وەک باس دەکرێ بەیانی سەعات[8]و نیوی بەیانی یەکشەممە (21/6/2020) خۆرگیران دەبێ، بۆیە سونەتە دوو ڕکات نوێژ بکرێ،، بەم شێوەیەی لای خوارەوە: نوێژی( خۆرگیران ) بکرێت لە مزگەوت یان لە ماڵ (بە تاک یان کۆمەڵ) بە دوو رکەعەت ئەنجام دەدرێت ؛ لەهەر ڕکعەتێکدا دووجار سورەتی فاتیحە و سورەتێک لەقورئانی پیرۆز دەخوێندرێت وە دوو جار ڕکوع دەبردرێت ؛ واتا پاش نییەت و اللە اکبر سورەتی فاتیحە و سورەتێکی تر لەدوای فاتیحە دەخوێنی یەکسەر دەچیتە رکوعێکی ترو پاشان کە هەستایتەوە (سمع اللە لمن حمدە) دەڵێیت ودووبارە سورەتی فاتیحە و سورەتێکی تر دەخوێنی ئینجا دەچیتەوە رکوع پاشان کە هەستایتەوە (سمع اللە لمن حمدە) دەخوێنی ئینجا دەچیتە سوجدە و دوو جار سوجدە دەبەیت پاشان هەڵدەستیتەوە بۆ ڕکعەتی دووەم بەهەمان شێوەی ڕکعەتی یەکەم ئەنجامی دەدەیت و تەحیات دەخوێنیت و سەلام دەدەیتەوە . تێبنی: لە ماڵەوە دەتوانی بە تاک (بەس خۆت)یان بە کۆمەڵ لەگەڵ خێزان ومنداڵەکانت ئەنجامی بدەیت