سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  لە (صلاح الدین)ەوە دەرس وەربگرن.!!
گۆڕینی فۆنت


لە (صلاح الدین)ەوە دەرس وەربگرن.!!

سەڵاحەددین چۆن توانی ببێتە جێگای ڕەزامەندی خەڵكی؟!
................................
سەڵاحەددین بۆیە توانی لەماوەیەكی زۆر كەمدا زاڵ ببێت بەسەر میسر و پاشان شام و یەمەن و مەككە و... زۆر جوان لەگەڵ خەڵكیدا مامەڵەی دەكرد. بۆ وێنە:
كاتێ‌ كاروباری میسری گرتە دەست، رێزێكی زۆری لە خەڵكەكەی گرت و ماڵ و دارایی بەسەردا دابەش كردن، ئەو باج و سەرانە زۆرەی كەوا حكومەتی فاتمی پێشتر بەسەریدا سەپاندبوونی بەزۆرەملێ لەسەری هەڵگرتن، چونكە باجەكان بەرادەیەك زۆربوون حكوومەت باجی لەسەر ڕووباری نیلیش دانابوو، لەوەی هاتووچۆی پیا دەكات لەوەی سوودی لیوەردەگری چ بۆ زەوی چ بۆ راوەماسی چ بۆ خواردنەوە و ....
هەروەها بەتاڵ كردنەوەی سەرجەم ئەو باجانەی كەوا ببونە بارگرنی بۆ خەڵكی پوچەڵی كردنەوە. هەروەكو ئەوەی میری مەككە بەسەر حاجییانیدا سەپاندبوو، كەوا دەبێ هەموو حاجییەك بچێتە جددە و باج بدات. ئەمەش تەنها بە لابردنی باجەكە نا بەڵكو هەستا بە قەرەبووكردنەوە بۆ گەورەی شاری مەككە، ئەویش بە رەوانە كردنی (2000) عەلبە دانەوێڵە ساڵانە، بەو مەرجەی دابەشی بكات بەسەر تەواوی خەڵكی مەككە و مەدینەدا.
لە میسردا سەلاحەددین هەستا بە پەرەدان بە مەزهەبی سوننی و بۆ ئەمەش چوار خوێندنگەی كردنەوە بەناوی (ناصریە و مالكییە و سیوفیە و سەلاحییە) و گرنگیدان بە مەزهەبی شافیعی.
سەڵاحەددین چاكسازییەكانی لە ناوچەكانی تریش پەرەپێدا، بۆ نموونە كاتێ‌ چووە دیمەشق سەرجەم ئەو باجانەی هەڵوەشاندەوە كە لە پاش مەرگی (نورەدین مەحموود) بەسەر خەڵكەكەدا سەپێنرا بوون و سەرجەم كاربەدەستانیشی لەو بڕیارانە ئاگادار دەكردەوە كەوا پەیوەست بن پێیانەوە.
هەروەها لێبوردنی گشتی دەردەكرد بۆ دانیشتوانی ئەو قەڵایانەی كەوا لەسەنگەری دوژمنیشدا بوون دژ بە ئەو، بەڵام بەو مەرجەی لەمەودوا هاوكاری سووپاكەی بن لە كاتی ئاڵۆزی و پشێوییەكاندا.

سەڵاحەددین ئاوا ژیا و ئاوا بوو بۆ میللەت و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی، ئەوە حكومەتەكەی ئەو بوو. كابراش نە لە مێژوو شارەزایە و چڵكاوخۆری سەرفرەی ئەم حیزب و ئەو حیزبە، دێ لەسەر سەڵاحەددین قسان دەكات!!

سەرچاوە/ ابن الاثیر: الكامل، ج7
__________________________
وەرگیراوە لە پەیجی شارستانیەتی ئیسلامی



 625

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram