سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  بەشي یەکەم لەشێوازەكانى بانگەواز بە حيكمەت و داناييەوە:
گۆڕینی فۆنت


(دوور بینی لە ئاکامی بابەتەکان)

مەبەستمان بە دووربینی بریتیە: بیرکردنەوە لە پێش ھەڵنانی ھەر ھەنگاوێک، توێژینەوە لەو دەرئەنجامانەی لەسەری کەڵەکە دەبن، ڕوانین بۆ ئەو سوود و زیانانەی لێیەوە دەچنرێنەوە، ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی موسوڵمانان لە پێناو پاراستنی کیان و مانەوەیان، وە دوور خستنەوەی ھەر مەترسییەک کە دەشێت بێتە ڕێیان، پێشەوا ( قرگبی ) لە ڕاڤەی ئەم فەرمایشتەی پەروەردگاردا (ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ) النحل: ١٢٥ فەرموویەتی: لە مەککە دابەزیوە لەکاتی فەرمان کردن بە ڕاگرتنی شەڕ لەگەڵ قوڕەیش، فەرمانی بە پێغەمبەرﷺ کرد کە بانگەواز بۆ دینی اللە بکات بە نەرم و نیانی، دوور لە زبری و توندی، ھەتا ڕۆژی قیامەتیش دەبێت موسوڵمانان بەم شێوەیە بانگەواز بکەن بۆ دین، بەڵام ئەمە لە ئاستی ئەو کەسانەی یەکخوا پەرستن و تاوانیان ھەیە ھەر دەبێت جیبەجێ بکرێت بەڵام نەسخ بۆتەوە لە ئاستی بێ باوەڕاندا، ووتراویشە: ئەگەر بێ باوەڕانێک ھەبوون بە بێ جەنگ ئومێدی ئەوەیان لێدەکرا موسوڵمان ببن ھەر دەبێت جێبەجێ بکرێت.

لێرەدا ھەندێک لەو حاڵەتانە دەخەینەڕوو کە پێغەمبەرﷺ تیایاندا دووربین بووە بۆ ئاکامی پێشھاتەکان و دەرئەنجامەکانیان:

یەکەم: ڕگری کردنی لەوەی کە موسوڵمانان بەرپەرچی ئەو ئەشکەنجانەی بێ باوەڕان بدەنەوە بە ھەمان چەشن، فەرمان کردنی بەوەی کە دەست بپارێزن و ئارامگر بن و ڕووبەڕووین نەبنەوە، پیاوانێکیان تێدابوو کە ناخیان پڕبوو لە پیاوەتی وەکو (حمزە بن عبدالمطلب – عمر بن الخطاب- سعد بن ابی وقاص- طلحة بن عبیداللە) چونکە ئەمانە گەر فەرمانی پێغەمبەرﷺ نەبوایە دەیانتوانی ئەو ئازار و ئەشکەنجەیەی بێ باوەڕان لە خۆیان دوور بخەنەوە و وەڵامیشی بدەنەوە.

ئیسلام لە پێناو پێگەیشتنیدا پێویستی بە ڕاگر ھەیە تا بڵندببیتەوە، بۆ ئەوەی ئەمەش ڕووبدات دەبێت و ئارامگری و ئاشتی ھەبێت، تاوەکو بڕواداران بێن بە دەنگ بانگەوازەکەوە  و پشتیان قایم و توند بێت.

چەن ھۆکارێک ھەبوون کە وایان دەکرد پێغەمبەرﷺ دەست بگرێتەوە لەو ئەشکەنجانەی بێ باوەڕان و ئاشتی ڕابگرێت:

ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ قوڕەیش دەبووە ھەل بۆ ئەوان تا ووزەیان ڕێکبخەن و دۆستەکانیان بانگھێشت بکەن، ھەموان کۆبکەنەوە و ڕەگی بانگخوازانی دینی خواد ھەڵکێشن و  ئەوانەش کە بەرگریان لێدەکەن، یاخود ببێتە ھۆکاری پەشۆکانی تیرەی پێغەمبەر خۆی و دوور بکەونەوە لەوەی پشتی بگرن، خۆی و ھاوەڵەکانی جێبھێلن و کەی پشتیان نەگرێت بەمەش ڕووبەڕووی قوڕەیش و شمشێرەکانیان ببنەوە بێ پاڵپشتی.

بەڵام کە ئەو بەو شێوە ئاشتیانەیە بانگەوازی دەکرد و تەنھا خۆی و ھاوەڵەکانی بەر ئەو ئەشکەنجەیە کەوتن کە تەنھا لە ساتەکانی کۆتاییدا گەیشت بە حاڵەتی کوشتن، ئەمە وای کرد بنی ھاشم و ھاوپەیمانەکانیان جارێ ھەر لە پاڵ بانگەوازەکەیدا بمێننەوە، بەڵکو بوە مایەی وروژاندنی پیاوەتی ھەندێک لە پیاوانی خێڵەکانی دیکە سەبارەت بەو ستەمەی لە خۆیان و نەوەکانیان دەکرێت، ئەمەشوای لێکردن بەدەنگ ئەم بانگەوازەوە بێن یاخود پاڵپشتی بکەن، وەک چۆن کە حمزة بن عبدالمطلب بیستی کەوا ابو جھل ووتەی نەشیاوی بە پێغەمبەری خودا ووتوە و ڕەخنەی لە دینەکەی گرتووە، چوو بۆی و لێدانێک لێیدا کە سەری بریندار کرد و دواتریش موسوڵمان بوونی خۆی ڕاگەیاند.

کاتێکیش قوڕەیش ھەموو پەیوەندییەکیان پچڕاند لەگەڵ موسوڵمانان و بنی ھاشم لەناو ھاوەڵ پەیداکەراندا تیایاندا ھەبوو ھاوسۆزی بۆ موسوڵمانان ھەبوو، بە نھێنی خۆراکی بۆ دەناردن، جارێک ( ابو جھل ) گەیشت بە ( حکیم بن حزام بن خویلد ) و مێردمنداڵێکشی لەگەڵ بوو کە گەنمی ھەڵگرتبوو تاوەکو بیبەن بۆ خاتوو خدیجە کە ھاوسەری پێغەمبەری خوا بوو، ابو جھل لێیان نەگەڕا و ووتی: چیە دەڵێی خواردن دەبەیت بۆ بنی ھاشم؟ سوێند بە خودا خۆت و خواردنەکەشت لێرە ناجوڵێن تا لەناو مەککەدا ئاشکراتان نەکەم، لەم کاتەدا ( ابو البختری ) پێیان گەیشت و وتی: چیە، چیت لێیان دەوێت؟ ابو جھل وتی: نیازی وایە خواردن ببات بۆ بنی ھاشم، ابو البختری وتی: خاتوو خدیجە ئامۆژنییەتی و خواردنی لای حکیم بووە، ئێستا داوای کردووە و ئەمیش بۆی دەباتەوە دەتەوێ ڕێ لەوەش بگری؟ ڕێیان بەردە بڕۆن.
ابو جھل ڕێی نەدان، بۆیە لەگەڵ حکیم ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و حکیم لێدانێکی لە ابو جھل دا و برینداری کرد، لەو کاتەشدا حمزة بن عبدالمطلب چاوی لێان بوو، بەڵام پێیان خۆش نەبوو ئەم باسە بە پێغەمبەری خودا بگاتەوە وە دواتریش ببێت بە بیانوو تاوەکو ووتەی نەشیاو بەرامبەر موسوڵمانان بکرێت.

وە لە ھەڵوەشاندنەوەی پەیمان لە لایەن ( ھشام بن عمر بن ربیعة – زھیر بن ابی – امیة بن المغیرة – المطعم بن عدی بن نوفل.......)
بەڵگەبوو سەبارەت بەوەی کە ئەوان سۆز و بەزەییان جووڵا سەبارەت بەو ئازار و برسێتیەی بنی ھاشم و بنی عبدالمطلب دووچاری ببوونەوە ، ئەمەش گوزارشتە لەوەی کە لەناو بێ باوەڕەکاندا کەسانێک ھەبوون کە ھاوسۆزبوون لەگەڵ موسوڵمانان و بەو شەڕِەنگێزییەی قوڕەیش ڕازی نەبوون.
ھەروەھا ھەندیک لە پیاوە خاوەن دەسەڵاتەکانی ناو قوڕەیش ئامادەیی ئەوەیان تێدابوو نەوە موسوڵمانەکانی خۆیان بپارێزن و بەرگریان لێبکەن، وەک ( بنو تیم ) کە لە تیرەی ابو بکر بوو ڕەزای خودای لەسەربێت، کاتێک دەستدرێژیانن کردە سەر ابو بکر ووتی : دەبێت عتبە بکوژین.

ھەروەھا (ھشام بن الولید بن المغیرة) ڕەتی کردەوە براکەی بدات بە قوڕەیش تا بیکوژن و پێان ووت: ئیچمە دەمانەوێت سزای ئەم ھەرزەکارانە بدەین لەسەر ئەم دینەی دایانھێناوە، ئەویش پێی وتن: باشە سزای بدەن بەڵام سوێند بەخوا بیکوژن منیش لە تۆلەیدا چاکترین پیاوی قوڕەیش ئەکوژم...قوڕەیش ووتیان ئەی نەفرەت، لەم پیسە بگەڕێن نەوەک بە دەستمانەوە شتێکی بەسەر بێت و پیاوێک لە تۆڵەیدا بکوژرێتەوە، بۆیە لێی گەڕان بەمەش خودا ئەو بەڵایەی دوورخستەوە.
ھەندێکیشیان دەمارگیری خێڵەکیان دەبزوا کاتێک ھەڵوێستی قوڕەیشیان دەبینی سەبارەت بە کەسەکانیان کە موسوڵمان بوون، تەنانەت ھەبوو دوژمنی سەرسەختی موسوڵمانان بوو بەڵام لەبەر دیتنی ھەڵوێستێک دەچووە پاڵ ئەوان وەک ( ابی لھب ) کە ھەڕەشەی لە قوڕەیش کرد کاتێک ( بنو مخزوم ) ویستیان ڕێگری لە ( ابی طالب ) بکەن کە دەیویست قەرز بکات لە کوڕی خوشکەکەی بە ناوی  ( ابی سلمة المخزومی)، ابی لھب ووتی: ئەی قوڕەیش زۆر کارتان لەسەر ئەم پیرە پیاوە گران کردووە، یان کۆتایی بەم شتە دێنن یاخود ئێمە دەچینە پاڵی ھەتا چیدەوێ دەیکات.


ئامادەكردن و وەرگێڕان: م. باوان بهاءالدين




 738

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram