باسی هیوا و ئومێد به میهره‌بانی خوا گه‌وره. کوڕی ئیسلام قال الله تعالى " قل يا عبادي الذين أسرفوا على أنفسهم لا تقنطوا من رحمة الله إن الله يغفر الذنوب جميعا إنه هو الغفور الرحيم " الزمر / 53. قال تعالى "وهل نجازي إلا الكفور " سبأ / 17. قال تعالى " إنا قد أوحي إلينا أن العذاب على من كذب وتولى " طه / 48. قال تعالى " ورحمتي وسعت كل شي‌ء" الأعراف / 156. خودای گه‌وره به حه‌زره‌ت (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێ: ئه‌ی موحه‌مه‌د! له‌سه‌ر زمانی من به به‌نده‌کانم، بفه‌رموو که خوادا پێتان ده‌فه‌رمووێ: ئه‌ی به‌نده‌کانی خوا! ئه‌ی که‌سانێ که زوڵم و زۆرێکی زۆر زۆرتان له‌خودی خۆتان کردووه، به‌کردنی تاوان و به‌قه‌بوڵی کوفر، له‌ڕه‌حمه‌تی خودا نا‌ئومێد مه‌بن، چونکه خودا ده‌توانێ له هه‌موو گوناهێ خۆش ببێ، ڕه‌حمه‌تی خودا هه‌موو شتێکی داپۆشیوه، به‌ڵام عه‌زاب و ئێش و ئازار له‌ئه‌نجاما بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که‌دین به درۆ ده‌زانن و ته‌وبه ناکه‌ن‌و ئیسلام نابن‌و هه‌تا ده‌مرن پشت له حه‌ق ده‌که‌ن. ١/٤١٢- وعن عبادة بن الصامت رضي الله عنه قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم من شهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له وأن محمدا عبده ورسوله وأن عيسى عبد الله ورسوله وكلمته ألقاها إلى مريم وروح منه وأن الجنة حق والنار حق أدخله الله الجنة على ما كان من العمل متفق عليه وفي رواية لمسلم من شهد أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله حرم الله عليه النار: عوباده‌ی کوڕی صامیت (ڕه‌زای خودای لێ بێت) له پێغه‌مبه‌ره‌وه(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێ: هه‌رکه‌سێ شایه‌تی بدا که بێجگه له یه‌زدانی پاک خودای تر نییه‌و هه‌ر بۆ خۆی خودایه‌و تاکو ته‌نیایه‌و هاوبه‌شی نییه، وه شایه‌تی بدا که موحه‌مه‌د به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خودایه، وه عیسای کوڕی مه‌ریه‌میش به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خودایه‌و، به‌فه‌رمووده‌ی خودا له مه‌ریه‌م بووه، به‌بێ باب و، ڕه‌حمه‌تێکه‌و خودا ناردوویه‌تی، وه شایه‌تی بدا که به‌هه‌شت ڕاسته‌و دۆزه‌خ ڕاسته، هه‌ر که‌سێ ئه‌م شایه‌تی‌یه بدا له‌سه‌ر ئه‌م شێوه‌یه خودا ده‌یخاته به‌هه‌شته‌وه، ئیتر کرده‌وه‌ی هه‌ر چی بێ (ش= بوخاری و موسلیم) له گێڕانه‌وه‌یه‌کی موسلیم دا: هه‌ر که‌سێ شایه‌تی بدا که هه‌ر خودا خودایه‌و موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری خودایه خودا له ئاگری دۆزه‌خ حه‌رامی ده‌کا. ٢/٤١٣- وعن أبي ذر رضي الله عنه قال قال النبي صلى الله عليه وسلم يقول الله عز وجل من جا‌ء بالحسنة فله عشر أمثالها أو أزيد ومن جا‌ء بالسيئة فجزاء سيئة سيئة مثلها أو أغفر ومن تقرب مني شبرا تقربت منه ذراعا ومن تقرب مني ذراعا تقربت منه باعا ومن أتاني يمشي أتيته هرولة ومن لقيني بقراب الأرض خطيئة لا يشرك بي شيئا لقيته بمثلها مغفرة. رواه مسلم: ئه‌بو ذه‌ر(ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: حه‌زره‌ت (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: خودای گه‌وره‌و سه‌روه‌ر ده‌فه‌رموێ: هه‌رکه‌سێ چاکه‌یێ بکات من ده قات چاکه‌ی ده‌ده‌مه‌وه، یا به‌زیاتریش تۆڵه‌ی بۆ ده‌که‌مه‌وه، وه هه‌ر که‌سێ خراپه‌یێ بکا پاداشته‌که‌ی یه‌ک به‌یه‌که، له‌وانه‌شه که بی پۆشم بۆی، ئه‌گه‌ر که‌سێ بستێ له من نزیک ببێته‌وه، من باڵێ له‌و نزیک ده‌بمه‌وه، ئه‌گه‌ر که‌سێ باڵێک له من نزیک ببێته‌وه من دوو باڵ له‌و نزیک ده‌بمه‌وه، ئه‌گه‌ر که‌سێ به ڕۆیشتنی ئاسایی بێ بۆ لای من، من به لۆقه ده‌چم بۆ لای ئه‌و، ئه‌گه‌ر که‌سێ پڕ به زه‌وی تاوانی هه‌بێ‌و به‌و هه‌موو تاوانه‌وه بێ بۆ دیوانی من، منیش به پڕ زه‌وی لێخۆشبوونه‌وه ده‌چم به پیریه‌وه، به‌مه‌رجێ هاوبه‌شم بۆ په‌یدا نه‌کاو له‌سه‌ر ئیمان و باوه‌ڕ به خودا بمرێ! (م). ٣/٤١٥- وعن جابر رضي الله عنه قال جا‌ء أعرابي إلى النبي صلى الله عليه وسلم فقال يا رسول الله ما الموجبتان فقال من مات لا يشرك بالله شيئا دخل الجنة ومن مات يشرك به شيئا دخل النار. رواه مسلم: جابیر(ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: پیاوێ هاته خزمه‌تی حه‌زره‌ت (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) گووتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا! ئه‌و دوو شته چی‌و چین که یه‌کێکیان ده‌بێ به‌هۆی چوونه به هه‌شت‌و ئه‌وی تریان ده‌بێ به هۆی چوونه دۆزه‌خ؟ فه‌رمووی: هه‌رکه‌سێ له‌سه‌ر ئیمان و باوه‌ڕ به خوا بمرێ و هیچ هاوبه‌ش دانه‌نێ بۆ خوا ئه‌وه ده‌چێته به هه‌شت، وه هه‌ر که‌سێ هاوبه‌ش بۆ خوا دابنێ‌و له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه بمرێ و ته‌وبه‌ی لێ نه‌کا، ئه‌وه ده‌چێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه (م). ٤/٤١٥- وعن أنس رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم ومعاذ رديفه على الرحل قال يا معاذ قال لبييك يا رسول الله وسعديك قال يا معاذ قال لبيك يارسول الله وسعديك قال يا معاذ قال لبيك يا رسول الله وسعديك ثلاثا قال ما من عبد يشهد أن لا إله إلا الله وأن محمدا عبده ورسوله صدقا من قلبه إلا حرمه الله على النار قال يا رسول الله أفلا أخبر بها الناس فيستبشروا قال إذا يتكلوا فأخبر بها معاذ عند موته تأثما.متفق عليه: ئه‌نه‌س (ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: جارێک موعاذی کوڕی جه‌به‌ل له پاشکۆی پێغه‌مبه‌ره‌وه (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) سوار بوو بوو،وڵاخه‌که‌ی ژێریان کورتانی پێوه بوو، حه‌زره‌ت (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: ئه‌ی موعاذ! موعاذ فه‌رمووی: بفه‌رموو ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا! سه‌رم له ڕێتایه- سێ جار ئاوایان فه‌رموو- جا پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: هه‌ر به‌نده‌یێ شایه‌تی بدا به زمان و به دڵ باوه‌ڕی پێی هه‌بێ: که هه‌ر خودا خودایه و موحه‌مه‌د فروستاده‌ی ئه‌وه، ئیتر خودا هه‌م له‌ش و هه‌م گیانی ئه‌و که‌سه قه‌ده‌غه ده‌کا له‌سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ. ئه‌ویش عه‌رزی کرد: قوربان! ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا! بۆ ئه‌م مژده خۆشه به خه‌ڵک ڕانه‌گه‌یه‌نم، تا خۆشییان تێ‌بکه‌وێ. فه‌رمووی: ئاخر سارد ده‌بنه‌وه‌و پشتی لێ ده‌که‌نه‌وه. جا موعاذ له‌کاتی سه‌ره‌مه‌رگا ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی ڕاگه‌یاندو گێڕایه‌وه بۆ موسڵمانان، نه‌بادا به شاردنه‌وه‌ی ئه‌م زانست و عیلمه گوناهبار ببێ (ش). ٥/٤١٦- وعن أبي هريرة أو أبي سعيد الخدري رضي الله عنهما شك الراوي ولا يضر الشك في عين الصحابي لأنهم كلهم عدول قال لما كان يوم غزوة تبوك أصاب الناس مجاعة فقالوا يا رسول الله لو أذنت لنا فنحرنا نواضحنا فأكلنا وادهنا فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم افعلوا فجا‌ء عمر رضي الله عنه فقال يا رسول الله إن فعلت قل الظهر ولكن ادعهم بفضل أزوادهم ثم ادع الله له‌م عليها بالبركة لعل الله أن يجعل في ذلك البركة فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم نعم فدعا بنطع فبسطه ثم دعا بفضل أزاودهم فجعل الرجل يجيء بكف ذرة ويجيء الآخر بكف تمر ويجيء الآخر بكسرة حتى اجتمع على النطع من ذلك شي‌ء يسير فدعا رسول الله صلى الله عليه وسلم بالبركة ثم قال خذوا في أوعيتكم فأخذوا في أوعيتهم حتى ما تركوا في العسكر وعاء إلا ملأوه وأكلوا حتى شبعوا وفضل فضلة فقال رسول صلى الله عليه وسلم أشهد أن لا إله إلا الله وأني رسول الله لا يلقى الله بهما عبد غير شاك فيحجب عن الجنة. رواه مسلم: ئه‌بو هوره‌یره - یا ئه‌بو سه‌عیدی خودریی (ڕه‌زای خودایان له‌بێت) فه‌رمووی: له غه‌زای ته‌بووکا خه‌ڵکه‌که تووشی برسێتی‌یه‌کی سه‌خت بوون و خوارده‌مه‌نی ته‌واو ته‌واو هاته کزیی، گووتیان: ئه‌ی ڕابه‌ری خودا! ئه‌گه‌ر ڕێگامان پێ‌بده‌یت ئه‌وا ووشتره‌کانمان سه‌ر ده‌بڕین، هه‌م گۆشته‌که‌یان ده‌خۆین و هه‌م به‌زه‌که‌یشیان ده‌که‌ین به پیوو ڕۆن؟ حه‌زره‌ت (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: باشه وابکه‌ن، به‌ڵام له‌پاشا عومه‌ر (ڕه‌زای خودای لێ بێت) هات فه‌رمووی: ئه‌ی ڕه‌هبه‌ری خودا! ئه‌گه‌ر ئه‌مه بکه‌ی ووشتری سواری که‌م ده‌بێ، به‌ڵام بانگیان بکه با ئه‌و پاشه‌ڕۆکه‌ی له نانه‌به‌ره‌کانیاندا ماوه بیهێنن و تۆ نزا به‌سه‌ریدا بخوێنه، که خودا پیت و فه‌ڕی تێ بخات بۆیان، سا به‌شکو خودا پیت و فه‌ڕی تێ بخات، پێغه‌مبه‌ریش (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: (به‌ڵێ باشه). ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌ستووری دا که‌وڵێکیان بۆی هێناو ڕایخست و ده‌ستووری دائه‌و بنبۆڵ و پاشه‌ڕۆکه‌ی له‌ناو توێشه به‌ره‌کانیانا مابوو هێنایان، پیاوی وا هه‌بووله‌پێ گه‌نمه‌شامی ده‌هێنا، هی واش هه‌بوو پڕ لالوێچێ خورمای ده‌هێنا، یه‌کێکی تر که‌رته نانێکی ده‌هێنا، هه‌تا له‌م هه‌ڕه‌مه‌یه هه‌نێ شت کۆکرایه‌وه‌و دانرا له‌سه‌ر که‌وڵه‌که، فه‌رمووی: ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) نزای پیت و فه‌ڕی به‌سه‌ریدا خوێند، له‌پاشا فه‌رمووی: ده‌ی ئینجا هه‌ڵگرن و بیکه‌نه ده‌فره‌کانتانه‌وه! فه‌رمووی: ئیتر ئه‌وانیش ده‌ستیان کرد به لێبردنی و هه‌ر که‌سه‌ی لێی ده‌کرده جه‌واڵه‌که‌ی خۆی، هه‌تا له‌ناو له‌شکره‌که‌دا ده‌فرو جه‌واڵ نه‌ما که له‌و توێشه‌یه پڕی نه‌که‌ن، فه‌رمووی: ده‌ستیشیان کرد به لێخواردنی لێیان خوارد هه‌تا تێربوون، که‌چی هێشتا له‌و پاشخوانه به‌ماوه هه‌ر مابوو! ئه‌وجا حه‌زره‌ت (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: گه‌واهو شایه‌تی ده‌ده‌م که هه‌ر یه‌زدان خودایه، وه من پێغه‌مبه‌ری خودام، هه‌ر به‌نده‌یێ- به‌م دوو ووشه‌یه‌وه بچێته‌وه دیداری خودا، به‌مه‌رجێ شک و گومانی تیایاندا نه‌بێ، ئه‌م به‌نده‌یه نا ئومێد نابێ له به‌هه‌شت! (م).