سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  خەلیفە (عمری کوڕی عبدالعزیز) چۆن چاکسازی کرد؟
گۆڕینی فۆنت


خەلیفە (عمری کوڕی عبدالعزیز) چۆن چاکسازی کرد؟

یەکێک لە سەرکردە ریفۆرمخوازەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بە گشتی ومێژووی ئیسلام ورۆژهەڵات بەتایبەت، بریتیە لە خەلیفەی دەوڵەتی ئومەوی (عمری کوڕی عبدالعزیز) کە تەنیا (دوو ساڵ وپێنج مانگ وچوار رۆژ) حوکمی کردووە، لە کاتێکدا سنوری حکومڕانیەکەی لە (وڵاتی هند وصین) لە رۆژهەڵات دەستیپێکردوە تاوەکو (ئیسپانیاو پرتوگال) لە ئەوروپا، واتە زیاتر لە (٤٠ دەوڵەتی) ئەمرۆی بەڕێوە بردووە..
چۆن توانی لە ماوەی تەنیا (یەکەم ساڵی حکومڕانیەکەیدا) چاکسازی بکات وگۆڕانکاری ریشەیی ئەنجامبدات وخۆشگوزەرانی بۆ خەڵک فەراهەم بهێنێت، هۆکاری سەرکەوتنەکەی ئەم خاڵانە بوون:
1- سەرەتا پێش ئەوەی هیچ شتێک بکات لە خۆیەوە دەستی پێکرد، ئەو رۆژەی بوو بە خەلیفە جلوبەرگ و کەلوپەلە گرانبەهاکانی هەموو لەخۆی داڕنی وتەسلیمی دەوڵەتی کرد، بەرادەیەک خۆی کردە کەسێکی ئاسایی.
2- دوای خۆی خێزانو ماڵو منداڵەکەی چاککرد، داوای لە ژنو کورو کچەکانی کرد ئەوانیش جلوبەرگ و کەلوپەلە گرانبەهاکانی خۆیان تەسلیم بە دەوڵەت بکەن و وەک خەڵکی ئاسایی بژین، لە راستیدا ئەوان خێزانێکی خانەدان بوون، بە تایبەت ژنەکەی کە هەموو کەسوکاری خەلیفە بوون، شاعیرێک لە بەرانبەری دەنوسێت:
بنت الخلیفە والخلیفە جدها أخت الخلائف والخلیفە زوجها
3- دواتر خزمو کەسوکارو دەوروبەرەکەی چاککرد، داوای لێکردن ژیانی خۆیان سادە بکەنەوەو جیاواز نەبن لە خەڵکی ئاسایی
4- حکومەتی کردە حکومەتی هاوڵاتی و لەهەمانکات خزمەتگوزار و شەفاف وزوڵمی لەسەر خەڵک لادا.
5- متمانەی دروست کرد لە نێوان دەوڵەت وهاوڵاتیانیدا، تا ئەو رادەیەی خەڵک دەوڵەتیان بەهی خۆیان ئەزانی، تەنانەت خەڵک بەبێ هیچ زۆرلێکردنێک باج (زەریبە)یان دەدا بە حکومەت
6- داهاتی حکومەت ومەسروفاتی رێکخستەوە، بە جۆرێک سەرچاوەی داهاتو سەرفکردن روون بوو.
7- بنەمای حکومرانیەکەی (دادگەریی) بوو، جیاوازی نەدەکرد لە نێوان هیچ کەس، لە رەنگ وزمانو نەتەوەو ئایینی جیاواز. هەرکەس مافی خۆی پێدەدا.
8- شەڕەکانی راگرتو سوپاکەی کشانەوە، پێی وتن دەبێت سەرباز پەروەردە بکرێت بۆ ئەوەی بزاننێت لە پێناوی چیدا دەجەنگێ.
9- لە ساڵی یەکەمی حوکمرانیەکەیدا زیاتر خزمەتی ئەو ولایەتانەی دەکرد کە بێخزمەتن وخەڵکی هەژاری تیادا دەژی، ئەمەش وای کرد ساڵی دووەم بەشێکی زۆر پێویستییان بە خزمەتکردن نەمێنێت.
10- یاسا بۆ هەموان بوو، لە چەسپاندنی یاسادا سڵی لە کەس نەدەکردەوە.
11- سیاسەتی قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتیان بنەمای حوکمڕانیەکەی بوو، بە تایبەت لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیارێک کە بەرژەوەندی گشتی تێدا بوایە، بەردەوام قەرەبووی خەڵکی دەکردەوەو هەرکەس مافی لای حکومەت بوایە پیی دەدایەوە.
___________________
وەرگیراوە لە پەیجی شارستانیەتى ئیسلامی

 38

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus