سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  یەكەم پزیشك كەوا دەمامك (ماسك)ی بەكارهێنا كێ بوو؟!
گۆڕینی فۆنت


یەكەم پزیشك كەوا دەمامك (ماسك)ی بەكارهێنا كێ بوو؟!

لە ناوەراستی سەدەی (14)ز لە بواری پزیشكییدا كۆمەڵێ زانای گەورە بەدیار كەوتن، یەك لەوانەش زانا و پزیشكی موسڵمان عیزەددینی_جەلدەكی بوو.
جەلدەكی خاوەنی كۆمەڵێ داهێنانی گەورەیە لە بواری پزیشكی و كیمیاییدا. هەروەها یەكەم كەسە باسی لە گرنگی كەمامە و دەمامك كردبێ لە كاتی چارەسەركردنی نەخۆشاندا.
ئەم زانایە جەختی كردۆتەوە لەسەر گرنگی ماسك لەكاتی تاقیكردنەوە كیمیاییەكاندا، تاوەكو رێگری بكات لە ماددە كیمیاییە زیانبەخشەكان.
ئەمەش لە كاتێكدایە لە سەرچاوە خۆرئاواییەكاندا بەكارهێنانی دەمامك بۆ مەبەستی پزیشكی، لەساڵی 1897ز بووە.
جەلدەكی خاوەنی كتێبێكی گرنگە لە بواری پزیشكییدا، بەناوی (نهایە الطب) كەوا ئەوروپییەكان بۆ چەند سەدەیەك سوودیان لێبینیوە. جۆرج سارتۆنیش لەم بارەیەوە وتوویەتی:
"ئەم كتێبە گرنگی و بایەخێكی یەكجار زۆری هەیە لە بواری ئەو بەرهەمانەی كەوا زانا موسڵمانەكان بەرهەمیایان هێناون لە نموونەی جابر و رازی و ...)

سەرچاوە/
-امیر جعفر اڵارشدی: التفوق العلمی فی الاسلام، ص46.
-جورج سارتون: المدخل لتاریخ العلم.

____________________

وەرگیراوە لە پەیجی شارستانیەتی_ئیسلاميی

 543

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram