باسی فه‌زڵ و گه‌وره‌یی هیواو ئومێد به که‌ره‌می خوا کوڕی ئیسلام قال الله تعالى إخبارا عن العبد الصالح \" وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَاد * ِفَوَقَاهُ اللَّهُ سَيِّئَاتِ مَا مَكَرُوا \" غافر/٤٤-٤٥. واته: کاروباری خۆمم سپارد به خودا‌و خۆم دایه ده‌ست خودا، دڵنیام که خودا چاوی خێری له به‌نده باشه‌کانی خۆی هه‌یه، ئیتر ئه‌وه بوو خودا پاراستی و له‌و فڕوفێڵه پیسه‌ی ئه‌وان قوتاری کرد. ١/٤٤٠- ناوه‌ڕۆکی ئه‌م فه‌رمووده‌یه له‌م دوو باسه‌دا له‌پێشه‌وه ڕۆیشت: (باب التوبة) فه‌رمووده‌ی سێیه‌م، باسی پێش ئه‌م باسه فه‌رمووده‌ی دووه‌م لێره‌دا له سه‌ره‌تاوه ئاوایه: وعن أبي هريرة رضي الله عنه عن رسول الله صلى الله عليه وسلم أنه قال قال الله عز وجل\" أنا عند ظن عبدي بي وأنا معه حيث يذكرني \" تا کۆتایی فه‌رمووده‌که. واته: ئه‌بو هوره‌یره (ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی:حه‌زره‌ت ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: خودای تاک و شکۆمه‌ند له فه‌رمووده‌یه‌کی قودسیدا ده‌فه‌رمووێ: به‌نده‌ی من گوومانی چۆن بێ به‌من، من واده‌بم له‌گه‌ڵیا، له‌وشوێن و کاته‌دا که ئه‌و ناوی من ده‌باو یادو زیکری من ده‌کا له‌و ده‌م‌و حه‌له‌دا من وام له‌گه‌ڵیا!. (م/تاج). بڕوانه: (٣/١٥ز-٢) و (٢/٤١٣ز/٥١). ٢/٤٤١- وعن جابر بن عبد الله رضي الله عنهما أنه سمع النبي صلى الله عليه وسلم قبل موته بثلاثة أيام يقول لا يموتن أحدكم إلا وهو يحسن الظن بالله عز وجل. رواه مسلم:جابیر (ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: له پێغه‌مبه‌ر خۆیم بیست له پێش مردنیا به سێ ڕۆژ ده‌یفه‌رموو ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت): مه‌مرن تا ئومێدی باشتان قه‌وی ده‌بێ به که‌ره‌می خودای گه‌وره و سه‌روه‌ر!(م). ٣/٤٤٢- وعن أنس رضي الله عنه قال سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول قال الله تعالى يا ابن آدم إنك ما دعوتني ورجوتني غفرت لك على ما كان من‌ك ولا أبالي يا ابن آدم لو بلغت ذنوبك عنان السما‌ء ثم استغفرتني غفرت لك يا ابن آدم إنك لو أتيتني بقراب الأرض خطايا ثم لقيتني لا تشرك بي شيئا لأتيتك بقرابها مغفرة. رواه الترمذي: وقال حديث حسن: ئه‌نه‌س (ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: له پێغه‌مبه‌رم ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بیست ده‌یفه‌رموو: خودای گه‌وره له فه‌رمووده‌یه‌کی پیرۆزی خۆیدا ده‌فه‌رمووێ: ئه‌ی ئاده‌میزاد! هه‌تا تۆ هاوارم بۆ بێنی و ئومێدت به من بێ و چاوت له قاپی ڕه‌حمه‌تی من بێ، منیش له تۆ خۆش ده‌بم، ئیتر کار‌و کرده‌وه‌ت هه‌رچی بێ ده‌ربه‌ست نیم و هه‌ر لێت خۆش ده‌بم، ئه‌ی ئاده‌میزاد! ئه‌گه‌ر بێتوو تاوانه‌کانت ئه‌وه‌نده زۆر‌و گه‌وره بن بگه‌نه قه‌راغ و که‌ناری ئاسمان، وه‌لێ منت له‌یاد بێ و داوای لێخۆشبوونم لێ بکه‌ی ئه‌وا لێت خۆش ده‌بم، ئه‌ی ئاده‌میزاد! ئه‌گه‌ر کاتێ دێیت بۆ دیوانی من نزیکه‌ی پڕ به زه‌وی تاوان له‌گه‌ڵ خۆت بێنی به‌مه‌رجێ هاوبه‌شت بۆ دانه‌نابم و له‌سه‌ر ئیمان و باوه‌ڕی ساخ بمرێت ئه‌وا منیش به‌یه‌ک له تاوانه‌کانت خۆش ده‌بم. (ت-ح/ح). --------------------------------------------------------------------- سه‌رچاوه: ریاض الصالحین (به‌رگی دووه‌م).