سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا پێغەمبەری ئیسلام (محمد) لە چ رۆژو مانگ و ساڵێک لەداییکبووە ..؟!!
گۆڕینی فۆنت


ئایا پێغەمبەری ئیسلام (محمد) لە چ رۆژو مانگ و ساڵێک لەداییکبووە ..؟!!

وەڵام و لادانی گومان لەسەر بەروارو مانگی لە داییکبونی پێغەمبەری ئیسلام . (صلی اللە علیە وسلم).

وەڵامدانەوەی شێخ محمد بەرزنجی تایبەت بە پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
الحمدللە، والصلاة والسلام علی رسول اللە وعلی آلە وصحبە ومن والاە..
لە راستیدا خیلاف و ڕای جیاواز ھەیە لەسەر دیاری کردنی ئەو رۆژەی کە پێغەمبەری خوای تیا لە داییکبووە .، بەڵام ڕای جمھور و تێکڕای زانایان لەو بارەوە زۆر گرنگە.. دووەم بۆچوون و رای گرنگ کە دەبێتە بەڵگەو پشتگیرو راستکردنەوەی ئەو گومانە ، راو بۆچوونی ئیبن ئیسحاقە (رحمە اللە) وەکو ئیمام و پێشەوایەک لە مێژوو ئیسلامیدا بەتایبەت لە یەکلاکردنەوەی مێژووەکاندا..، ھەر لەبەر ئەوەیە زۆرجار ئیبن حەجەر رەحمەتی خوای لێ بێت، ھاوتایی و موقارەنە دەکات لە نێوان ئیمامی بوخاری و ئیبن ئیسحاقدا لە مەسەلە مێژووییەکاندا ، بەتایبەت لە دیاری کردنی رۆژو مانگ و ساڵدا ، وە دواتر پشت بە وتەو بەڵگەکانی ئیبن ئیسحاق دەبەستێ ..!
ئیبن کەسیر لە ئیبن ئیسحاقەوە دەگێرێتەوەو دەڵێ: پێغەمبەری ئیسلام لە رۆژی دووشەممەو لە بەرواری (١٢) رەبیعی یەکەم لە داییکبووە ، وە ئەم رایەش ڕای جمھوری زانایانە، راوبۆچوونی مێژوونووسان و فەرموودە ناسان و لەبەرکارانی فەرموودەیە..!!
ھەروەھا (ئبین ئەبی شەیبەش) لە (مصنف)کەیدا ریوایەتی کردووە لە دوو ھاوەڵی بەرێزەوە بە سەنەدی گەیشتوو ، (ئیبن عەباس و جابر "رضی اللە عنھما") فەرموویانە کە : (ولد رسول اللە عام الفیل یوم الاثنین الثانی عشر من شھر ربیع الأول.... حديث موقوف ) وھو المشھور عند الجمھور . انتھی کلام ابن کثیر..
واتە: ئیبن عەباس و جابر رەزای خوایان لێبێت دەفەرموون کە: پێغەمبەری خوا "صلی اللە علیە وسلم" لە ساڵی فیل لە داییکبووە لە رۆژی دووشەم و لە بەرواری ١٢ی مانگی رەبیعی یەکەم...). ئەم بۆچوونە لای تێکرای زانایان مەشھورو باوەڕ پێکراوە.. ئەمە وتەی ئیبن کەسیر بوو.
تێبینی:
راستە ئیمامی بوخاری پێشەوایە لە فەرموودەداو ھیچ گومان و قسەیەک لەسەر ئەوە نیە، بەڵام ئیبن ئیسحاقیش رەحمەتی خوایان لێبێت، لە مەسەلەی مێژوو و بەروارو ساڵدا ئێمامەو جێگی ئیعتیباری زانایانە.. واللە أعلم.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەڵامدانەوەی شێخ محمد بەرزنجی / وڵاتی قەتەر
تایبەت بە پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود.
١٤ی رەبیعی یەکەمی ١٤٣٩ی کۆچیی
٢ / ١١ / ٢٠١٧ .. زایینی
www.ahmadkaka.org



 17

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus