سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  بۆ دووشت بانگه‌وازی ئوممه‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌ین:
گۆڕینی فۆنت


بۆ دووشت بانگه‌وازی ئوممه‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌ین:

بانگه‌وازی ئوممه‌ت ده‌كه‌ین، كه‌ له‌خه‌وه‌كه‌ی وه‌خه‌به‌ر بێ و، ویست و وره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ خوای په‌روه‌ردگار، چونكه‌ جگه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ بۆلای خوا، هیچ ڕێگای ڕزگاربوونی دی له‌به‌رده‌مدا نین.
هه‌روه‌ها بانگه‌وازی ئوممه‌ت ده‌كه‌ین، كه‌ دووباره‌-سه‌رله‌نوێ‌-ئایینه‌كه‌ی خۆی بناسێت و پێیدابچێته‌وه‌، تا بتوانێت ئه‌وه‌ی دادگه‌ری ژیانی خه‌ڵكیه‌ له‌هه‌موو بواره‌كاندا، كه‌ پێی وه‌دی دێ‌، تێیدا بدۆزێته‌وه‌، هه‌روه‌كو خوای په‌روه‌ردگار له‌ كتێبه‌كه‌یدا باسی كردووه‌، له‌گه‌ڵ دڵنیاییه‌كی ته‌واو، كه‌ فه‌رمووده‌ی خوا حه‌قه‌و، ئه‌وه‌ی خوا بڕیاری له‌سه‌رداوه‌ حه‌قه‌و، تاكه‌ ڕێگای ڕزگاربوون له‌ دونیاو دواڕۆژدا هه‌ر ئه‌وه‌یه‌، كه‌ خوا بڕیاری له‌سه‌ر داوه‌.
به‌ڵام هۆشیاریی پێویست و ده‌ست پێشخه‌رییه‌كانی به‌ یارمه‌تی خوا ده‌ستی پێكردووه‌، ته‌نها ئاماژه‌یێكی خێرای بۆ ده‌كه‌ین. خوای په‌روه‌ردگار ناهێڵێ ئه‌م ئوممه‌ته‌ گومڕاببێ و، له‌ ڕه‌حمه‌تی بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵكو هه‌ركاتێ‌ له‌ دینه‌كه‌ی بێ ئاگابوون، به‌رده‌وام كه‌سێك ده‌نێرێت، تا دینه‌كه‌ی نوێ‌ بكاته‌وه‌. ئه‌وه‌ی بۆمان ڕوونه‌و لامان دیاره‌، كه‌ ئه‌م كاره‌ی له‌سه‌رده‌می ئێستاماندا به‌ دوژمنه‌كانی ئوممه‌ت سپاردووه‌، چونكه‌-به‌و گه‌وجێتیانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن-كار بۆ وه‌خه‌به‌رهاتنی ئوممه‌ت و زیندووكردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، تا سه‌رله‌نوێ‌ دینه‌كه‌ی بناسێته‌وه‌. ئیتر به‌ پشتیوانی خوا-سه‌رله‌نوێ‌ له‌دایك ده‌بێته‌وه‌و-دونیا پڕ ده‌كات له‌ دادگه‌ریی، هه‌روه‌ك چۆن پڕ بووه‌ له‌ زوڵم و سته‌م، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له‌سه‌رده‌می خۆی باسی كردووه‌.

قَالَ يَا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَىَ بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّي وَرَزَقَنِي مِنْهُ رِزْقاً حَسَناً وَمَا أُرِيدُ أَنْ أُخَالِفَكُمْ إِلَى مَا أَنْهَاكُمْ عَنْهُ إِنْ أُرِيدُ إِلاَّ الإِصْلاَحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلاَّ بِاللّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ هود: 88

گه‌وه‌ره‌بیرمه‌ندی ئیسلام مامۆستا موحه‌ممه‌د قوتب (رحمه‌تی خوای لێبێت).

 57

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus