سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  كاریگه‌رى باوه‌ڕ به‌ رۆژى دوایی له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان.!
گۆڕینی فۆنت


كاریگه‌رى باوه‌ڕ به‌ رۆژى دوایی له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان.!

باوه‌ڕ به‌ رۆژى دوایی یه‌كێكه‌ له‌ كۆڵه‌كه‌كانی ئیمان و، بیر باوه‌ڕێكی سه‌ركییه‌ له‌ ئایینی ئیسلامدا، چونكه‌ بونیاتی بیر و باوه‌ڕی ئیسلامی له‌ پاش یه‌كتاپه‌رستی له‌ سه‌ر بنه‌مای زیندووبوونه‌وه‌ له‌ رۆژى قیامه‌تدا دامه‌زراوه‌.
باوه‌ڕ هێنان به‌ رۆژى دوایی و نیشانه‌كانی به‌شێكه‌ له‌ باوه‌ڕ هێنان به‌ غه‌یب كه‌ عه‌قل په‌ى پێ نابات و رێگایه‌كیش نییه‌ بۆ زانینی جگه‌ له‌ رێگه‌ى وه‌حی ،ئینجا له‌ به‌ر گرنگی ئه‌و رۆژه‌ مه‌زنه‌، زۆر جار ده‌بینی خواى گه‌وره‌ باوه‌ڕ به‌ خۆی و رۆژى دوایی پێكه‌وه‌ گرێ ده‌دات، وه‌كو فه‌رموویه‌تی:( لَيْسَ الْبِرَّ أَنْ تُوَلُّوا وُجُوهَكُمْ قِبَلَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنْ آَمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالْكِتَابِ وَالنَّبِيِّينَ وَآَتَى الْمَالَ عَلَى حُبِّهِ ذَوِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ وَالسَّائِلِينَ وَفِي الرِّقَابِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآَتَى الزَّكَاةَ وَالْمُوفُونَ بِعَهْدِهِمْ إِذَا عَاهَدُوا وَالصَّابِرِينَ فِي الْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ وَحِينَ الْبَأْسِ أُولَئِكَ الَّذِينَ صَدَقُوا وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ) البقرة‌ 177، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: (فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ أَوْ فَارِقُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ وَأَشْهِدُوا ذَوَيْ عَدْلٍ مِنْكُمْ وَأَقِيمُوا الشَّهَادَةَ لِلَّهِ ذَلِكُمْ يُوعَظُ بِهِ مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا) الطلاق 2، له‌گه‌ڵ زۆر ئایه‌تی تر. به‌ڵكو ده‌گمه‌نه‌ لاپه‌ره‌یه‌كی قورئانی پیرۆز باسی رۆژى قیامه‌تى تێدانه‌بێت.
ژیان له‌ بیر و باوه‌ڕى ئیسلامیدا بریتی نییه‌ له‌م ژیانه‌ كورته‌ سنوورداره‌، هه‌روه‌ها بریتی نییه‌ له‌ له‌م ته‌مه‌نه‌ كورته‌ى مرۆڤ له‌ دونیادا به‌سه‌رى ده‌بات. ژیان له‌ روانگه‌ى ئیسلامیه‌وه‌ له‌ درێژایی زه‌مه‌ندا درێژ ده‌بێته‌وه‌ بۆ هه‌تاهه‌تایی، له‌ رووى شوێنیشه‌وه‌ درێژ ده‌بێته‌وه‌ بۆ شوێنیكی تر كه‌ یان بریتی یه‌ له‌ به‌هه‌شتێكی به‌رین ئاسمانه‌كان و زه‌وى ده‌گرێته‌وه‌، یان دۆزه‌خێكه‌ جێگاى هه‌موو نه‌وه‌كانی تێدا ده‌بێته‌وه‌.
الله ده‌فه‌رمووێت: {سَابِقُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا كَعَرْضِ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ أُعِدَّتْ لِلَّذِينَ آَمَنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ} الحدید 21.
له‌ راستیدا باوه‌ڕ به‌ الله و رۆژى دوایی و ئه‌و پاداشت و سزایه‌ی كه‌ تێیدایه‌ ئاراسته‌كه‌ى راسته‌قینه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ رێگه‌ى راست بگرێته‌به‌ر، هیچ یاسایه‌كیش نییه‌ بتوانێت هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ راستكاته‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ى باوه‌ڕ هێنان به‌ رۆژى دوایی.
هه‌ر بۆیه‌ جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ و مه‌وداویه‌كی فراوان هه‌یه‌ له‌ نێوان كه‌سێك باوه‌ڕی به‌ رۆژى دوایی هه‌بێت و بزانێت كه‌ دونیا كێڵگه‌ى دوا رۆژه‌و ، كرده‌وه‌ چاكه‌كان توێشووى ئه‌و رۆژیه‌ ، وه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: {وَتَزَوَّدُوا فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَى وَاتَّقُونِ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ}البقرة‌ 197، یان وه‌كو هاوه‌ڵی مه‌زن (عمیر بن الحمام) ره‌زاى خواى لێبێت فه‌رموویه‌تی:
ركضا إلى الله بغیر زاد إلا التقى و عمل المعاد
والصبر في الله علی الجهاد و كل زاد عرضة‌ النفاد
غیر التقی و البر و الرشاد
جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌ نێوان كه‌سێكی له‌و شێوه‌و، هه‌ڵسوكه‌وتی كه‌سێكی تر كه‌ باوه‌ڕى به‌ خواى گه‌وره‌ و رۆژى دوایی نییه‌، ئه‌و كه‌سه‌ى ئیمانداره‌ به‌و رۆژه‌، ده‌نواریته‌ ته‌رازووى ئاسمان نه‌ك ته‌رازووى زه‌وى ، چاو ده‌برێته‌ لێپرسینه‌وه‌ى دوارۆژ نه‌ك لێپرسینه‌وه‌ى دونیا، شێوازێكی ناوازه‌ و تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌ ژیاندا، راستگۆیى و فراوانی تێڕوانین و به‌ هێزیی ئیمان و دان به‌ خۆدا گرتن و چاو بڕینه‌ پاداشتی خواى گه‌وره‌ى پێوه‌ به‌دى ده‌كرێت، ئه‌و چاك ده‌زانێت ئه‌وه‌ى لاى خوایه‌ چاكتره‌ و به‌ردوامتره‌.
پێشه‌وا موسلیم له‌ (صهیب) وه‌ ره‌زاى خواى لێبێت ده‌گێڕێته‌وه‌:
پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی:( عجبا لأمر المؤمن . إن أمره كله خير . وليس ذاك لأحد إلا للمؤمن . إن أصابته سراء شكر . فكان خيرا له . وإن أصابته ضراء صبر . فكان خيرا له) صحیح مسلم - الرقم: 2999
واته‌: سه‌یره‌ حاڵی موسڵمان، هه‌موو كاروبارێكی هه‌ر چاكه‌یه‌، ئه‌وه‌ش ته‌نها تایبه‌ته‌ به‌ كه‌سی ئیمانداره‌وه‌، ئه‌گه‌ر تووشی خۆشی ببێت سوپاسی خوا ده‌كات و ئه‌وه‌ چاكه‌یه‌ بۆی ، ئه‌گه‌ریش تووشی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌بێت ئارام ده‌گرێت ئه‌وه‌ش هه‌ر چاكه‌یه‌ بۆی.
چاكه‌ و سوودی موسڵمان به‌ته‌نها كورت هه‌ڵنه‌ هاتووه‌ له‌ سه‌ر ئاده‌مێزاده‌كان، به‌ڵكو ئاژه‌ڵه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌، وه‌كو له‌ وته‌یه‌كی به‌ ناوبانگى عومه‌رى كوڕى خه‌تتابدا ره‌زاى خواى لێبێت هاتووه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی:
(لو عثرت بغلة‌ في العراق ، لظننت إن الله سیسألني عنها: لم لم تسوّ لها الطریق یا عمر).رواه ابو نعیم.
واته‌: ئه‌گه‌ر هێسترێك له‌ خاكی عێراق قاچی هه‌ڵكه‌وێت ، گومانم وایه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌رباره‌ى پرسیارم لێ ده‌كات، بۆچی رێگه‌كه‌ت بۆ هه‌موار نه‌كرد ئه‌ى عومه‌ر.
ئه‌م هه‌سته‌ شوێنه‌وارێكه‌ بۆ باوه‌ڕبوون به‌ خواو رۆژى دوایی و گه‌وره‌یی ئه‌و راسپارده‌یه‌ى كه‌ مرۆڤ هه‌ڵیگرتووه‌ و ئاسما ن و زه‌وى و چیاكان لێی ترسان و نه‌یانتوانی بچنه‌ ژێربارى .
ئه‌و ده‌زانێت كه‌ به‌رپه‌رسه‌ به‌رانبه‌ر هه‌موو شتێكی گه‌وره‌ و بچووك و لێپرسینه‌وه‌ ده‌رباره‌ى ده‌كرێت و له‌ سه‌رى پاداشت ده‌ده‌رێته‌وه‌، چاكه‌ به‌ چاكه‌ و خراپه‌ به‌ خراپه‌ {قُلْ إِنْ تُخْفُوا مَا فِي صُدُورِكُمْ أَوْ تُبْدُوهُ يَعْلَمْهُ اللَّهُ وَيَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ} (آل‌ عمران :٢٩)).{وَوُضِعَ الْكِتَابُ فَتَرَى الْمُجْرِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا فِيهِ وَيَقُولُونَ يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَذَا الْكِتَابِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلَا كَبِيرَةً إِلَّا أَحْصَاهَا وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا}الكهف 49.
به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ى باوه‌ڕى به‌ الله و رۆژى دوایی نییه‌، هه‌موو توانایه‌كی ده‌خاته‌ گه‌ڕ له‌ پێناو به‌ دێهێنانی ویسته‌كانی له‌ دونیا، به‌ دوای ئاره‌زووه‌كانیدا وێڵه‌و هه‌میشه‌ خه‌ریكی ماڵ كۆكردنه‌وه‌یه‌، رێگره‌ بۆ چاكه‌ و هه‌موو خه‌مێكی هه‌ر بۆ دونیا یه‌ ، كێشه‌كان به‌ پێوه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێتی خۆی ده‌پێوێت، جگه‌ له‌ خۆی كه‌سی به‌لاوه‌ گرنگ نییه‌ و ئاوه‌ریش له‌ هاوڕه‌گه‌زه‌كانی ناداته‌وه‌، ته‌نها له‌ سنوورى ئه‌و بازنه‌ نه‌بێت كه‌ به‌رژه‌وه‌ندى بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات له‌م ژیانه‌ كورته‌دا، سنووره‌كه‌ى بریتییه‌ له‌ سنوورى زه‌وى و ته‌مه‌ن، ئالێره‌شه‌وه‌ ده‌بینی لێكدانه‌وه‌ى پێوه‌ره‌كانی ده‌گۆرێن و هه‌میشه‌ به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ ده‌گات، چوونكه‌ زیندوو بوونه‌وه‌ به‌ دوور ده‌گرێت. {بَلْ يُرِيدُ الْإِنْسَانُ لِيَفْجُرَ أَمَامَهُ (5) يَسْأَلُ أَيَّانَ يَوْمُ الْقِيَامَةِ}القیامه‌ 5-6.
ئه‌م بۆچوونه‌ ته‌سكه‌ نه‌فامانه‌ وایكرد له‌ خه‌ڵكى سه‌رده‌می جاهیلی خوێنی یه‌كتر بڕێژن و ماڵی یه‌كتر بخۆن و رێگرى بكه‌ن ،چوكه‌ باوه‌ڕیان به‌ زیندوو بوونه‌وه‌ و پاداشت نه‌بوو، وه‌كو پەروەردگار باسی ئه‌وان ده‌كات و ده‌فه‌رمووێت : {وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآَيَاتِنَا صُمٌّ وَبُكْمٌ فِي الظُّلُمَاتِ مَنْ يَشَأِ اللَّهُ يُضْلِلْهُ وَمَنْ يَشَأْ يَجْعَلْهُ عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ}الأنعام 39، یان هه‌روه‌كو خۆیان ده‌یانووت: (إنما هی أرحام تدفع و ارض تبلع) واته‌: مه‌سه‌له‌كه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه‌ مناڵه‌و له‌ مناڵدان ده‌رده‌چێت و زه‌ویش هه‌ڵیده‌لووشێت هه‌ر به‌م شێوازه‌ش سه‌ده‌كان ده‌گوزه‌رێن و شتی سه‌رسورهێنه‌ر دێته‌پێشی و نكوڵی كردنی له‌مه‌ش گه‌وره‌تر په‌یدا ده‌بێت و ره‌تكردنه‌وه‌ى ته‌واوه‌تی بۆ هه‌موو شتێك جگه‌ له‌ ماده‌ى هه‌ستپێكراو سه‌ر هه‌ڵده‌دا ،وه‌كو ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ له‌ رێبازه‌ درووستكراوه‌كاندا ده‌بێنرێت.
كه‌سی مولحید و موشریك چاوه‌ڕوانی زیندووبوونه‌وه‌ نییه‌ پاش مردنی ، بۆیه‌ حه‌زى له‌ ژیانێكی درێژه‌، جووله‌كه‌ش ده‌زانێت له‌ دوا رۆژدا چی شه‌رمه‌زارییه‌ك چاوه‌روانێتی، ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ خراپترین خه‌ڵكن ، بۆیه‌ ده‌بینین له‌ نێوانیاندا چاوچنۆكی و ته‌ماع و سته‌م و دزى و رێگرییان تێدا بلێودبێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى رابواردنێكی
زیاتر له‌م دونیا به‌ ده‌ست بهێنن ، هه‌ر بۆیه‌ داڕزانی ره‌وه‌شتی و ره‌فتاری ئاژه‌ڵییان له‌ نێواندا ته‌شه‌نه‌ ده‌كات.
كاتێكیش ئازار و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ى ژیان به‌ سه‌ر هیواكانیاندا زاڵ ده‌بێت ، ده‌بینی هیچ به‌ربه‌ستێك نییه‌ له‌ به‌رده‌م هانابردن بۆ خۆكوشتن و رزگار بوون له‌م ژیانه‌.
له‌ به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ش ئیسلام له‌ رێگه‌ى ده‌قه‌كان قورئانه‌وه‌ جه‌خت له‌ سه‌ر كێشه‌ى باوه‌ڕهێنان به‌ الله و رۆژى دوایی ده‌كاته‌وه‌ و فه‌رمان به‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌كات كه‌ سوێند بخوات له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى رۆژى دوایی دێت و حه‌قه‌: {زَعَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنْ لَنْ يُبْعَثُوا قُلْ بَلَى وَرَبِّي لَتُبْعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلْتُمْ وَذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ} التغابن 7.
داهێنه‌رى ئاسمانه‌كان و زه‌وى به‌و مزنییه‌وه‌ توانایه‌ له‌ سه‌ر گێراندنه‌وه‌ى مرۆڤێكی بچووك ، وه‌كو ده‌فه‌رمووێت : {لَخَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ}غافر 57.
حیكمه‌تی ئاشكرای خواى گه‌وره‌ ده‌رباره‌ى بوونه‌وه‌ر بۆ هه‌موو كه‌سێك ده‌مارگیری نه‌بێت.
الله تەعالا كه‌ دانایه‌ و سیفه‌تی حه‌كیمی هه‌یه‌، خه‌ڵكی به‌ خۆرایی درووست نه‌كردووه‌، وه‌كو فه‌رموویه‌تی : {أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثًا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ} (المؤمنون :١١٥).
زۆر ئاشكرایه‌ كه‌ هه‌ر كه‌سێك ته‌ماشای سه‌رسورهێنه‌ره‌كانی بوونه‌وه‌ر بكات و لێیا وردبێته‌وه‌ چه‌ند رێك وپێك و قایمن ، هه‌موو شتێك به‌ ئه‌ندازه‌ی دیاریكراوى خۆی درووستكرراوه‌ بۆ ئامانجێك و كاتێكی دیارێكراو . بوونی بۆ دیاریكراو به‌و پێیه‌ى كه‌ نه‌خشه‌ى بۆ كێشراوه‌ به‌ پێی ویستی خواى گه‌وره‌.
له‌م گه‌ردوونه‌ به‌رێنه‌دا ، سه‌ره‌ڕای گشتگیری زانستی الله و مه‌زنیی ده‌سه‌ڵاتى، حیكمه‌تی په‌روه‌ردگار مان بۆ به‌رجه‌سته‌ ده‌كات، كاتێك كه‌ رێگه‌ى به‌ هێز نادات سته‌م له‌ بێ هێز بكات به‌ بێ لێپرسینه‌وه‌ و سزادان ، هه‌روه‌ها رێگه‌ش نادات ئه‌وانه‌ له‌ رێگه‌ى راست لا بده‌ن به‌ بێ ئه‌وه‌ى تۆڵه‌ و سزاى شایسته‌یان لێ بكرێته‌وه‌ پاش ته‌واو بوونی ئه‌م ژیانه‌ كورته‌، هاوكات ئه‌وانه‌ش كه‌ ژیانی خۆیان ته‌رخان كرد بۆ ره‌زامه‌ندی خواى گه‌وره‌ پاداشت ده‌درێته‌وه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ رۆژى دواییدا پاداشتیان ده‌داته‌وه‌ و دیانخاته‌ نازونیعمه‌تی به‌هه‌شته‌وه‌ به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌وان له‌و دونیادا خۆیان له‌ ربواردنی حه‌رام پاراست و پشكێكی زۆریان له‌ ناخۆشییه‌كانی دونیا به‌ركه‌وت ، كه‌ له‌ راستییدا ئه‌و ناخۆشیانه‌ زۆر كه‌م و ئاسان بوون به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ خۆشی و پاداشتی به‌هه‌شت كه‌ ئه‌وه‌ى تێیدایه‌ نه‌ چاو بینیوێتی و نه‌ گوێ بیستوویه‌تی و نه‌ به‌ دڵی كه‌سێكدا هاتووه‌.
خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر بێت و وردببنه‌وه‌ له‌ یاساكانی خواى گه‌وره‌ و حیكمه‌ته‌ هه‌ره‌ مه‌زنه‌كان له‌ گه‌ردووندا ، هه‌روه‌ها بایه‌خدانی و رێگرتنی له‌ مرۆڤه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى باوه‌ڕ به‌ رۆژى دوایی بێنن ئه‌و كاته‌ هه‌رگیز خۆویستی و وابه‌سته‌بوون به‌ دونیا په‌یدا نابێت ،به‌ڵكو هاوكارى كردنی یه‌كتر له‌ سه‌ر كارى چاكه‌ و الله ناسین ده‌بێته‌ درووشم و ناونیشانى مامه‌ڵه‌ كردن.

نووسينى: إحسان برهان الدین

سه‌رچاوه‌: به‌ده‌ستكارییه‌وه‌ له‌ كتیبى (أشراط الساعة‌)ى یوسف الوابل وه‌رمگرتووه‌.



 40

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus