● لاوازی پەیوەندی بە خواوە ● لەو ئاکارە ھەڵانەی کە بانگخواز ئەشێت تێی بکەوێت ووشکی پەیوەندییەتی بە خواوە و لاوازی ئەم پەیوەندیەیە بە گەورەی خۆیەوە. چونکە ئیسلام لە سەرەتاوە داوا لە بانگخواز ئەکات کە لە پەیوەندی لەگەڵ پەروەردگاردا توند و تۆڵ بێت, بەردەوام لە یادی دا بێت و پشت بەستنی تەواوی ھەبێت پێی, دڵی بە ئاگا و ھزری ئامادە بێت, بە زۆری لەو جێیانە بێت کە خوا فەرمانی پێکردووە, وە دوور بێت لەو جێیانەی ڕێگری لێکراوە, گوێڕایەڵ بێت بۆ تێکڕای فەرمانەکانی, ڕوو لە پەرستشەکانی بکات بە ڕووخۆشی و دڵخۆشی و متمانەوە, خۆ بەکەم زان و ملکەچ بێت, لەسەر سنوورەکانی بوەستێت, دەست ھەڵگر بێت لە ھەموو ڕێ لێگیراوەکانی, پەلە بکات بۆ بەجێ گەیاندنی فەرمانەکانی ئەو ئەگەر پێچەوانەی ئارەزووەکانی خۆشی بوون...... پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: ( لا یۆمن ڕحدکم حتی یکون ھواە تبعا لما جئت بە )..... کاتێک کەسایەتی بانگخواز ئەم تایبەت مەندییانە لە دەست دەدات, وەک ئەو ڕێبوارە وەھایە کە ڕێیەکی دووری لەبەرە و خۆراکی پێویستی پێ نیە. ֎-دەرکەوتەکانی لاوازی پەیوەندی بە خواوە: ● بێ ئاگا بوونی درێژخایەن لای کەسی بانگخواز, وە پشت کردنە فەرمانەکانی خوا. ● خاو بوونەوە لە ئەنجام دانی نوێژەکان و دواخستنیان لە کاتی خۆی, پاشان لێچوونەوە لە ئەنجام دانیان بە کۆمەڵ لە مزگەوتەکان. ● کەم و کورت بوون لە ئاستی مافی قورئان دا, لە خوێندنەوە و تێڕامان و بەرجەستە کردن.وە لە گرنگترین چەشنەکانی ئەم کەم و کورتیە بریتیە لە دوور کەوتنەوە لێی, دوور کەوتنەوەش واتا: جێھێشتنی تێگەیشتن و کاریگەربوون پێی, جێھێشتنی دەرئاسا ( معجزە ) ی ڕاستەقینەی قورئان کە بریتیە لە پەخش کردنی ڕووحیەت و پێک ھێنانی ووزە و پاڵنەر لە خودی تاکدا. پەروەردگار فەرموویەتی: ( ۆکَژَلِکَ ڕَوْحَیْنَا إِڵیْکَ رُوحًا مِنْ ڕَمْڕنَا مَا کُنْتَ تَدْڕی مَا الْکِتَابُ ۆڵا الْإِیمَانُ ۆڵکِنْ جَعَلْنَاەُ نُورًا نَەْدِی بِەِ مَنْ نَشَاءُ مِنْ عِبَادِنَا ) سورە الشوری / ایە ٥٢. قورئان گرنگترین بزوێنەرە بۆ ئیمان ( ۆإِژَا تُلِێتْ عَڵیْەِمْ آێاتُەُ زَادَتْەُمْ إِیمَانًا ).....سورە الانفال / ایە ٢. ● زیاد بوونی خەمەکان, وە لاچوونی دڵ لەسەر ئامانجە ڕاستەقینەکە, بە فیڕۆدانی ھیممەت لە سەرقاڵیەکانی ئەھلی دونیا و ئەو شتانەی کە گرنگی پێ دەدەن. پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: (من کانت اڵاخرە ھمە جعل اللە غناە فی قلبە وجمع لە شملە وڕتتە الدنیا وھی راغمە ومن کانت الدنیا ھمە جعل اللە فقرە بین عیینە وفرق علیە شملە ولم یڕتە من الدنیا إلا ما قدر لە)...... ● لاوازی خۆ گرتنەوە لە تاوان, وە کەم بوونەوەی ترس لە سەرئەنجامی بوێر بوون بۆ ئەنجام دانی حەرامەکان. پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: ( کُنْ ۆڕعًا تَکُنْ ڕَعْبَدَ النَّاسِ ). ● وورد نەبوونەوە لە وەرگرتنی حەڵاڵ لە خواردن و خواردنەوەدا. چونکە بە لاواز بوونی پەیوەندی بە خواوە بەندە ئەو ڕێگرە ئیمانیانە بە دەست دەدات کە ئەبنە بەربەست لە بەردەم ڕۆچوون لە ئارەزووی ماڵ و سامان, کە وای لێدەکات بکەوێتە گومانەوە و دواتریش بکەوێتە ناو پەیدا کردنی ماڵی حەرام. پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: ( ێڕْتِی عَڵی النَّاسِ زَمَانٌ ڵا یُبَالِی الْمَرْءُ مَا ڕَخَژَ مِنْەُ ڕَمِنَ الْحَڵالِ ڕَمْ مِنَ الْحَرَامِ ). ● جێگیر نەبوون و بەردەوام نەبوون لەسەر ڕێگای گوێڕایەڵی و ھیدایەت, وە وابەستە بوون بە داخوازییەکانی دین, وە بەردەوام بوون لەسەر چاکەکاری, وە کۆششی بەردەوام بۆ بە چنگ خستنی چێژە دونیاییەکان. ● دوور کەوتنەوە لە ھەستانی شەو نوێژ, چونکە شەو نوێژ سووتەمەنی بانگەوازە, لە ڕێیەوە بانگخواز زادی دڵسۆزی ھەڵئەگرێت, وە پەیمانی نوێ ئەکاتەوە لەگەڵ خوای خۆی, ئەو ھێز و ووزەیەی لێ بەدەست دێنێت کە دەبنە پاڵپشتی لە کاتی ھەڵگرتنی سەنگی کارە گەورەکانی. وەرگێڕانی باوان بھاءالدین لینکی فەیسبووک https://www.facebook.com/bawan.bahadin.9