەکەسی خۆیەوە, یان گرنگییەکی زیاد ئەدات بە ماڵ و منداڵەکانی, وەک ئەوەی بە شێوازی ھەڵبژاردنی قورس مامەڵە لەگەڵ ئەم حاڵەتە بکەن: یان بانگەواز یان ماڵ و منداڵ و کاری تاکەکەسی.

لە ڕاستیدا کاتێک کە ھاوسەنگی و ووردێتی لە رشێکخستن لە ژیانی بانگخوازدا وون بوو ئەشێت ئەم پەرتەوازەییە ڕووبدات.
کاتێک سەلمانی فارسی سەردانی ئەبو دەردائی کرد ڕەحمەتی خوایان لێبێت, دیتی زیادەڕەوی ئەکات لە پەرستشەکانیدا, بۆیە خواستی وابوو فێری بکات کە چۆن ھاوسەنگی ڕابگرێت لە نێوان کردەوە پەرستشییەکان و پێویستیەکانی کەسانی دەوروبەری, بەم ھۆیەشەوە پێی فەرموو: خوا مافی ھەیە بەسەرتەوە, نەفسیشت مافی ھەیە بە سەرتەوە, خێزانیشت مافیان ھەیە بەسەرتەوە, ماف بدە بە ھەموو خاوەن مافێک.....کاتێکیش پێغەمبەری خوا ھات ﷺ باسەکەیان بۆ گێڕایەوە فەرمووی: سەلمان ڕاستی کرد.

ئەشێت ھەندێک جاریش پەرۆشی بانگخوازان و کەم زانستیان دەربارەی ( فقە الاولویات ) لە پشتی ئەو ئاکارە ھەڵەیەوە بێت, چونکە ھەندێک جار پەرۆشی دەبێتە ھۆکار بۆ ئەو حاڵەتە کاتێک ھەندێک بانگخوازی بە پەرۆش دەست ئەکەن بە کۆشش کردن لە ھەموو بوارەکان, وە تیر دەھاون بۆ ھەموو دۆڵەکانی بانگەواز, ئیتر پێویست بێت یان پێویستیش نەبێت, ئیدی بواری ئەوەی تیابێت کە یەکێک لەم کارانە ڕاسپاردەی کەسی تر بکەن یاخود نا, بەڵام سەرباری ئەم بەخشش و ئەم ویستە بەھێزە, زۆربەی جارەکان ئەم کۆشش بەرھەمەکەی لاواز دەبێت, چونکە ووردێتی و تەرکیزی تێدا وونە, کە ئەشێت سەر بکێشێت بۆ دروست بوونی پەرتەوازەیی لەم بوارەنەدا.



وا چاکە کە بانگخواز سەرنجی بخاتە سەر ئەو کارانەی کە شارەزایە تیایاندا, وە توانای ھەیە تیایدا ببەخشێت, کە ئەمەش پێ ئەوترێت:      
( التوڤیف الامپل ) چونکە ئەمە خێری تێدایە بۆ بانگەوازەکەی نەک پەرتەوازە بوون و بە فیڕۆدانی ھەوڵەکان
(مێێگفی ێادق الرافعی) فەرموویەتی: ھەڵە گەورەگە ئەوەیە تۆ ژیانی دەوروبەرت ڕێک بخەیت و لە دڵی خۆتتدا پەرتەوازەییت جێھێشتبێ

֎ نموونە: 

کاتێک بانگخواز ئەبینێت منداڵەکانی شوێنەواری گۆڕانیان لەسەر دەرکەوتووە, ئەچنە قۆناغی ھەرزەکارییەوە کە لە ھەستیارترین و مەترسیدارترین قۆناغەکانی ژیانە, قۆناغی پێکھاتنی کەسایەتی و چەسپاندنی بوونە, وە یاخی بوونە لە کۆمەڵگە و دەوروبەر, بەڵام کاتێک ئەم گۆڕانکارییە کتوپڕە سەرنجی بانگخواز ڕاناکێشێت و ئاوڕی لێناداتەوە, بەھۆی زۆر سەرقاڵ بوونی بە کارە زۆرە بانگخوازییەکانیەوە,      وە دوور بوونی لە ماڵی خۆی بە ھۆکاری وانەکانی بانگەواز و چاک کردنی نێوماڵی غەیری خۆی, ھەتاوەکو تووشی سەرسوڕمانێکی لە ناکاو ئەبێت بەھۆی ئاکارێکی کوڕەکەیەوە کە لە ڕێگاکە لایداوە, وە ڕێگایەکی گرتووە جیاواز لەو ڕێگایەی کە باوکی بانگەوازی بۆ ئەکات,           لێرەشەوە قۆناغی سەرزەنشت کردنی ویژدان دەست پێئەکات, وە ھەست بە کەم و کورتی کردن لە ئاستی نزیکترین کەسەکان لێیەوە,       وەک ئەوترێ ئەوانەی نزیکن باشترە سەرەتا چاکە لەگەڵ ئەوان بکرێت.

֎ ڕوون کردنەوە:

بۆ ئەوەی ستەم لە بانگەواز نەکەین, وە تۆمەت باری نەکەین بەوەی کە ھۆکار بووە بۆ کارەسات, چونکە بانگەواز لەوە بەرییە, چونکە بانگەواز ھەرگیز ھانی بانگخوازان نادات بۆ ڕماندنی ماڵی خۆیان و بونیادنانی ماڵی غەیری خۆیان, چونکە ئەوە دژ ئەوەستێتەوە لەگەڵ ئامانجە گەورەکانی کە بریتیە لە چاک کردنی تاکی موسوڵمان و دواتر نێوماڵ, وە نێوماڵیش لە چەند تاکێک پێکھاتووە.
بۆیە بڕیار لە دەستی بانگخواز خۆیدایە, بۆ ئەوەی پەرتەوازەیی بەرۆکی نەگرێت پێویستە ھەوڵ بدات ھاوسەنگی ڕابگرێت لە نێوان داخوازییەکانی بانگەوازەکەی و داخوازییەکانی نێوماڵی, تاوەکو ھیچیان زیان بەوی دی نەگەیەنن.

وەرگێڕانی باوان بھاءالدین             لینکی فەیسبووک  https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9

 812

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram