چ کاتێک گەل سەر دەکەوێ و ئاسوودەو بەختەوەر دەبێت.؟! خۆشەویستان، گەلی ستەمدیدەی کوردستانم باش بزانن کاتێک خودا گەلێک یان ھۆزێک یان کۆمەڵێک سەر دەخات بەسەر زوڵم و ناحەقی و برسیەتیداو ئاسوودەو بەختەوەری دەکات کە: - ئەو گەلە ڕوو لە خودا بن و تەنھاو تەنھاو بەندایەتی و کڕنووش بۆ ئەو ببەن ، چ لە پەرستش یان لە حاکمییەت و حوکم و بریاڕداندا. - ئەو گەلە ئەمر بە چاکەو بەرگری لە خراپە بکات. - ئەو گەلە سنوورەکانی خودا نەبەزێنێت و بە ئاشکرا یان بە نھێنی ئەو سنوورانە نەشکێنن. - بە ئاشکرا گوناە و تاوان ئەنجام نەدەن و لەسەر شاشەکان یان لە گۆڤارو ڕووپەرەکاندا بڵاوی نةکەنەوە. - دەبێ تەنھا و تەنھا خۆشویستن و رق لێبوونیان لەبەر خودا بێت. - دەبێ ھەمیشە پشتگیری مەزڵوم بکەن و پشت لە زاڵم بکەن و ڕووی لێوەربگێڕن. - دەبێ ئەو گەلە ھەمیشە لە تێکۆشان و بەرخۆداندا بێت و ڕوو لە دنیا نەکات و پشت لە دین و وڵات و پیرۆزییەکانی بکات. خۆشەویستانم: ئیتر لەوە بەدواوە بە دووی ئاسوودەیی نەگەڕێن و بە تەماش نەبن خۆشی و خۆشگوزەرانی برژێ بەسەرتاندا. -بە کورتی و بە کوردی: ان تنصروا اللە ینصرکم ویثبت أقدامکم. ئەگەر ئێوە خوداو بەرنامەکەی سەربخەن و ھەوڵ و تێکۆشانتان ھەر بۆ ئەوە بێت، بێگومان خوداش ئێوە سەردەخات و جێگیرو پایەدارتان دەکات و جڵەوی کاروکرداری دونیا دەداتە دەستی ئێوە. عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود سەرپەرشتیاری پرۆژە بانگەوزاییەکانی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org