سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  بەشی سێيەم لەشێوازەکانی بانگەواز بە حیکمەت و داناییەوە:
گۆڕینی فۆنت


(ھەبوونی نووسین لەگەڵ پاشا و فەرمانڕەوایان)

ئەو ڕێکارەی بانگەوازی بۆلای پەروەردگار پێدەکرا لەلایەن پێغەمبەری خوداوە ﷺ ڕێکارێکی ئاشتییانە بوو، پشتی بەستبوو بە ھۆشیار کردنەوە و گەیاندنی ووتەی حەق بە ھزری ھەمووان، وە یەکێک لە مەبەستەکانی پشت ناردنی پۆلە سەربازەکان بۆ لادانی ئەو بەربەست و ئاستەنگانە بوو دەھاتنە پێشی بانگخوازانی ڕێی خودا، ئیسلام دینێکی گشتگیرە بۆ ھەموو دانیشتوانی زەوی. پەروەردگار فەرموویەتی:( وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا كَافَّةً لِلنَّاسِ بَشِيرًا وَنَذِيرًا وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ) سبأ: ٢٨

ئەو بانگەوازەش کە پێغەمبەری خودای بۆ نێردرابوو بۆ تەواوی خەڵکی بوو بە تێکڕای جیاوازییەکانیانەوە، پەیامەکەشی پەیامێکی مرۆڤانەیە دوور لە ھەموو وێنایەکی ڕەگەزپەرستی و نەتەوایەتی و کۆمەڵگەرایی، بۆیە بانگەوازەکەی ئاڕاستەکرد بەرەو لای پاشا و فەرمانڕەوایانی زەوی.
پێشەوا ( الطبرانی لە المسور بن مخزمة )ەوە دەیگێڕێتەوە کە: پێغەمبەری خودا ڕۆژێک چووە لای ھاوەڵەکانی و پێی فەرموونخودا منی بۆ تێکڕای خەڵکی ڕەوانە کردووە، ڕەحمەتی خوداتان لەسەربێت کارم بۆ بکەن و جیاوازیتان نەبێت وەک ئەوەی حەوارییەکان ھەیانبوو.

یەکێک لە ڕۆژھەڵاتناسان دەڵێت:
پەیامەکە تەنھا کورت نەبۆتەوە بۆ ناوچەی عەرەبی، بەڵکو تێکڕای جیھان پشکیان ھەیە تێیدا، مادام ھەر یەک خودا ھەیە کەواتە دەبێت ھەر یەک دینیش ھەبێت کە تێکڕای خەڵکی بۆ بانگ بکرێت،تاوەکو دینەکە گشتگیر بێت و ئەو کاریگەرییەی لێی چاوەڕوان دەکرێت بێتەدی لەناو گەلاندا، دینەکەش شێوازێکی جیھانی وەرگرت، ئەمەش بەو نووسینانەدا دەرکەوت کە محمد لە ساڵی شەشەمی کۆچدا بۆ گەورەکانی ئەو سەردەمەی ناردن.

لەو کاتەوەی کە ئیدی جەنگ لەنگەری گرت لە نێوان قوڕەیش و پێغەمبەری خوادا و توندی بەریەک کەوتنە سەربازییەکان کەم بۆوە، چونکە قوڕەیش ھاندەری ھەموو ھۆزە عەرەبییەکانی ناو دوورگەی عەرەبی بوو، ئیدی پێغەمبەری خودا دەستی کرد بە ناردن و بڵاوکردنەوەی بانگخوازانی ڕێی خودا بە زەویدا، کاری ئەوانیش ئاسان نەبوو چونکە ئاستەنگیان لە پێش ھەبوو، ووڵاتەکان لە ژێر دەسەڵاتی پاشا و فەرمانڕەواکان بوون، ئەم پاشا و فەرمانڕەوایانەش نەدەکرا ڕێبدەن بە دینێکی نوێ کە بێتە ناو گەل و ووڵاتەکانیان، پێغەمبەریش ھەرگیز جەنگی لە دژ بەرپا نەدەکردن لە پێش ئەوەی بە ئاشتییانە بانگەوازیان بکات بۆلای دینی اللە تعالی، ڕێگای دەدا بەو کەسانەی ناردوونی بۆ بانگەواز کە بە ئازادانە چالاکی خۆیان بەجێ بگەیەنن، پاشان بواریشی دەدا بەو گەلانەی ژێردەستی کە گوێ بۆ ئەم بانگخوازانە ڕابگرن تا بتوانن بیر و باوەڕ ھەڵبژێرن لە نێوان خۆیان و ئەوان، ئەمەش لەو داناییەیە کە فەرمانی پێکراوە، موسوڵمان بوونی یەک پاشا یاخود فەرمانڕەوا واتا توانای سیاسی و سەربازی دەچێتە پاڵ بانگەواز و کۆششی موسوڵمانان، لەبەر ئەم مەبەستەش پێغەمبەری خودا نێردراوەکانی خۆی دەنارد بۆلای پاشاکانی زەوی وەک پاشای ڕۆم – فارس – غسان – المقوقس – پاشای عەممان – حەبەشە – بەحرەین.....ھەندێکیان موسوڵمان بوون، ئەم نامانەش کاریگەرییەکی گەروەیان لەسەر خەڵکی ھەبوو لە دوورگەی عەرەبی و دەرەوەی دوورگەی عەرەبیش، خەڵکیش بەھایان دادەنا بۆ ئەم دەوڵەتانەی ھاوپەیمانیانن، وە زۆرێکیش لە ھۆزەکان بزوان بۆ ھاتنە نێو ئیسلام، وە ھەندێکیش لە پاشاکان ھاتنە نێو ئیسلام وەک ( المنذر بن ساوی پاشای بەحرەین و جیفر پاشای عوممان ).

* ئەو نامانەی پێغەمبەری خودا دەینارد کۆمەڵێک تایبەتمەندی لەخۆ گرتبوو:-

ھاوبابەتی بوونی ھەموو نووسینەکان، چونکە ھەموویان بنگەوازی ئیسلامیان گرتبووە خۆیان، لە بوونی ئیمان بە خوداوە ھەتا ئیمان بە ڕۆژی دوایی.

ڕەچاوکرنی دۆخی ئەو کەسەی بۆی دەنێردێت، گەر ئەو کەسەی نووسینەکەی بۆ دەنێردرێت لە ( اھل الکتاب ) بوایە باسی لە خاڵە ھاوبەشەکانی نێوانیان دەکرد، وە ئیمان ھێنانی ئەوەش دەگرێتە خۆی کە دان بە دینەکەی پێشووتری ئەویشدا بنێت، وە محمد ئەو کەسەیە کە عیسا مژدەی داوە لە بارەی سەلامی خودا لە ھەمویان بێت.

لەسەر عەرەب کەمێک توندتر بوو لە نووسینەکانی چونکە ئەوان پێش ئەوەی نووسینیان پێبگات ھەر دەیانزانی بە ھاتنی ئەم دینە، بۆیە لە نووسینەکانی بۆیان توندتر دەردەکەوت و باسی لە جەنگ و نەمانی دەسەڵاتیان دەکرد گەر بەرەو ئیسلام نەیەن.

نووسینەکان وەک دەستپێشخەرییەک وەھابوون بۆ بانگخوازەکانی ئیسلام، وە بۆ سەربازەکانیشیان لەو وڵاتانەی کە بۆی دەچوون، ئەو نامانەش پاساوێکی بەجێ بوو بۆ ئەو گەلانە تا دواتر نەتوانن لەو ڕاستییە ھەڵبێن و کاتیشیان ھەبوو ب بیرکردنەوە لە ھەڵبژاردنی بیر و باوەڕیان.

ئەو کەسانەی ھەڵگری نووسینەکان بوون لە کەسە پاڵفتەکراوەکانی دەوری پێغەمبەر خودابوون، ھونەری ئاخاوتنیان باش دەزانی کە لە سەردەمی ئەمڕۆدا پێی دەوترێت ( دیبلۆماسییەت ) و پلەیەکی بڵندیان ھەبوو لە ھێزی کەسایەتی و ھێزی بەڵگە ھێنانەوەدا، بیرفراوان و ڕووکەش چاک بوون، بڕێکی باشیان لە زانست و ئارامگری و دانایی و تێگەیشتن و ئەقڵ بەگەڕخستن و بوێریان ھەبوو کە پاڵفتەی کردبوون بۆ ئەم کارەی پێیان سپێردراوە.

ئەو کەسانەی نێردەی پێغەمبەری خودا بوون بە باشی ئەرکەکەیان بەجێھێنا، وە ھەوڵەکانیان بەرھەم داربوو بەوەی ھەندێک لە پاشاکان بەدەم بانگەوازەکەوە ھاتن وەک پاشای عوممان و بەحرەین، ئەوانی دیکە ڕێزیان لە نێردراوەکان گرت و دیاریشیان پێداناردن بۆ پێغەمبەری خودا جگە لە کیسرا.
بەمەش جێگیربوو کە ئامرازی ناردنی نووسین بۆ پاشاکان کاریگەری باشی لەسەر گەیاندنی بانگەواز ھەبوو، وە ئامرازێکی باشیشە بۆ سەردەمی ئەمڕۆ، گەر کتێبەکان بقۆسترایەتەوە بۆ بەرژەوەندی ئیسلام و کەسانێکی لێھاتوو بیانگەیاندایە کاریگەری دروست دەبوو.

ئامادەکردن و وەرگێڕان: م. باوان بھاءالدین


 727

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram